زۆر به داخه‌وه، کاک عه‌لی حه‌مه ساڵح
Monday, 01/09/2014, 12:00
ده‌مێکه قسه و باس له نێوان ڕووناکبیران، نوسه‌ران و سیاسه‌توانانی کوردستان سه‌باره‌ت به یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌م مه‌سه‌له‌یه له ئارادایه. ناو به ناو به‌رپرسه حیزبیه‌کانیش له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ئه‌م بابه‌ته ده‌درکێنن و وا پیشان ده‌ده‌ن که له خه‌می میلله‌ته‌که‌یاندان و هه‌وڵ بۆ یه‌کڕیزی نیشتمانی و پێکه‌وه کارکردن بۆ پته‌وکردنی بنه‌ماکانی دیمۆکراسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ... کوردستان ده‌ده‌ن. له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگریتان له سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌کرد به‌ڵام ته‌مه‌نی کورتی په‌رله‌مان و کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که وه‌ک بزوتنه‌وه‌که‌تان تێیدا به‌شدارن، ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵک ئاشکرا کرد که ئێوه‌ش ته‌نیا به دوای هاشوهوشی حیزبین و ئه‌وه‌ی که بۆ یه‌کگرتن و کۆده‌نگی نیشتمانی قسه‌تان له سه‌ر ده‌کرد ته‌نیا دروشم بووه و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌تان به‌لاوه گرنگه. به پێی یاسای زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ڕێگا به هیچ که‌س و لایه‌نێک نادرێت به‌ده‌ر له سیسته‌می دادوه‌ری تۆمه‌تێک ئاراسته‌ی که‌س و لایه‌نێک بکات تا ئه‌و کاته‌ی که به پێی یاسا و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه به سه‌ریاندا ساغ نه‌کرێته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ڕێزتان بۆ دڵخۆشکردنی لایه‌نگره تۆراوهکانتان که بێ گومان جیاوازی زۆریان له نێوان دروشم و کرداری ئێوه و بزوتنه‌وه‌که‌تان بینیوه کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌تان ئاشکرا کردووه که من ڕێگا به خۆم ناده‌م بچمه سه‌ری ئه‌و پرسه به‌ڵام دوو خاڵی هه‌ره گرنگ پێویسته وه‌بیری به‌ڕێزتان بهێنمه‌وه:
له‌م کات و ساته‌دا که کوردستان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش بووه‌ته‌وه و هه‌موو تاکێکی کورد له هه‌وڵی پاراستنی ئه‌م خاکه پیرۆزه و به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دان تا وێڕای شکستی تیرۆریستان و ناحه‌زانی گه‌لی کورد، هێزێکی نیشتمانی بۆ به‌رگری له بست به بستی خاکی کوردستان له هه‌ڕه‌شه‌کانی داهاتوو که بێ گومان گه‌له‌که‌مان له سه‌ریه‌تی، دروس بکرێت، به داخه‌وه ئه‌م کرده‌وه‌ی ئێوه به ته‌ئکید سودی بۆ دوژمنان و زه‌ره‌ر و زیانی بۆ کوردستان ده‌بێت و کاریگه‌ری له سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه داده‌نێت، هه‌ر چه‌ند له‌و بڕوایه‌شدام که خه‌ڵک به گشتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان به تایبه‌تی له ئامانجی ته‌سکی حیزبی له‌م چه‌شنه کارانه تێده‌گه‌ن.
به پێێ یاسا و ئه‌و ئه‌رک و مهسئولیاتهی که وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان پێتان سپێردراوه و ئیدی وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان له زاخۆوه تا گه‌رمیان له ماف و ئیمتیازاتی ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، سوێندی ئه‌وه‌تان خواردووه که پارێزه‌ری ئابڕو و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی هه‌ر تاکێکی ئه‌م کوردستانه بن که چی به پێچه‌وانه وه مامه‌ڵه‌ی حیزبیتان له گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا کردووه و به هۆی ئه‌و کرده‌وه‌ی نه‌شیاو و ناوزڕاندی کۆمه‌ڵێک که‌س له لایه‌ن ئێوه‌وه به داخه‌وه له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه گاڵته به ئابڕوی خه‌ڵکه‌وه ده‌کرێت و به‌رده‌وام هێرش ده‌کرێته سه‌ریان.
لێره‌دا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین که به‌ڕێزتان ئه‌رکی خۆتان وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی به جێ نه‌هێناوه و ته‌نیا ستراتیژ و پلانی حیزبه‌که‌تان په‌یره‌و کردووه هه‌ر بۆیه هیوادارم لانی که‌م تۆزقاڵێک بایه‌خ بۆ شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان دابنێن که گرنگترین بابه‌ته به لای ئینسانه‌کانه‌وه و به‌داخه‌وه به هۆی کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه ئه‌مڕۆ تووشی بێ ڕێزی له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سانی ناحه‌ز و نابه‌رپرس بوونه‌ته‌وه.
له کۆتایی دا داواکارم هه‌ندێ به خۆتاندا بچنه‌وه و نه‌بنه هۆی لێکترازانی نیشتمانی و ئاگاتان له‌و سوێنده بێت که له به‌رده‌م ڕای گشتی کوردستاندا خواردووتانه.
ئیدریس سلێمانی نوسەرو رۆژنامەنوس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست