کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌بێ شێوه‌ی خه‌باتمان دژ بە پارتیی و یەکێتی بگۆڕین

Thursday, 16/01/2014, 12:00

1530 بینراوە


كاتێ یه‌كێكمان لێ تیرۆر ده‌كرێ ئه‌وكات هه‌ست و ڕقه‌كانمان ئه‌ستور ده‌بێ و كۆمه‌ڵی كارو چالاكی له‌خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین‌ به‌نوسین و ئاخافتن ده‌رده‌برین كۆی ئه‌مانه‌ش هه‌لبژارده‌یه‌ك له‌ ده‌نگ وره‌نگه ‌، كه‌ رێبه‌رایه‌تی ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ هه‌مه‌ جۆرانه‌ ده‌كات . دیاره‌ ئه‌و شێوه‌ خه‌باته‌ هه‌مه‌ جۆره‌ تاراده‌یه‌ك توانیویه‌تی پێش به‌چه‌ندین تاوانی ده‌سه‌لات بگرێ یان كه‌می بكاته‌وه . ‌ به‌لام ناتوانێ سنوری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆدابنێ جونكه‌ سه‌رسه‌ریه‌كانی پارتی ویه‌كێتی ‌ده‌بینن ئاستی ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌یه‌ك چوارچێوه‌ ده‌خولێته‌وه‌ ، ناپه‌رژێته‌ سه‌ر زیان گه‌یاندن به‌په‌زه‌ كانیان و هه‌ست ده‌كه‌ن كاتیه‌ بۆیه‌ گره‌و له‌سه‌ر كات كوشتن ده‌كه‌ن . هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ هه‌مه‌جۆرانه‌ وایكردوه‌ ترسی خه‌لك بشكێ و پاشه‌كشه‌ی بچوكیش به‌و ده‌سه‌لاته‌ بكرێ ، هاوكات هیچ گۆرانكاریه‌ك به‌شه‌و رۆژێیك نایه‌ته‌ دی بۆیه‌ ئه‌و میتۆده‌ی به‌رامبه‌ر پارتی ویه‌كیتی له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی په‌یره‌وی ده‌كه‌ین میتۆدێكی سه‌ركه‌وتو نیه‌ یان ده‌توانین بلێین ئه‌گه‌ر تادوێنی ده‌كرا وه‌ك سه‌ره‌تای ترس شكاندن ئه‌نجام بده‌ین به‌لام له‌مه‌ودوا ده‌بێ بیگۆڕین . چونكه‌ ئه‌و شێوه‌ خه‌باته‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتێكی مۆدێرن و گوێ رایه‌ل له‌ناره‌زایه‌تی خه‌لك ساز ده‌كرێ نه‌وه‌ك به‌رامبه‌ر كۆمه‌لێ سه‌رسه‌ری و تێكشكاو و سیسكباز و نه‌خوێنه‌وار . من له‌هه‌نده‌رانم بۆیه‌ باس له‌شێوه خه‌باتی كوردستان ناكه‌م نه‌وه‌ك بلێین شّوێنی گه‌رمه‌ قسه‌ی زل ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ له‌وپیره‌ هه‌ولێره‌ له‌رێزی پێشه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی ناره‌زایه‌تیه‌كانم كردیه‌ ، به‌لام ده‌توانم بلێیم هه‌ر له‌و هه‌نده‌رانه‌ كهچه‌ندین ساله‌ بۆته‌ پێگه‌یه‌كی به‌هێز و پالپشتی بۆ ناوه‌وه‌ شكستی گه‌وره‌ی به‌و ده‌سه‌لاته‌ هێناوه‌ ئیستاش ده‌توانرێ كاری گه‌وره‌ تر بكرێ ئه‌گه‌ر ئه‌وسوپایه‌ قسه‌ زله‌ی له‌فه‌یسبوك و سه‌رتێڤێ و ماله‌كان ئه‌وه‌ی ده‌یلێ كه‌مێیك قوربانی و كاری مه‌یدانی بۆدابنێ و كۆتایی به‌ره‌خنه‌ی گشتگیری له‌تێڤێ و به‌كرداركردنی قسه‌كانی به‌شێكی ماله‌وه‌ی بكات كه‌خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مرۆ زۆرینه‌ی نوسین و ئاخافتنه‌كان له‌پێناسه‌كردنی پارتی ویه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی مافیایی باس ده‌كرێ .
به‌نمونه‌ ده‌توانین ژیانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ تال بكه‌ین له‌هه‌نده‌ران
١\ له‌كاتی هاتنیان بۆ هه‌نده‌ران و سه‌ردانی ناوه‌نده‌ سیاسیه‌كان به‌ناره‌زایه‌تی روبه‌رویمان ببینه‌وه‌
٢\ به‌هێلكه‌ و ته‌ماته‌ و كێیك بارانیان بكه‌ین واتا كه‌رامه‌تی كه‌سێتیان بشكێینن چونكه‌ ئه‌وانه‌ ئێستاش هه‌ست به‌ پیرۆز سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن
٣\ ده‌توانین له‌دادگا كانی ئه‌ورپا سكالا له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان تۆمار بكه‌ین
٤\ ده‌توانین هه‌ولی زیاتری ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كان له‌رێكخراوه‌داكۆكیه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌
و رۆژنامه‌كان له‌ره‌فتاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كانیان ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ لوبی له‌ناویان به‌هێزتر بكه‌ین
٥\ ده‌توانین به‌دوای پاره‌ و موچه‌كانیان بكه‌وین و سكالایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین كه‌باج ناده‌ن

ئه‌مانه‌ به‌شێیكه‌ كه‌مه‌ له‌گۆرینی خه‌بات به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ تێكشكاو و تالانجیانه‌ كه‌شه‌رمه‌ مرۆڤ و تاكی كوردی ئه‌وه‌نده‌ له‌و دوو حزبه‌ له‌رزۆكه‌ له‌هه‌نده‌ران سڵ بكاته‌وه‌ چونكه‌ سزای هه‌موو ئه‌مانه‌ یان هیچ نیه‌ یان كه‌مه‌ . هاوكات ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كۆمه‌لگا بگۆرین ده‌بێ كه‌مێ قوربانیش دابنێین بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كۆمه‌لگای كوردی له‌باشوری كوردستان له‌وه‌ زیاتر بێكه‌رامه‌ت و ده‌بل موڕال و پول په‌رست و هه‌لپه‌رست نه‌بێ ده‌بێ سنور بۆ ئه‌وده‌سه‌لاته‌ دابنرێ سنوردانانیش به‌قسه‌ی گشتگیری و گه‌واد و سه‌گبابی ئه‌و حزب و به‌رپرسانه‌ له‌ماله‌وه‌ ناگۆرێ ، یان لێمان ببنه‌ مامۆستا وانه‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌مومان بێزاربوین له‌و هه‌موو مه‌لا و مامۆستایه‌ له‌ گوتاردان فه‌رمون ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و له‌رزۆك و هه‌لپه‌رست نین قسه‌كانتان به‌ره‌و كاری مه‌یدانی و كردار ببه‌ن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)