درۆکانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌باڵ ده‌فڕن وه‌لی درۆکانی بارزانی و تاله‌بانی و نیچیر بڵقی سه‌رئاون
Saturday, 24/01/2009, 12:00
2178 بینراوە
سه‌رۆک کۆماری جمهوری ئیسلامی ئیران(ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) هه‌رماوه نا ماوه‌یه‌ک درۆیه‌ک به‌باده‌دات. درۆکانیش ئه‌گه‌ر ته‌نها زه‌ره‌ر مه‌ند بوایه به خۆی کێشه‌یه‌ک نه‌ده‌بوو له‌لامان، به‌ڵام نه‌گبه‌تیه‌که له‌وه‌دایه له‌سه‌ر حسابی گه‌لی فه‌له‌ستین ئه‌و درۆیانه ده‌خاته بازاڕی سیاسی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه.
هه‌مووی ساڵه وه‌ختێک نابێت ئه‌و سه‌رۆکه چ له ناوخۆی ئێرانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆده‌کات وه‌یان له بۆنه نێوده‌وڵه‌تیوکانه‌وه که‌تیایدا ئاماده‌ده‌بێت ده‌ڵێت بوونی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی ناهێڵین، به‌ڵام واجێگای داخه ئه‌وه ئیسرائیل به‌کرده‌وه‌و به‌فه‌ڕمی خه‌ریکه گه‌لی فه‌له‌ستین پاکسازی ده‌کات له‌سه‌ر نه‌خشه‌و له‌سه‌ر زه‌مین ئه‌ویش مێش میوانی نیه.
به‌ڵێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌وجۆره که‌وتۆته‌خزمه‌تی هارکردنی ئیسرائیل له‌دژی گه‌لی سیڤیلی فه‌له‌ستین. له‌ونێوه‌دا ده‌یه‌وێت به پێدانی چه‌ند مووشه‌کێکی ئاست نزمی ته‌کنۆلۆجیایی دنه‌ی حه‌ماس بدات به‌بزواندنی له‌دژی ئیسرائیل.
به‌ڵێ ئاوها ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو جمهوریه‌ئیسلامیه‌که‌ی سه‌لماندیان نه‌ک هه‌ر دۆستی گه‌لی فه‌له‌ستین نه‌بوون و نین به‌ڵکوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی بزاڤه رزگاری خواز‌و پێشکه‌وتن خوازه‌که‌یه‌تین.
کاریگه‌ری درۆکانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی فه‌له‌ستین؛
له‌ئه‌نجامی ته‌ره‌فگیریو ده‌ست تێوه‌ردانی له‌ناوباڵه‌سیاسیه‌کانی فه‌له‌ستیندا به‌تایبه‌ت حه‌ماس دا ئه‌وه توانی له‌گه‌ڵ رێکخراوی فه‌تح به‌شه‌ڕیان بدات‌و دووایش حه‌ماسی فریو دا بۆ شه‌ڕێکی خۆتڕێن و به کوشتدانی گه‌لی سڤیلی فه‌له‌ستین.
درۆکانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیشدا بوه‌ته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی دۆسته‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستین. چوونکه کاتێک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ناوجه‌رگه‌ی رۆمادا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نیوده‌وڵه‌تیدا دای به‌گوێی جیهاندا که ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌و زه‌مین نا‌هێڵێت. ئه‌ولێدوانه‌ی دڵی دۆسته‌کانی ئیسرائیلی زیاتر له فه‌له‌ستین ره‌نجاندو بوه‌هانده‌ریان که بڕوابکه‌ن خه‌ته‌ری نه‌مان له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌یه له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه به‌هۆی پاڵپشتکردنی له حه‌ماس. بۆیه ئه‌مڕۆش گووێی رای جیهان خراپتر له‌هه‌ر کاتێک که‌ڕو کاسو نابیناش بوه له‌ئاست ئه‌و کاره دژی به‌شه‌ریه‌ی ئیسرائیل ئه‌نجامی ئه‌دات له‌دژی گه‌لی فه‌له‌ستین به‌جۆرێک سه‌براوو شاتیلاشی ناگاتێ.
به‌ڵی ده‌ست دانه به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه‌هاویشتنیتی. هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان خۆشنیه که گوێ بیستی لیدوانی له‌ناو بردنی ئیسرائیل ببین وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی ژیانی ئینسان گه‌لێک، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێت ئینسانی به‌رپرس بزانیت چی ده‌ڵیت وه تا چه‌ند توانای ئه‌نجامدانی ده‌بیت.
به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی خه‌ته‌ری ئیسرائیل و ئیران و درۆکانی جمهوری ئیسلامی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌باتی میللی نا مه‌زهه‌بی ئه‌وه گه‌لی فه‌له‌ستینش ده‌بێت زیاتر له هه‌وڵی ناسینی دۆست‌و دوژمنه‌کانیدا ببێت له‌هه‌مووکاتیک زیاتر.
ئه‌ی بابزانین درۆکانی تاڵه‌بانیو بارزانی ئێمه‌ی به‌چ ده‌ردێک گه‌یاندوه:
له‌ساڵی 1974 دا به‌بڕیاری بارزانی باوک شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردوستان چۆڵکران گوایه شه‌ڕی رزگاری یه‌کجاره‌کی ده‌که‌ین، ئه‌وه‌بوو ته‌نانه‌ت زانکۆی سلێمانیش گوێزرایه‌وه بۆ قه‌ڵا دزه‌و به‌بێ هیچ پلانێکی ئه‌منی داڕێژراو زانکۆ ده‌ست به‌کار بوو له‌وشاره‌دا، به‌ڵام هه‌رزوو رژێمی به‌غداد خه‌ڵتانی خوێنی کرد به‌دوایدا قه‌ڵه‌باڵغی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بێدیفاعیشی سه‌ربڕی.
له‌ئه‌نجامی درۆکانی تاڵه‌بانی که گوایه هێنده‌ی هێز هه‌یه ده‌توانیت بیره‌نه‌وته‌کانی زه‌مبوورو ده‌وروبه‌ری که‌رکوک به‌زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نیت به‌ڵام به هێنانی پاسداری ئیرانی ئه‌نجامی دا‌و به‌وه‌ش به‌عسی هێنده‌ی تر هارکردو بیانوی دایه ده‌ستی بۆ ئه‌نجامدانی پلانی ئه‌نفال. له‌کاتی هاربوونی به‌عسدابوو هێزه‌کانی یه‌کێتیو پارتی جه‌ماوه‌رو هێزی به‌رگریان فریودا که گوایه به‌رگری ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌رزوو پشتیان کرده جه‌ماوه‌ر هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و ئاودیوی سنوور بوون‌و گه‌لی کوردی سیڤیلیشیان به گورگان خواردودا.
هه‌ڵه‌بچه‌شیان به‌ناوی نووقته‌ی به‌رگریو به‌رخۆدان وه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ لووت شکاندنی دوژمن به‌خنکاندن گه‌یاند.
زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار بارزانی بێسه‌رو شوێنیش به‌رئه‌نجامی ده‌ست له‌ناو ده‌ست بوونی بارزانی بوو له‌گه‌ڵ ئیران‌و پێشره‌وی کردنی چه‌کداره‌کانی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی پاسدارانی ئیران له‌شه‌ڕی سه‌ر سنوریدا که گوایه کوردوستان رزگار ده‌که‌ن.
به‌ڵینه درۆیینه‌کانیان به جه‌ماوه‌ری کوردوستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵیش بوه‌ته هۆی خه‌ساندنو ده‌سته‌مۆکردنی گیانی رزگاری‌و به‌رخۆدان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا. تا توانیان ده‌هۆڵیان بۆ فیدڕاڵی کوتا گوایه رێگای به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ئینسانیو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورده و ده‌شبینین هه‌رخۆشیان لێی که‌وتوونه‌ته ته‌قه چوونکه ته‌نانه‌ت مه‌رامه‌کانی خۆشیان ناپێکێت. بۆیه جار جار بارزانی قسه‌یه‌ک ده‌بزڕکێنێت. جارێک ده‌ڵێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک که گوایه دیاربه‌کری لێ ده‌وروژێنێت وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر به‌غداد ده‌ڵێت ئێمه رازین له‌کوردوستان بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی دامه‌زرێت و یان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا خه‌تی ره‌نگاو ره‌نگمان بۆ داده‌نێت ئێمه‌ش خاوه‌نی په‌ڕله‌مانو بڕیاری خۆمان ده‌بین له‌مه‌ولا.
تاڵه‌بانیش له دوای هه‌ر کۆبوونه‌وه‌و سه‌فه‌رێکی بۆ به‌غدا وه‌یان ده‌ره‌وه دێته قسه که گوایه هه‌موو شتێک ته‌واوه‌و به‌قازانجی گه‌لی کورد‌و گه‌لی عیراقه، ئه م خوه‌شی هه‌ر هه‌بوه به شیری و ئه‌وه‌تا ته‌رکیشی ناکات به‌پیری.
یان ئه‌وه‌تا نیچیره‌وان به‌رزانی باس له‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان ده‌کات تا ئه‌وه بوو شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراق هاته گیانی له هه‌ولێر و نێچیره‌وان هه‌ر زوو که‌وته سوێند خواردن که گووایه تا ئیستا لیترێک نه‌وتیان نه‌ناردۆته ده‌ره‌وه.
ئه‌وی راستی بێت درۆکانی سه‌رکردایه‌تی کوردیش له‌سه‌ر حسابی دۆزی کورد له‌سه‌رئاستی جیهاندا پاشه‌کشه‌ی کرد به کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی له ئاستی ناوخۆشدا گیانی تێکۆشانیان خه‌فه‌کردوه خه‌ڵکیان بێباوه‌ڕ کردوه به‌رامبه‌ر به کێشه ره‌واکه‌یان.
بۆیه ئه‌رکی تاکو کۆی هۆشیاری کۆمه‌ڵگای کورده په‌رده له‌ڕووی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و پلانی فریو ده‌رانه‌ی ئه‌وسه‌رکردایه‌تیه هه‌ڵماڵێت.