ئەمڕۆش نەبێت سبەینێ هەر تڕۆ ئەكرێت
Saturday, 29/08/2009, 12:00
لە هاوڵاتى ئەم هەفتەیەدا هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە كە لە زمانى ئەندام سەركردایەتیەكى بێ ناوى یەكێتیەوە وەرگیراوە , كە تاڵەبانى بە فرمانى خۆى ئیمزاى كردوە و فەرمویەتى ئەم هەتیوە واتە حیكمەتى كەباب چى جارێكى تر نابێتە دەم چەرمووى یەكێتى , ئیتر مەلاش داویەتى بە قنگى خۆیدا و وەكو حسێن كامیل چۆتە ئەردەن , ئەمڕۆ سایتە پڕ درۆكەى مەلا بەختیار گەڕام دیار بوو ئەم هەواڵەى هاوڵاتى جەماعەتى تەزاندوە بۆیە سێ چوار هەواڵ بڵاو كراوەتەوە و هەندێك ئەندام بەناو مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى وایان فەرموە كە مەلا بەختیار زیز نەبوە و زیزیش نابێت , مام جەلالیش قەت ناماقولى وا ناكات پیاوێكى فرە خاسى وەكو ئەم مەلا بەختیارە كەبەس جاشیەتى و مل كەچ كردن و شەڕە دەنوكە بەس لە خۆى جوانە , ئێ مام جەلالى داماو یا لەمە خاستر و باشترى دەست ناكەوێت بۆیە شتى واناكات , ئەگەر مام ئەمە دەربكات ئەى كێ مێرولە بكات بە گژ قوللەى قافا وئەى كێ خەڵك لە یەكێتى عاجز بكات و دەنگ بۆ لایەنەكانى تر كۆبكاتەوە , هەواًَڵێكى تریش هەیە هەر لەم چاودێرەدا خوێندمەوە ئەڵێ زەردەشت حەمە ساڵحى ژن براى ئەم مەلایە بۆ نەخۆشیەكى ترسناك چۆتە ووڵاتى ئەردەن و لەوێ وەكو ئەڵێ گەورەترین نەشتەرگەرى بۆ كراوە , بۆیە ووڵاتى ئەردەن بە ڕەسمى داوایان لە مەلا بەختیار كردوە ببێتە مرافیقى زەردەشت لەبەر ئەوەى باشى لێ ئەزانێ و ماوەى چەند مانگێكیش مرافیقى تاڵەبانى بویت , مرافیقێكى بێ دەنگ و بێ ڕەنگ بویت هەتا ئەو ڕۆژە ى هێرۆ خانى ئامۆژنتان تفەكەى كردە ناوچەوانتان نەمان زانى جەنابتان مرافیقن بۆیە تۆ بە سەركەوتو ئەزانین و وەرن بۆ مرافیقى , ئەڵێن مەلا بەختیار بە هۆى زەردەشتەوە چو وەو كردوشیەتى بە كارى ڕەسمى بۆ ئەوەى مەسرەفەكەى زەردەشتیش بخرێتە سەر مەكتەبى سیاسى و یەكێتى چونكە خوا هەڵناگرێ ئەم ماوەیە زەردەشت قاچى هەموو لایەكى دەگرت لە پێناو مەلا و تاڵەبانیدا ,, مەلا ئەمڕۆ دیار بێت و دیا ر نەبێت , ئەمڕۆ تڕۆ نەكرێت و یان سبەینێ ئەكرێ ئەمە ئاساییە , بەڵام ئەگەر ئەم كارە تاڵەبانیش نەیكات وەكو چۆن ئەم جارە سندوقەكانى دەنگدان تاڵەبانیشى تڕۆ كرد ئەم جارە بێتەوە ئەوەندەى تریش ڕیسوا ئەبن , من نازانم ڕیسوا بوون ئەبێت لەمە زیاتر چى بێت , ئاخر حیزبێك بە خۆى و سكرتێرەكەیەوە , بەو هەموو پارە و سەیارەو هێزەتانەوە نەتوانن بارى گلاوى خۆى پێ ڕاست بكاتەوە ئیتر ئەبێت چ حیزبێك بێت ,یەكێتى ئەیویست پارتى بكەوێت كەچەى بە پێچەوانەوە یەكێتى پارتى ڕزگار كردو خۆشى نوقمى بارى گڵاوى هەموو خیانەتەكانى هەردوو لا و هەردوو بنەماڵە كرد , ئیتر ئاساییە ئەمڕۆ مەلا و سبەینێ بەرزان و سێ سبەى تاڵەبانى , و ڕیز ئەبەستێ ئەگەر خۆشیان نەیكەن ئەبێت هەر بكرێت , زوو گەنجەكان ووتیان ئەگەر حكومەت نەگۆڕ ێ ئەوا دەدۆڕێ , ئەوا دۆڕا , ئەم جارەش ئەگەر لێپرسراوە گەندەڵەكانى ناو حیزب و حكومەت نەگۆڕێن ئەوا دۆڕانێكى تر مسۆگەرە , لێپرسراوى هێڵەكەى سلێمانى دەزگاى زانیارى كە شێخ جەمالى تاسلوجەیە كەئێستا جێگرى لێپرسراوى بەرزانى ئەحەسمێڵە لە دوا ڕاپۆرتیا بۆ دەزگاى نوسیوە ئەڵێت لیستى گۆڕان لە دوو كورسى زیاتر ناهێنن , وەرە سەیرى ئەم خۆو حیزب هەڵخەڵەتاندنە , حیزبێكیش هەموو ئامارى لەسەر ئەمە داڕشتوە , كەچى بە پێچەوانەوە شكایەوە و خۆیان تێى كەوتن , ئەمڕۆ ئەمانە فریاى خۆیان نەكەون جارێكى تر ئەبێت كەسانێك پەیدا بن و كلكى ئەمانە بگرێت وتوڕیان بداتە دەرەوەى بازنە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست