کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەمە راستییەکەی داگیرکەری فارسی- ئیسلامییە!

Thursday, 20/02/2014, 12:00

2101 بینراوە


کوردو سابلاخی ئەی گەلانی رۆژهەلاتی ناوەراستی داگیرکراو!
بیست و پێنج سەدە لەمەو بەر وولاتانی ئێمە تووشی سێ جۆرە داگیرکەری بوونەتەوە: داگیرکەری فارسی، داگیرکەری عەرەبی و داگیرکەری تۆرانی، و لە دێڕ زەمانەوە ئەوان بە ئیشکگری ئێمەیان داگیرکردوە، و ئێستاش ئێمەیان دابەشکردوە، لە گەڵ ئەو هەموو ناکۆکیانەی کە لە نێوان ئەواندا هەیە، بەڵام ئەوان هاوکارن لە سەر داگیرکردنی ئێمە بۆ هەتا هەتایی. بۆیە زۆر گرنگە ئێمە باگراوندی مێژویی هەر جۆرێک لەو جۆرە داگیرکەرانە بزانین چوونە، و با لە داگیرکەری فارسیەوە دەست پێ بکەین چونکە ئەوان لە هەمووان کۆنترن.

فارسیەکان لە کوچەری بەرەوە ئیمپراتۆریەتەوە
فارسیەکان میللەتەکی ئاریە، وولاتی رەسەنی ئەوان باشوور رۆژئاوای ئیرانە، کە ئیستا دکاتە شاری شیراز، وولاتی ئەوان بە (فارس) ناودەبردرا و ئەوانیش لە بنچینەوە میللەتەکی نێمچە کوچەرن، زۆربەی زۆری خاکی وولاتی ئەوان بیابانێکی لە سەرچاوەی ژیان هەژار بووە، بۆیە ئەوان هەرێمی ئیلام یان داگیرکرد کە هەرێمەکی رۆژئاوای وولاتی ئەوان بوو و زۆر بژوێن بووە، ئیلامیەکانیش لە پێشینەی کوردەکانە ولە سەدەی 7 پ.ز سەر بە میرنیشینی میدیا بوون (میدی پێشینەی کوردە)، بەڵام لە ساڵی 550 پ.ز و بە هۆی ناکۆکی لە نێوان گەورە پیاوانی میدیا، شاهی فارسی کۆرشی دووەم شاری هەمەدان/ئامەدان پایتەختی میرنیشینی میدیا داگیر کرد، و داگیرکەری بە سەر میدیاکاندا سەپاند و ئیمپراتۆریەتی فارسی یەکەم دامەزراند.

هەر وەکو زۆربەی رێبەرانی گەلانی کوچەر، کەلتۆری شاهەکانی فارس کەلتۆری داگیرکەری و تالان و دزیکردن بووە، و لەم بوارەدا کۆرشی دووەم شاڵاوی داگیرکەری زۆر گەورەی ئەنجامدا، هەروەها پاشاکانی فارسی لە پاش ئەوەی هەمان رێبازیان گرتەبەر، ئەوان دەستیان گرتە سەر ئەم وولاتانە لە سنووری چینەوە لە رۆژهەلات وهەتاکو سنووری لیبیا لە رۆژئاوا، هەروەها داگیرکەری خویان گواسترایەوە بۆ رۆژهەلاتی ئەوروپا و ئەسینایان داگیر کرد و ئەکرۆپۆلیان سوتاند، هەروەها داگیرکردنی تامازگا (وولاتی ئامازیگ) لە ناو پلانی پاشای فارسی قەمبیز (کەمبۆجیا) دا بووە کە وولاتی میسر داگیر کردبوو، بەڵام بە هۆی مردی ئەو ئامازیگ لە داگیرکردنی ئەویان رزگاربوون.

لە ساڵی 331 پ.ز ئەسکەندەری مەگدۆنی ئیمپراتۆریەتی فارسی هەلوەشاند، بەڵام فارسەکان بە سەرکردایەتی ئەشگان (بەرس) دیسان دەسەلاتیان گرتە دەست و بەم شێوەیە لە ساڵی 224 پ.ز ساسانیەکان جێگای ئەوان دەگرن، رەنگە ساسانیەکانیش لە بنەرتدا کورد بین، بەڵام دەولەتی ئەوان مۆرکی فارسی پێوە بوو، هەر وەک سەلاحەددینی ئەیۆبی لە پاش چەند سەدەیەک کە دامەزرێنەرانی دەولەتی ئەیۆبی کوردن، بەڵام دەولەتەکەیان بە مۆرکی عەرەبی ئیسلامی بووە.

لە سەرەتایی سەدەی 7 ز پێغەمبەر محەمەد لە نیوچە دووڕگەی عەرەبی هاتەکایەوە، و لە وێ بنچینەی دەولەتی عەرەبی ئیسلامی دانا، لە ساڵی 652 ز. عەرەبەکان دەولەتی ساسانیان وێرانکرد، و عەرەبەکان جێگای فارسەکان لە داگیرکردنی میللەتانی رۆژهەلاتی ناوەراستدا گرت. بەڵام لە بیرەوەری فارسەکاندا مێژووی پڕ لە سەروەری دەولەتی ئەوان دەمینێتەوە، ولە کاتی دەسپێکردنی ناکۆکیەکان لە نێوان عەرەبی سوننە (لایەنگرانی معاویە کوری باوکی سوفیان) و شیعە (لایەنگرانی علی کوری باوکی تالب)، ئیلیتی فارسی سوود لەم هەلەیان وەرگرت و چوونەتە ڕێزی رەوتی شیعەی هاشمی، خورەسانیش (لە رۆژهەلاتی ئیران) بوویەتە ناوەندی شۆرش لە دژی خلافەتی ئۆمەوی.

لەم بوارەدا هەموو رۆشەنبیر و سیاسەتمەدار و سەربازانی فارسی هاوکاربوون بۆ ئەوەی لە داگیرکەری عەرەب رزگار بیت، و دەولەتی نیمچە سەربخۆ لە وولاتی فارسیان دامەزراند، لە وانە دەولەتی سامانی لە ساڵی 874 ز. و ئەو کاتە شاعیر فیردەوسی داستانی بەناوبانگی فارسی (شاهنامە) دانا، و بەم پێیە شاهنامەی فارسی و ئەدەبیاتی تر رۆلێکی گەورەیان بینی لە بۆژاندنەوەی بیرەوەری ئیمپراتۆریەتی فارسی، و سەر لە نۆێ نەخشەی پرۆژەی ئیمپراتۆریەتی فارسی لە خەیاڵی نەتەویدا کێشا، و ئیلیت و بژاردەی فارسی لە سەر ئەم سەرچاوانە پەروەردە بوون و بە شێوەیەکی بێ سنوور سەروەری فارسی ئیمپراتۆریان وەرگرت.

راستیەکەی پرۆژەی فارسی ئیسلامی
فارسەکان، وەک گەلانی تری کۆچەری، بە جوانی دەتوانین دەسکەوتەکانی شارستانی خەلکانی تر بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە کار بهێنن، لەم بوارەدا ئاینی زرادەشتی یان بە کار هینان بۆ هەلوەشاندنەوەی میرنیشینی میدیا، بۆ زانیاری بیغەمبەر زرادەشت میدی بووە، بەڵام میدیەکان ئەوە بە گاوریان زانی بۆیە فارسەکانیش زرادەشتیان لە باوەشکرد، و ئاینی زرادەشت وەک چەکی هزری بۆ لەناوبردنی ئاینی میدی کۆن (ئەزدائی/ئاینی مەزدا) بە کاریان هینا. هەمان شت بە ئیسلامیشیان کرد. ئەوان سواری شەپۆلی شیعی بوون و ئیسلامی شیعی وەک ئایدیۆلۆجیا بۆ بۆژاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی فارسی کۆن بە کاریان هینا.

ئەم رێبازاە لە نیوەی دووەمی سەدەی 15 ز. بە شێوەیەکی پراکتیکی دیاربوو. و شاه ئیسماعیلی سەفەوی (لە ساڵی 1501 ز دەسەلاتداربوو) دامەزرێنەری دەولەتی سەفەوی (رەنگە بناماڵەی کورد بیت بەڵام بە فارس کردن بوون) و رێرەوی شیعی بە سەر گەلانی ئیراندا سەپاند، و ئەوەی بەردی بناغەی پرۆژەی فارسی ئیسلامی دانا بە مەبەستی روو بە رووبوونەوەی پرۆژەی عەرەبی ئیسلامی و پرۆژەی تۆرانی ئیسلامی.

پاشان شاه رەزا بەهلەوی لە سەرەتایی سەدەی بیستەم درێژی بە پرۆژەی سەفەوەیەکان دا و خۆی بە نەوەی یەزدگردی سێیەم دوایین پاشایی ساسانیەکانی دانا، وناوی دەولەتی نۆێ کردە بە (ئیران) پشت بە ئاریەکان، هەروەها کورەکەی شاه محەمەد رەزا بەهلەوی سیمبۆلی فارسەکانی بۆژاندی و ناوی شاهەنشاه (پاشایی پاشاکان) بۆ خوی دانا، و ئاهەنگی گەورە لە سەر شێوازی کیسرە لە پرسۆپۆلیس پایتەختی کیسرەکانی گێرا، و پرۆژەی فارسی نۆێ بە شێوازی سیکۆلەریزمی (علمانی) دامەزراند.

بەڵام ئایەتوللەیەکانی فارسی شیعە زانیان کە ئایدیۆلۆجیای نەتەوی زۆر تەسکە بۆ ئەوەی ئیمپراتوریەتی فارسی خاوەن پێگەی رۆژهەلاتی ناوەراست لە خوی بگرێتەوە، و دیانزانی کە ئایدیۆلۆجیای ئیسلامی شیعە باشترە بۆ پرۆژەیەکی ئەوها گەورە کە توانای بەرفراوانبوونی هەبیت، بۆیە لە ساڵی 1979 بە سەرکردایەتی ئیمام خۆمەینی دەسەلاتی شاه محەمەد رەزا بەهلەوەیان رۆخاند و پرۆژەی فارسی نەتەوەیان لابرد ولە جیگای ئەو پرۆژەی فارسی ئیسلامی دامەزراند.

لە ژێر سیبەری پرۆژەی فارسی ئیسلامی ئایەتووللەیەکان ئەمی خوارەوە بە دەستهێنا:

1- ناوی (کۆماری ئیسلامی ئیران) یان دانا، بۆ ئەوەی شێوازی یاسایی خودایی بە سەر رژێمی داگیرکەری خۆیاندا بسەپێنرێت، هەروەها بۆ ئەوەی - بە ناوی خوا و ئیسلام شۆرەشەکانی کورد و بلۆش سەرکوت بکەین.

2- لە رۆژهەلاتی ناوەراست و هەموو جیهان شیعە بەکار هینا بۆ ئەوەی خزمەتی پرۆژەی داگیرکەری فارسی خۆیان بکەین، بە پاساوی بەرگری لە ئیسلامی شیعی و بەم شێوەیە پێگەی خویان لە رێگای عیراق و سوریا و لبنان گەیاندن کەنارەکانی دەریای سپی ناوەراست، و ئەمە لە سەردەمی کۆرشەی دووەمەوە ویستێکی فارسی بووە.

3- شاه محەمەد رەزا بەهلەوی ویستی ئیرانیەکان بە سەردەستی رۆژئاوای ئاسیا بین، بەڵام لە سەردەمی ئایەتووللەیەکان ویستەکە بووتە سەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەراست، بۆیە ئایەتوولەیەکان، سوورن لە سەر ئەوەی بۆمبی ئەتۆمی درۆست بکەین، بۆ ئەوەی زاڵهێزی خۆی بە سەر میللەتەکانی داگیرکراو و زاڵهێزەکانی جیهاندا بسەپێنن.

ئەی ئەی گەلانی رۆژهەلاتی ناوەراستی داگیرکراو! بە کورتی ئەمە راستییەکەی داگیرکەری فارسی ئیسلامیە، و زۆر بە پێویستی دەزانین کە ئێمە ئەم راستیە بزانین، و دەبی بزانین کە ئێمە رووبەرووی داگیرکەرێکی فارسی نەتەوپەرەست و رەگەزپەرەست لە ناوەوە، ئیسلامی شیعی بە ئاشکرا وە دەبین، زۆر گرنگیشە ئێمە خاوەن پێدویستی تەواو بین بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین رووبەرووبۆنەوەی ئەم داگیرکەرە ئاوێتە و چەپەڵە بین.

زارا زاگرۆس
وەرگیران: کوردو سابلاخی


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)