كێ فرمێسكى چاوى قەڵادزەییەكان دەسڕێ؟!..
Saturday, 11/06/2011, 12:00
ئەگەرچى پێشتر دەیان جار ئەم باسە لەڕاگەیاندنەكانى كوردستان و هەتا لەكەناڵى ئاسمانى الجزیرە و كەى ئێن ئێن ئەم باسە وروژێنرا و باسێكى گەرمى ئەوكاتەى هەرێم بوو زۆر چاوەڕوان بووین كەوەڵام بدرێنەوە فرمێسكى چاوى قەڵادزەییەكان بسڕدرێت بەڵام تاهەنووكە شتێكمان نەبیست شتێكمان نەدیت لەبەرئەوە جارێكى تر ئەم ڕاپۆرتە ئەگەرچى پڕیەتى لەكەموكوڕى و لەئاست ئەو كارەساتەدا نیە بەڵام بەپێویستى دەزانین جارێكى تریش بۆ ڕاى گشتى كوردستان و بۆ هەردوو پارتە باڵا دەستەكەى كوردستان و خوێنەرانى ئازیز و دەزگاكانى ڕاگەیاندنى بڵاوبكەینەوە
ئەگەر بەوردى بەرپرسانى كوردستان نەهامەتى كەس و كارى ئەم شەهیدانە بخوێنێنەوە دەزانن كەبەهۆى شەڕى ناوخۆوە چ كارەساتێكیان بەسەر ئەم بنەماڵەیەدا هێناوە لەمانگى ئابى ساڵى 1994لەگەرمەى شەڕى ناوخۆدا لەقەزاى قەڵادزێ كاتێك كۆمارى ئیسلامى ئێران قەڵادزێ بۆ بزوتنەوەى ئیسلامى پارتى دیموكراتى تۆپباران دەكات تۆپێك بەرماڵى هاوڵاتى حسن حاجى على دەكەوێت كارەساتێكى نەخوزراو دڵتەزێنى لێدەكەوێتەوە كەتیایدا(21)كەس كەبریتین لەژن و مندالأ بەهۆى ئەم كارەساتەوە شەهیدبوونە سیدخالید كەكچەكەى و ژنەكەى بەهۆى ئەم كارەساتەوە شەهیدبوونە بەگۆڤارى ڕێگاى ووت ئەم كارەساتە بەرهەمى شەڕى ناوخۆ بوو بەڵام تائێستا بایى درهەمێكمان وەرنەگرتووە لەهیچ حیزب و لایەنێكى سیاسى كوردستان كمال رەشید خوشكەكەى بەناوى بەهرە لەم كارەساتەدا شەهیدبووە ئەوەى بۆ گۆڤارى ڕێگا ڕوونكردەوە كەدواى ڕووداوەكە چۆتە شوێنى ڕووداوەكە و ووتى خوشكەكەى من بەهۆى یەك ساچمەوە....
گیانى لەدەستدابوو بەنیگەرانیەوە ووتى دواى 15ساڵ تائێستا ئەم شەهیدانە هیچیان بۆ نەكراوە لەبارەى ئەوەى كەئەم شەهیدانە موچەى شەهیدى هاوڵاتى وەردەگرن كمال ڕەشید ووتى موچە شەهیدى هاوڵاتى هیچ نیە بەڵكو شتێكە و لەكوردستانى ئێمە دروستكراوە كمال پێنج هەزار دینارەكەى تاڵابانى و حەوت هەزار دینارەكەى بارزانى بەچاوبەستەكێ لەقەڵەم دەدات و دەڵێت شەهیدانى ئێمە حیسابى هونەرمەندێكیشیان بۆ نەكراوە براى شەهید بەهرە دەڵێت بالەكوردستاندا هەموو كەس ئیمتیازى پێبدرێت بەڵام بائێمەش پشتگوێ نەخرێین بەڵام حسن حاجى على لەبارەى ئەم كارەساتەى كەلەماڵى ئەم دا ڕوویداوە دەڵێت ئەم ڕووداوە هۆكارى سەرەكى ئەوە بوو كەووڵاتانى دراوسێ یاریان بەبەرەى كوردستانى دەكرد ئەم كاتەش كەشەڕەكە ڕوویدا گەڕەكە دەهاتە ماڵى ئێمە چونكە لەم گەرەكەدا تەنیا خانوەكەى من چیمەنتۆ بوو حسن على ئەوەشى بۆ ڕێگا ڕوونكردەوە ئەوكاتە ئێران هەر لایەنێك داواى لێكردبایە كوردستانى بۆ تۆپباران دەكرد ناوبراو سەبارەت بەكاردانەوەى ئەم ڕووداوەش لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى دەڵێت ئەم كارەساتە كرا بەفلیمى دیكۆمێنتارى و تەواوى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى نەفرەتیان لەشەڕى ناوخۆ كارەكتەرەكانى دەكرد سەبارەت بە هاوكاریەكەى تاڵابانى و بارزانیش ئەوە ڕووندەكاتەوە كەهاوكاریەكەیان بایى خەرجى بەڕێوەچوونى پرسەكەشى نەكرد ناوبراو دەڵێت ئەگەرچى لەكاتى سەردانمان بۆ تاڵابانى و بارزانى هەردوولا بۆمان گریان بەڵام تائێستا هیچیان بۆ نەكردووین حسن على ووتى ئەگەرچى تالابانى و بارزانى بۆ نالەبارى ژیانمان گریان بەڵام تائێستاش هیچیان بۆ نەكردووین حسن على ووتى بەبارزانیم ووت من و براكەم لەدواى ڕاپەڕینەوە قەڵادزەمان ئاوەدانكردەوە ئەوە پاداشتەكەمانە دەماندەنەوە ئەویش ووتى دەبێت لەڕێگەى حكومەتەوە دەبێت قەرەبوكردنەوەى مادى و مەعنەوى بكرێنەوە حسن ئەوەش ڕووندەكاتەوە دواى ئەوەى تەرمەكان بەخاكسپێردران لەئارامگەیەكدا بەڵام دواى ماوەیەك بەتى ئێن تى ئارامگەكەشیان تەقاندەوە حسن على ئەوە ڕووندەكاتەوە كەجەبار فەرمان پێی ووتین كەژن بەشەهیدناچێت ئەو هاوڵاتیە ئەوەش ڕووندەكاتەوە كە زۆربەى بەرپرسانى یەكێتى وەك سەعدى پیرە ئەرسلان بایز كۆسرەت رەسول سەردانیان كردووین و بەڵێنى هەموو شتێكیان پێداین بەڵام هیچیان بۆ نەكردووین برینى كەس و كارى شەهیدان تادێت قوڵتردەبێتەوە و ساڕێژبوونى محالأ دەبێت ئەویش بەهۆى ئەوەى كەهیچ كەس و لایەنێك یادى ئەم شەهیدانە ناكاتەوە و بۆ ئەمەش حسن على دەڵێت تا پێش ڕێككەوتنى پارتى و یەكێتى هەموو ساڵێك یادى ئەم شەهیدانەیان دەكردەوە بەڵام دواى ئەم ڕێككەوتنە كەس گوێى پێنەداون ئەوەش بۆ ڕێگا ئاشكرا دەكات كەساڵانە لەساڵیادى ئەم كارەساتە لەماڵەوە ئەم یادە دەكاتەوە و بەتەنیا بەڕۆژوو دەبێت حسن على یەكێتى و پارتى بەقەرزدارى بنەماڵەى ئەم 21شەهیدە دەزانێت ڕاشیدەگەیەنێت كەئەگەر دەستى دەستیمان پێبكرێت ناچاردەبین سكاڵا لەسەر بەرەى كوردستانى تۆماربكەین لەدادگاى لاهاى نێودەوڵەتى چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك قەرەبوونەكراوینەتەوە لەبارەى تاوانبارى سەرەكى ئەم ڕووداوەوە دەڵێت بەرەى كور ستانى تاوانبارى سەرەكى ئەم ڕووداوەن ئەوەش ڕەتدەكاتەوە كەئامادەنین بڕى 25وەرەقە وەربگرن لەجیاتى ئەم زیانە ئەو هاوڵاتیە زۆر بەتوندى ڕەخنە لەتاڵابانى و بارزانى دەگرێت یكەئامادەییان تێدایە بەبڕێك پارەى خەیاڵى هاوكارى كەسى بیانى و غەیرە كورد بكەن و كورد گوتەنى تاماڵ پێى بوێت لەمزگەوت حەرامە حسێن حاجى على كەكچەكەى و خێزانەكەى لەم كارەساتەدا شەهیدبوونە باس لەكاتى ڕووداوەكە دەكات و دەڵێت ئێران تۆپى بۆ هەموو پارتە كوردیەكان هاویشتووە لەبارەى ئەم شەڕەى لەسەر قەڵادزێش كراوە ئەم خاوەن شەهیدە دەڵێت هۆكارى ئەوەبوو قەڵادزێ سەرسنور بوو حیزبەكانیش بەمەبەستى گیرفان پڕ كردن ئەم شەڕەیان دەكرد تەئكیدلەوەش دەكاتەوە كەئەم 21شەهیدە بێتاوان بوون و هیچ تاوانێكى نەبوو ئەم دوو برایە لەدواى ڕاپەڕینەوە دوو وەك دوو پێشمەرگەى خزمەتكارى كوردستان خزمەتمان كردووە باس لەوەش دەكەن كەلەدواى لەڕاپەڕینەوە یەكەم كەس بوین كەقەڵادزەمان ئاوەدانكردۆتەوە بۆ ئەمەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەتەواوى هاوڵاتیانى قەڵادزێ شایەتى ئەم ڕاستیەن لەكاتێدا نێردراوى ڕێگا هەوڵى دا وێنەى ئارامگەى شەهیدانى 6ى ئاب بگرێت گەلاوێژ داودى بەدیكرد لەسەر گۆڕى كوڕەكەى ئەو بۆ ڕێگاى ڕوونكردەوە كەئەم كارەساتە برینێكەو لەجەستەماندایە هیچ كاتێك ساڕێژنابێت گەڵاوێژ بەقوڕگێكى پڕلەگریانەوە ووتى ئامادەنیم بچمە سەر سندوقەكانى دەنگدان و دەنگ بەپارتە كوردیەكان نادەم گەڵاوێژ تەئكید لەوە دەكاتەوە ئەگەر دەنگدان بۆ كورد و عەرەب بێت ئامادەم بچم دەنگ بدەم بەڵام بۆ كورد و كورد دەنگ بەهیچیان نادەم چونكە دڵم بریندارە دایكى شەهیدبڕوا ئەوەى بۆ ڕێگا ڕوونكردەوە كەبەو كارەساتە تەواوى هیواتەكانم زیندەبەچالأ بوون گەلاوێژ ڕوونیكردەوە كە ئێستاش كەبەناو كۆڵانەكانى قەڵادزێ دا تێدەپەڕم خەڵكى بەپەرۆشەوە لێم دەپرسن توخوا كوڕت نەبۆتەوە بەڕاستى ئەوە زۆر ئازارم دەدات برینى گەلاوێژ زۆر قوڵە و بەئاستەم ساڕێژ دەبن و دەڵێت چوار ساڵە ناسنامەى خانەنشینم بۆ كراوە كاتێك دەچم بۆ وەرگرتنى موچە پێم دەڵێن ئەم ناسنامەیە بۆ وەرگرتنى موچە نیە جگەلەمەش هێما بۆ ئەوە دەكات كەماوەى چوار ساڵە نامەى مستەفاسەیدقادرى ئەندامى مەكتەبى سیاسە یەكێتى هێناوە بۆ سەرۆكى شارەوانى قەڵادزێ بەمەبەستى وەرگرتنى زەوى بەڵام تائێستا ئەو پارچە زەویەى پێنەدراوە گەڵاوێژ داود ووتى شەهیدەكانمان دووجار شەهیدكران جارێك بەتۆپى ئێران جارێكى تریش بەتى ئێن تى مەزارى شەهیدانیان لێتەقاندینەوە كەئەوەش جارێكى تر توشى تازیەباریان كردینەوە گەلاوێژ داود
هێما بۆ ئەوە دەكات و دەڵێت ساڵانە كەئەم ڕۆژە دێتەوە دووبارە جەرگمان دەسوتێتەوە و زۆر غەمبار دەبین گەلاوێژ ووتى من وەك دایكى شەهید بڕوا لەبەرنامەمان دایە بەهاوكارى حسن و حسێن بەنیازن سكاڵا لەسەر بەرەى كوردستانى تۆماربكەین حسن على كەهاوڕێمان بوو بۆسەر ئارامگەى شەهیدان لەكاتێكدا كەئێمە قسەمان لەگەڵ گەلاوێژ داود دەكرد ئەو بەلێزمە فرمێسك بەچاوەكانیدا دەهاتە خوارێ بۆیە جارێكى تر لێم كاك حسن بۆچى واكزوماتى و بەقوڕگى پڕلەگریان بۆ گۆڤارى ڕێگا ووتى هەرجارێك ئەم ئارامگەیە دەبینم جەرگم ئاگرى تێبەردەبێت و قەت بیرم ناچیت چونكە كوڕەكەم لەخۆم خۆشتردەویست گریانم دێت كەدواى پانزەسالأ تائێستا فەرامۆش كراوین و ووتى كوڕەكەم لەباوەشى خۆمدا گیانى سپارد بۆیە تامردن ناتوانم لەبیرى بكەم كاك حسن كەلەبەر گریان نەیدەتوانى قسەكانى تەواو بكات ووتى كاتێك تۆپەكە بەرماڵمان كەوت دەست بەجێ خێزانەكەم گیانى سپارد بەڵام كوڕەكەم خستە باوەشم زۆر تكام لەدكتۆر كرد توخوا ئەوەى بۆت دەكرێت بۆم بكە بۆ ڕزگاركردنى گیانى كوڕەكەم لەمردن بەڵام مخابن كوڕەكەم لەباوەشى خۆمدا گیانى لەدەستدا حسن على باس لەوە دەكات كەكوڕەكەى ناوى بەرهەم بوو چونكە دەڵێت دواى نۆ ساڵ خوا ئەم كوڕەى پێدام ئەوانیش بەئاسانى لێیان ستاندم و ماڵیان كاول كردم حسن باس لەوەش دەكات كەئامادەنیە دەنگ بەپارتە كوردیەكان نادات چونكە دواى 15سالأ تائێستا ئاوڕیان لەم شەهیدانە نەداتەوە كاك حسن هێما بۆ ئەوەش دەكات هیچ جیاوازیەك نابینم لەنێوان 24ى4 كارەساتە جەرگبڕەكەى6ى ئاب و دەڵێت ساڵى 74بەعسى بوو بەڵام ساڵى 94پارتە كوردیەكانى خۆمان بوون بۆچى شەڕى ناوخۆیان كرد و لەپێناوچیدا كردیان حسن على بەڵێنى تالابانى و بارزانى بەرامبەر بەكەس و كارى شەهیدانى 6ى ئاب بەقسەى بریقەدار وەسف دەكات و دەڵێت مام جلال و كاك مەسحود پێیان وتین شەهیدەكانتان شایەنى هەموو شتێكن بەڵام كوا؟
ئەم دوو برایە تائێستاش كۆڵیان نەداوە و لەوەى كەبتوانن قەرەبووى ئەم زیانە گەورەیە وەربگرنەوە ئەو هاوڵاتیە ڕەخنەى ئەوەش لەبارزانى و تاڵابانى دەگرێت و دەڵێت نازانم كاتێك هونەرمەندێكى بیانى دێننە كوردستان بڕێك پارەى خەیاڵى پێشكەش دەكەن كەلەكاتێكدا هاتنى هیچ پێویست نیە بۆ كوردستان بەڵكو ئەوەى پێویستە لەسەر ئەم دوو سەرۆكە دڵنەوایكردنى كەس و كارى ئەم 21شەهیدەیە فاتیمە كوڕێكى لەم كارەساتە شەهیدبووە و خۆى و كچێكى لەم ڕووداوەدا برینداربووە وبۆ ڕێگا دەڵێت ئەو برینەى بەهۆى شەهیدبوونى كوڕەكەم لەجەستەم بووە ڕۆژ بەڕۆژ گەورەتر دەبێت و هیچ كاتێك ساڕێژ نابێت هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كەهیچ كەس و لایەنێك سەردانى نەكردوونەو تائێستاش قەرەبوونەكراونەتەوە و لەڕێگەى گۆڤارى ڕێگاشەوە پرسیارێكى ئاراستەى وەزیرى شەهیدان و ئەنفاوالكراوانى هەرێم كردو ووتى ئایا جیاوازى چیە لەنێوان كوڕەكەى من و باوكى ئەو ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەلەساڵڕۆژى ئەم كارەساتەدا توشى نەخۆشى دەبم تا دوو مانگ نایەمەوە سەرخۆم و هێماش بۆ دووجار نەشتەگەریان بۆ كراوە___عبدڵا ئەحمد كەخێزانەكەى و دوو كچى بەهۆى ئەم ڕووداوە شەهیدبوونەو زۆر بەنیگەرانیەوە قسە بۆ ڕێگادەكات و دەڵێت ئامادەنیم بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ناكەم عبدڵائەوەشى بەڕێگا ووت كەلەم ساڵیادەدا دەمرم و زیندودەبمەوە ئەوەش دە ڵێت لەمڕۆژانە كوڕەكەم دەرچووى پەیمانگابوو پێیان ووتبوو كەشەهیدەكانى ئێوە هى سەنگەر نین و حسێن على یش داوا لەتاڵابانى و بارزانى دەكات كەداواى لێبوردن لەكەس و كارى ئەم 21شەهیدەبكەن و قەرەبووبكەنەوە حسێن حاجى على بەناوى بنەماڵەى شەهیدانى 6ى ئابى 1994داوا لەمەلابەختیارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى دەكات و دەڵێت مەچن بەگژ قولەى قافا بەڕاستى ئەم قسەیە لەجێگەى خۆیدا نیە ئێمە داواى لێدەكەین كەقسەى وانەكات كەببێتە هۆى شەڕى ناوخۆ بۆ جارێكى تر حسن حاجى علیش دوا قسەى بۆ ڕێگاكرد و ووتى پێم وانیە وەزیرى شەهیدان بۆ باوكى بگرى بەڵام كاتێك من باسى كوڕەكەم دەكەم وەك ئەوە وایە شیر لەجەرگى خۆم بدەم بۆیە هیواى تەمەن درێژى بۆ دەخوازم و حەزم دەكەم ئاگاى لەكەس و كارى ئەم شەهیدانەبێت ڕۆژنامەنوس موەفەق میراودەلى سەبارەت بەم ڕووداوە بۆ ڕێگا ووتى دواى 24ى 4 ئەم كارەساتە گەورەترین كارەساتە كەلەم ڕوویدابێت و ناوبراو تاوانبارى سەرەكى ئەم ڕووداوەشى خستە ئەستۆى بەرەى كوردستانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست