کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیامەکەی کوردستانپۆست - بۆ ده‌نگدان مه‌چۆ، ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ! ره‌وادانه‌ به‌ خیانه‌ت و فه‌سادیی و ناپاکیی - بەشی دوانزە

Sunday, 23/06/2013, 12:00

1597 بینراوە






هەڵبژاردن و دیاردەی ترس

تەنها لە سیستمە دیکتاتۆر و نادیموکراتەکاندا پرۆسەی هەڵبژاردن پێش و دوای خۆی فۆبیایەکی مەزن ئەخوڵقێێنێ، ڕەنگە ئەم ترسە تەنها لەلایەن هاوڵاتی سادەوە نەبێ، بەقەد ئەوەی ترسێکی وا گەورەیە کەئەشی کۆی کۆمەڵگاکە بخاتە مەترسیەکی واوە کەوا هەندێ جار ئاکامی خراپ و ناهەمواری لێ بکەوێتەوە. لەزۆربەی سیستمە دیموکرات و پیشکەوتخوازەکان پرۆسەی هەڵبژاردن دوا پرۆسەی سیاسی لۆکاڵیە کەوا دەنگدەر و هاوڵاتی ئاسایی ئەبێتە هۆی یەکلاییکەرەوەی کێشەکان. بەهۆی دەنگی هاوڵاتیەوەیە کە چی تر هۆڵی پەرلەمان و ئەو شوێنانەی سیاسیەکان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەو قەیرانەکانن ، ئەگەنە بنبەست و چی تر . جگە لەهەڵبژاردن لەهەندێ کاتدا هیچ بوارێك نامێنێ بۆ ئەوەی چی تر ووڵات بەرەو کێشەی قووڵتر و گێژاوی سیاسی تر نەبەنەوە. بۆیە هەڵبژاردن وەك پرۆسەیەکی سیاسی لەڕاستیدا پێش ئەوە، دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیە. لەبەرئەوەی کۆمەڵانی خەڵك سەراپایان بەشداری تیا ئەکەن بۆ ئەوەی کێشەو قەیرانەکان بەهی خۆیان بزانن و خاوەنچێتی لەدەست سیاسیەکان دەرهێنن و ووڵات بخەنە دەستێکی باشترەوە.

لەکاتی یەکەمین هەڵبژاردن لەکوردستان، بۆ یەکەمین جار خەڵکی تووشی نائومێدی،بێهیوایی،خەمساری و ترس بونەوە کاتێ زانیان بەدەنگی ئەوان هیچ جۆرە پێشکەوتن و گۆڕانکاریەك نایەتە گۆڕێ. بۆ یەکەمین جار بوو هاوڵاتی سادە هەست بە فرت و فێڵ و ساختەکاری و تەزوویر بکا. بۆ نمونە ئەو ڕۆژەی دەنگدان دەستی پێکرد، پارتی لە بنکەی دواناوەندی سیروان لە گەڕەکی چوارباخ هەستا بەگەورەترین تەزوویر، ئەمە لەکاتێکدا پارتی لەسلێمانی کەمینە بوون. سیناریۆکەش بەم شێوەیە بوو؛ پارتیەکان و هەوادارانیان تابووریك لەخەڵکی خۆیان لەبەر دەمی دەرگا سەرەکیەکە قەتیس کرد و نەیان ئەهێشت خەڵکی بچێتە ژوورەوە، بەتایبەتی دوای کاتژمێری ٧ ئێوارە و تا درەنگانێ . بۆ زانیاری ئەم بنەکەیە تا نزیکەی ١ شەو دانەخرابوو. ئەم تابوورەی پارتی کەوا لەپێشەوە وەستابوون، وایان لەخەلکی دەرەوە گەیاند کەوا گوایە پێش ئەمان ڕێزێکی دوورو درێژە لە ئافرەت و ژن و مناڵ و پیرو پەکەوتە هەن و خەریکی دەنگدانن، بۆیە داواو تکایان لەخەڵکی دەرەوە ئەکرد کەوا گەر بۆیان ئەکرێ بچن بۆ بنەکەی تر وەیان با پاڵ نەنێن و نەوەکی کەسێ لەڕێزەکەدا تووشی ئازار و ناڕەحەتی ببن. ئەم هەنجەتەی پارتی هەزارانی تووشی هیلاکی و بێزاری و مەلولی کرد. بەشێوەیەك ، کەوا ئەوانەی لەدەرەوە وەستابوون هەمویان دەنگدەری یەکێتی بوون. جا بزانن کەوا پارتی ئەو کاتەش مامۆستای تەزوویر و ساختە و فێڵ بوە،ئێدی چۆن ئێستا باوەڕ بکەن کەوا پارتی لەتەزوویر ئەوەستێ و پرۆسەیەکی پاك و بێگەرد لەهەڵبژاردن ئەکرێ!!؟؟

هەر لەو هەڵبژاردنەوە کەکرا، ترس بەشێوەیەك بەدی کرا کە کەمینە بەئاشکرا نەیئەوێرا ئەو لایەنە ئاشکرا بکا کەدەنگی بۆ داوە. دواتر ، ئەم ترسە بەشێوەیەکی پراکتیك بینرا و ئەوانەی لەناوچەی یەکیتی دەنگی بەپارتی دابوو.خرانە ژێر چاودێری یەکێتی و ئەونەی یەکێتیش لەناوچەکانی پارتی بەهەمان شێوە. تا کار گەیشتە ئەوەی ئەم ترسە بوە مۆتەکەو لەملیان ئاڵا. بۆیە لەگەڵ تەواوبوونی هەڵبژاردن و دوای ساڵێك شەڕی ناوخۆی بەدوای خۆیدا پەلکێش کرد و زیاتر لە دە هەزار هاوڵاتیان تیا تیرۆر کردو بەهەزارانی تریش سەرگەردان و ماڵوێران بوون.

دەسەڵات دوای هەڵبژاردنی یەکەم، دوای ئەوەی حکومەتی فیفتی فیفیان دروست کرد.ئەو ترسە وای لەهەردووکیان کرد کەوا ئەوەندەی بیر لەوە بکەنەوە کەوا چۆن چاکسازی و ووڵاتی یاسا و سەروەری بچەسپێنن. هاتن بەدروست کردنی چەندین میلیشیا و دەزگای نهێنێ و زیندانی گەورە بۆ نەیارەکانی خۆیان. دەسەڵات ترسی لەوە هەبوو کەوا تاکاتی هەڵبژاردنێکی تر، ببنە خاوەن هێزێك لە چەکدار و میلیشیای گوێڕایەڵ و تۆپەڵێك لە ڕۆشنبیری فەل و ڕووناکبیری دەربار. بەجۆرێك هەموو تواناکانی خۆیان خستە بەردەم کۆنە بەعسی و جاش و موستەشار و کردنیان بە قارەمان و پێشمەرگەی دێرین و دیوەخانەی تایبەتیان بۆ ڕازاندنەوە. ئەمە هەمووی بەرهەمی ئەو ترسەیە کەوا دەسەڵات هەیەتی و هەردەم بیری لەوە کردۆتەوە کەوا چۆن بەسەر ئەم ترسەی خۆیدا زاڵ بێ. بێ گومان درێژەی ئەم ترسە بوو کە لەهەڵبژاردنەکانی دواتردا دەسەڵات نەیتوانی هیچ جۆرە لەچاکسازی و سەروەری یاسا پێڕەو بکا.

جا کە هەڵبژاردن ببێتە سەرچاوەری ترس و دڵە ڕاوکێ بۆ هاوڵاتیان و ببێتە هۆی گرژی کۆی جومگەکانی ژیان لەم ووڵاتەدا، ئێدی بۆچی هەموان بایکۆتی نەکەین؟ گەر بەدەنگەکانمان ترس بخوڵقێنرێ ، کەواتە نەچوون بۆ ئەو هەڵبژاردنە گەلێ باشترە و با چی تر نەخۆمان و نە نەوەکانمان لەسەر ترس ڕانەهێنین. بۆ چی ئەبێ ترس بکەینە هەوێنی هەموو کارە سیاسیەکانمان و بۆ چی ئەبێ تەنها لەڕێگای ترسەوە سەیری کۆی پرۆسەکە بکەین؟؟

لەهەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ ڕاددەی ترس ئەوەندە بەرەو هەڵکشاند چوو، تا کار گەیشتە ئەوەی چەندین خەڵك لەکارەکەی دوور بخرێتەوە،چەندینی تر نان بڕاو بکرێ و هەندێکی تر زیندان و تیرۆریش بکرێ. ئائەمەیە ئەو ترسەی کەوا دەسەڵات لە هەڵبژاردندا هەیەتی و وەتا ئەم دوو باندە مافیایە ووڵات بەڕێوەبەرن ئەم فۆبیایە هەر ئەمێنێ و بگرە خراپتریش .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)