قه‌ڵای شێروانه مه‌ترسه له هێرشی مه‌لای کۆنه ئاش و سه‌رکرده کۆله‌واره‌که‌م !
Sunday, 12/04/2009, 12:00
نه‌وشێروان
بۆ لای کێ به‌رم
ناڵه‌و فوغان و هاوارێ ؟
یه‌کێتی جه‌سته‌ی زامداره
که‌س نییه بکات تیمارێ !
گه‌واد و ته‌ره‌س
وه‌ک مۆرانه
که‌وتونه گیانی ئه‌و یه‌کێتیه
نه‌ما ئاسه‌وارێ !
دار و به‌رد
عارد و ئاسمان
هه‌موویان هه‌ڵ لوشی به‌جارێ ،
نه‌وشیروان
قوڕی کام وڵات بکه‌مه سه‌رم ؟
وا دیاره ئه‌وڕۆ
له سلێمانی
قاتییه سه‌ردارێ !
بۆیه خه‌ڵکی شاری
هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
گیری خواردوه به ده‌ست
کۆله‌وارێ !
نه‌وشێروان
وه‌ک جاری جاران
وه‌ک قه‌ڵای شێروانه
مه‌ترسه له هێرش و په‌لامارێ ،
چه‌وساوه‌کانی کوردستان
چاوی له تۆیه
وه‌ک مه‌ردان بکه کارێ ،
ئه‌و دز و گه‌نده‌ڵانه
سه‌ر شۆڕکه
له کوچه‌و کۆلانی هه‌موو شارێ ،
ده‌مێکه
له سلێمانی پایزه
نه‌ما پیاوێ
هه‌مووی هه‌ڵوه‌ری وه‌ک گه‌ڵای دارێ !
نه‌وشێروان به‌سه
خۆ کوفر نییه ئه‌و جاره
له‌سه‌ر گرده‌که سه‌ر ده‌ربێنێ به‌هارێ !!!
دڵی پیره‌مێرد و سالم شادکه
با دووباره
سلێمانی
لێی دابێته‌وه به‌هارێ .
ئوسترالیا-سدنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست