کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كاك كۆسره‌ت تكایه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ بخوێنه‌وه‌

Thursday, 25/06/2009, 12:00


هه‌ڤاڵی به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت رسول علی‌ من وه‌كو كوڕه‌ شه‌هیدێك به‌ ناوی‌ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م و چه‌ند هاوڕێیه‌كمه‌وه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ست كردنمان به‌ به‌رپرسیاریه‌كی‌ مێژویی و ئه‌خلاقی تكایه‌كی‌ بێ سنور و داواكاریه‌كی هه‌نوكه‌ییمان هه‌یه‌ و داوا له‌ به‌ڕێزت ده‌كه‌ین:
جه‌نابت كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆرت هه‌یه‌ له‌ نێو سه‌ركردایه‌تی كوردستاندا و بێگومان خاوه‌نی‌ بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری‌ به‌رچاویشیت،بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ جه‌نابت هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌ بنوێنی به‌ ڕێ گرتن له‌ تێدیق كردنی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ نه‌شیاو و كۆنه‌ په‌رسته‌دا چونكه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ جه‌نابت و باوكم و هاوڕێكانیان چونه‌ شاخ بۆ به‌دی هێنانی‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ ناوازه‌یه‌ نه‌چونه‌ شاخ ،به‌ڕێز كا ك كۆسره‌ت هیوادارین له‌ مونته‌ڵه‌قێكی كوردانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ن نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی‌ چه‌ند كه‌سێك و لیست لیستێنه‌ چونكه‌ ده‌ستوور هی ملیۆنان كورده‌و خۆشت باش ده‌زانی‌ مه‌به‌ست له‌م ده‌ستوره‌ چیه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كێیه‌؟؟دوباره‌ تكات لێده‌كه‌ین كه‌ به‌ هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه‌ ڕێ له‌م ئاشبه‌تاڵه‌ی‌ تری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌رزانی‌ بگریت و خۆت له‌ گێژاوی‌ ئه‌و خیانه‌تكارانه‌ ڕزگاربكه‌یت.
تێبینی:
هه‌ڵبژاردنی‌ كاك كۆسره‌ت بۆ ئاراسته‌كردنی‌ ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌ بوو:
1-كاك كۆسره‌ت كه‌سێكی شۆڕش گێڕ و كورد په‌روه‌ر و دڵسۆزی‌ گه‌له‌.
2-له‌ ناو یه‌كێتی و پارتیدا بێجگه‌ له‌ كاك كۆسره‌ت هیچ پیاوێكی تری تیا نه‌ماوه‌، خۆشی ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت.
له‌ كۆتاییدا دووباره‌ی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ جه‌نابت كه‌ تۆ ئێستا ده‌توانی‌ بیسه‌لمێنی كه‌ دڵسۆزی‌ گه‌له‌كه‌تی‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ ئاستی ڕۆشنبیری و كوردایه‌تی جه‌نابت هه‌رگیز ئه‌و ده‌ستوره‌ قبوڵ‌ ناكات..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە