خه‌ون
Monday, 16/12/2013, 12:00
1559 بینراوە
هۆ گۆڵێ گیان له خه‌ونێکا پڕ به ئامێز ڕامده‌ژێنی
له ناوه‌ندی شه‌وی تارا به خه‌نده‌ت ڕامده‌چڵه‌کێنی
به عیشقه‌وه تێر ده‌ڕوانیت له خه‌می ناو دیه‌کانم
گوێ ده‌گری بۆ سیحر و ڕازی هه‌موو به‌یته‌کانم
له ژێر سایه‌ی ئاسمانی شار ئه‌وینم بۆ ده‌بارێنی
که ناشزانیت به‌م ڕه‌فتاره‌ت خۆت و منیش ده‌سوتێنی
وه‌ک په‌ڕیه‌کی خه‌یاڵم پڕ له هه‌ستێکی جوڵێنه‌ر
له پاش فڕینت جێدێڵی نمه‌ی ئه‌شکێکی سوتێنه‌ر
خۆ ده‌شزانم سه‌رشێتیه و زۆر مه‌حاڵه ئه‌م ئه‌وینه‌م
که‌چی ئاواش به ئاواتم هه‌ر خه‌ونت پێوه ببینم
به‌کرحه‌بیب