ئەرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بەشی پێنجهم)
Friday, 17/06/2011, 12:00
جەواد حائیری ، کە لە پاش ساڵی 2003 ەوە بوو به سەفیری عێراق لە لوبنان و لە تەموزی 2008دا کۆچی دوایی کردووە . لە ئەیلولی 1996 دا ئەم نامەیە بۆ بارزانی و تاڵەبانی دەنووسێت:
(
نامەیەک بۆ سەرانی سەرەخۆرە لە کوردستانی عێراق، سەبارەت بە ئەزمونێک کە ڕۆڵەکانی خۆی شێواندیان).
حائیری لەو نامەیدا دەڵێت:
ئەوە ئێوە بوون باسی دیموکراسی و مەدەنیەت و دژەتوندوتیژیی و ئاشتیی و ..هتد دەکرد ..بەڵام کاتێ چوونە لای جەلادەکەی بەغدا و دەستان خستە دەستی ئێمە چمۆڵەمان لە ڕووی خۆمان نا ،...چەندەهای وەک مادام میتران و ئان کلوید ، زۆرێک لە پارلەمانتارە ئەوروپییەکان پشتگیرتان بوون، کە دەبێت دیمەنێکی مەدەنی لە کوردستاندا بێتە دی . هەموویان لە پاداشتی بێ دەنگبوونیان لە کاتی کوشتنی هەڵەبجەدا خۆیان بە قەرزداری کورد دەزانی و لە دوای ڕاپەڕینەوە ، ویستیان ئەو قەرزەتان بدەنەوە . داواتان لەو عێراقیانەش کرد، کە گیرۆدەی دڵڕەقییەکانی خۆیان بوون لە دەورتان کۆبنەووە و بێنە ماڵەکانتان لە کوردستان . هاتن و کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی یەکگرتووی لێکهوتهوه کە یەکەم پاساری سیاسی هاوبەشی عێراقی بوو بۆ فیدراڵی و مافی چارەی خۆنووسی کوردانی پەسەندکرد، بەڵام لە پێناو وەسیەتنامە و میراتگیری سەدامدا، کە کامهتان لە گیرفانی خۆی بنێت، کهڵکهڵهی شەیتان کەوتە کهللهتانهوه، خەونی منداڵانی کوردتان دزی ، پاکترین ئەزمونی ئەم دەڤەرەتان لەباربرد ، پارلەمانەکەتان کردە سەربازگە و کوردستانتان دابەشکرد بەسەر دەرەبەگایەتی سیاسییدا، ڕەوشتی جەلادەکانتان هەڵگرتەوە و کەوتنە بهکارهێنانی زەبروزەنگ و توندوتیژی بەرانبەر نەیارە سیاسییەکانتان ، جەهالەت و دەمارگیریتان وەک پیاوەکانی بەغدا هێنایەوە ناو کوردستان ، گیانتان کردهوه به بهر زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و راوهدوونان و تیرۆری سیاسیی. سنورەکانی کوردستانتان واڵاکرد و نیشتمانتان کردە زەمینێکی کراوە بۆ جەندرمەکانی تورک و پاسدارانی فارس و غارەچییە عارەبەکان ، کەی بیانەوێت و چۆن بیانەوێت دێنە ماڵەکانتانەوە.وەک سەردەمی مەغوڵ و تەتار ، یەکتر داگیردەکەن، چیاسەرکەشەکانی کوردستانتان کردە تۆزی و لمی خۆپەرستی خۆتان و سیاسەتتان . ئەوە بزانن کە ئاخوند و درۆزنە ئەو سەرکردە نهتهوهیی و نیشتمانییەی لە کوردستاندا بەشدارە یان دەستی سورە بە کوردکوژی و لەباربردنی دیموکراتی و سڕینەوەی ماف و زەوتکردنی قسە و بیروڕای جیاواز ...هتدئەمە کورتکراوەی ئەو نامە مێژووییە، کە حائیری ئاڕاستەی بارزانی و تاڵەبانی کردووە.
شایەنی ئاماژە پێکردنە، جەلال تاڵەبانی لە کاتی پرسەکەی حائیریدا لە ڕێگەی فەخری کەریمەوە، ئهو راستییهی نهشاردهوه که ئهم کهسایهتییه چهند له خۆیان پیاوتر و دڵسۆزتربووه بۆ کورد، بۆیه وتەیەکی سەبارەت بە جەواد حائیری پێشکەش کرد و تێیدا دهڵێت "ڕەحمەتی نمونەیەکی بەرزە لە جوامێری کە مرۆڤ دهبێت پەندی لێوەربگرێت .
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/JeweadAlhayri.pdfبهشهکانی پێشووتر:
ئەرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بەشی چوارەم)ئهرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بهشی سێیهم)ئەرشیفی ناپاکی..بارزانی (بهشی دووهم)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست