له‌جێی هه‌رگولـله‌یه‌ك گوڵێك ..!!!
Monday, 27/09/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر بێت و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك بیه‌وێت چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نیشان بدات یان شێوه‌ی گوزارا‌ن كردن و ژیان به‌سه‌ربردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نیشان بدات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ چه‌ند داتایه‌ك له‌باره‌ی به‌یه‌كه‌وه ژیانی تاكه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نیشان ئه‌دات و ڕادده‌ی كۆك بوون له‌سه‌رمه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆنه‌ته‌وه‌كه‌ی تر ئاشكراده‌كات یان چۆنیه‌تی قبوڵ كردنی پێشنیار و ڕه‌خنه بۆیه‌كترهه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بۆیه هه‌ندێك له‌نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌كردار بیسه‌لمێنن كه‌زمانی ڕه‌خنه له‌ناویاندا شتێكی ئاساییه و وڵام دانه‌وه‌شی به‌زمانی گوڵ شتێكی باوه كه‌ئه‌مه خه‌سڵه‌تێكی درێژخایه‌نه‌و نه‌وه به‌نه‌وه له‌ناو ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا ڕه‌گی دائه‌كوتێ وه‌هه‌ندێكی تر له‌نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ڕوخسار بیسه‌لمێنن كه‌زمانی ڕه‌خنه له‌ناویاندا شتێكی ئاساییه و وڵام دانه‌وه‌شی به‌زمانی گوڵ شتێكی باو و سه‌رده‌م یانه‌یه به‌ڵام ئه‌مه خه‌سڵه‌تێكی كاتیه‌و تا چه‌ندنه‌وه‌یه‌ك ئه‌مێنێت یان له‌وانیه هیچ ئاسه‌وارێك بۆنه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌مێنێته‌وه به‌ڵام چه‌ندنه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نه به‌كردار و نه‌به ڕوخسار خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن كه‌زمانی ڕه‌خنه له‌ناویاندا شتێكی ئاساییه و وڵام دانه‌وه‌شی به‌زمانی گوڵ شتێكی باوه و ڕژێمێكی ته‌واو دیكتاتۆری نیشانی نه‌ته‌وه‌كانی ترئه‌ده‌ن به به‌رپاكردنی هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و ته‌نانه‌ت گه‌ر پێویستیشی كرد تیرۆر كردن له‌كاتی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن له‌وڵاتدا .
ئێستاش له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندابه‌چه‌ندین نوسه‌ری ڕاستگۆ و ڕه‌خنه‌گر كه‌وه‌ك خونچه‌یه‌ك ده‌رئه‌كه‌ون به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌گوڵ و بپشكوێن له‌قه‌دی داره‌كه‌یان ئه‌كرێنه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌شێوه‌ی ئه‌ندامه‌ئیفلیجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و قبوڵ كردنی ڕه‌خنه نه‌به‌زمانی"گوڵ"ونه‌به‌زمانی"زبر"له‌په‌یڕه‌وی ئه‌واندا نییه
و خۆشیان د‌رك به‌كه‌م و كوڕییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ناكه‌ن و بۆشایی ڕه‌خنه‌گرتنی هاوڵاتیان له‌پێناو دروست بوونی به‌ڕێوه‌بردنێكی ته‌ندروست به وه‌رگرتنی ئامۆژگارییه پڕبه‌رژه‌وندییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆی پڕ ده‌كاته‌وه و له‌كه‌دانی وڵاتانی پێ باشتره له‌وه‌رگرتنی ڕای تاكه‌كانی و ڕۆژ به‌ڕۆژیش دیارده‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن و لێدان و له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردووشه‌دا تیرۆركردن به‌رگوێی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش به‌شێكی تره له‌بێ میكانیزمی ئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه له‌كاتێكیشدا وه‌ك نیسك ده‌رئه‌كه‌ون كه‌كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ردوو شێوازی "قبوڵ كردنی زمانی ڕه‌خنه و وڵام دانه‌وه‌شی به‌زمانی گوڵ" و "قبوڵ نه‌كردنی ڕه‌خنه به‌هه‌ردوو زمانه‌كانی گوڵ و زبر" و له‌هه‌ركاتێكیشدا به‌پێی بار‌و دۆخه‌كه ئه‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكرێت .
له‌كۆتاییدا پێشنیار بۆئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه ئه‌كه‌م و ئه‌ڵێم هه‌موو وڵاتێك پێویستی به‌وه‌رگرتنی ڕای شاره‌زایان و ڕه‌خنه‌گران هه‌یه بۆیه له‌كاتێكدا كه‌ڕه‌خنه له‌شێوازێك له‌شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌گرترێت پێویسته له‌جیاتی سوركردنی یه‌خه‌ی ئه‌م ڕه‌خنه‌گره به‌گولـله به‌گوڵێكی سوریه‌خه‌ی سوركه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست