له گردبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر (عومه‌ر چاوشين) ته‌نيا 500 دينارى پێ بوو
Sunday, 24/11/2013, 12:00
1810 بینراوە
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت ڕۆشنبيرى و لاوان ناوى (694) كه‌سى وه‌ك داهێنه‌ر له سه‌ندوقى داهێنان بڵاوكرده‌وه، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ، گردبوونه‌وه‌يه‌كى ناڕه‌زايى له‌به‌رده‌م ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌موويان پێيانوايه دياريكردنى ئه‌و ناوانه له‌سه‌ر بنه‌ماى (واسيته و واسيتهكار)ـى و خزم و خزمانێ ده‌ستنيشانكراون.
كه ئه‌مه‌ش گوناهێكى گه‌وره‌يه به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبيرانى ئه‌و شاره كراوه، يه‌كێك له ديارترين هونهرمهنديش كه مانگرتنى خۆى راگه‌ياندووه هونه‌رمه‌ند (عومه‌ر چاوشين)ـه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: مايه‌ى شه‌رمه‌زارييه كه دواى 53 ساڵ له خزمه‌تى بوارى هونه‌ريم ڕێز له‌و رابردووه‌ى من ناگيرێت و بێبه‌ش ده‌كرێم له‌و سهدهقهيهى وه‌زاره‌ت. ده‌مه‌وێ له جه‌نابى وه‌زير بپرسم ئايا ئه‌گه‌ر كۆمه‌كى داهێنان بۆ من نه‌بێ، ئه‌ى بۆ كێيه؟.
(چاوشين) له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا گوتى: شه‌رم نييه بۆ حكومه‌تێك كه دواى ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌م له بوارى هونه‌ردا به‌وپه‌ڕى سهختييهوه ژيان بگوزه‌رێنم و ته‌نيا 500 دينارم له گيرفاندابێت و پاره‌ى نانى ئه‌و نيوهڕۆيهم نه‌بێت، له به‌رامبه‌ريشدا 700 كه‌س له‌سه‌ر من بكرێن به داهێنه‌ر كه ڕۆژێك له ڕۆژان له هى شوێنێك ناويان نييه و نه هونه‌رمه‌ندن و نه ئه‌ديب و ڕۆشنبير.
جێگه‌ى باسه، وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و لاوان له كاتى گردبوونه‌وه‌كه‌دا رايكردوو، هيچ بهرپرسێكيش ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامى داواكانيان بداته‌وه.