سنووری................. جه‌نگ
Saturday, 27/08/2011, 12:00
ئه‌ی رۆله‌ی خێر نه‌دیوی
گشت وڵاته هه‌ژاره‌که‌م
ئه‌ی میله‌ته بێ چاره‌که‌م
ئه‌ی له هیوای ژیان
بڕاو
ئه‌ی تروسکه‌ی
سنوورێکی
ته‌لبه‌ند کراو
ئه‌ی چوار چێوه‌ی
چوار پارچه‌ی
دڵێکی سوور
ئه‌ی کلۆڵی
کۆڵ به کۆڵی
ڕیگای دوور
ئه‌ی له خاکه
خوێنت ڕژاو
ئه‌ی له مافه
به‌شت خوراو
ئه‌وه‌تانی
دڕنده‌کانی ده‌ستی جه‌نگ
ماڵه که‌پره‌که‌ت
خاپوور ده‌که‌ن
ڕووله کانت ده‌کوژن
به بیانووی
چاو مه‌سته‌کانی
گه‌ریلا
دار‌و به‌ردی
وڵاته‌که‌ت
ده‌سوتێنن
له جێ بزه‌ی سه‌ربه‌ستی
به په‌تی مه‌رگ
ده‌تخنکێنن
ئه‌وه‌تانی
ده‌سته‌ڵاتی
کوشتن و خوێن
ڕێکه‌وتننامه‌ی
نه‌مانت
مۆر ده‌که‌ن
ئه‌ی نازانم
کێیه کورده ؟
له کام پارچه‌ی
ماڵ وێرانه
کوردستانه....؟
خوێنی لاوه‌کانت
ده‌ڕێژێت
خه‌رمانی
دانه‌وێڵه ت
ده‌سوتێنێت
مه‌رو ماڵاتت
ده‌کوژرێت
ئێمه‌ش هه‌ر
ئه‌ڵێن پێشمه‌رگه
پیشمه‌رگه‌کانی
هێڵی
سنوور
جیاوازن
ئه‌مه‌یان هیی پاشووره
ئه‌وه‌یان
هی باکووره
ئه‌مه‌یان رۆژ ئاوایه
ئه‌وه‌یان رۆژ هه‌لاته
ئه‌میان سنگی
قه‌ڵغانی
تۆپه‌کانی سنووره
ئه‌وه‌یان
ده‌ستی له‌سه‌ر
خوێنه سووره
ئه‌مه‌یان
تاشابه‌ردێک
سه‌نگه‌رێتی
ئه‌وه‌یان
لاله‌ی عه‌رشی سولتانێکی
مه‌غروره
به‌لام
خاکمان هه‌مان خاکه
وێنه‌ی ئاسمان..............1!
بێ سنووره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست