کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌مه‌ گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌یه‌، برژاوو گه‌رم، ڕه‌ق و تازه‌. له‌وه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌یه‌! بۆ ماڵپه‌ڕی(pukmedia).

Wednesday, 06/05/2009, 12:00

1644 بینراوە


له‌ ماڵپه‌رێ ناو براوداو له‌ گۆشه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ.، هه‌واڵێک‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌کو‌رتی ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌یه‌تی‌(ساڵی 1943 سه‌ربازێکی ئه‌ڵمانی ده‌چێته‌ خواردنگه‌یه‌کی هۆڵه‌ندی و پاشان پاره‌ی پێ نابێت تا باجی خواردنه‌که‌ی بدات و به‌ڵێن ده‌دات، دواتر سه‌ردانیان بکاته‌‌وه‌، تا پاره‌ی خواردنه‌که‌یان بداتێ. ئه‌و سه‌ربازه‌ پاش 65 ساڵ ویژدانی جوڵاو پاره‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ خواردنه‌ی نارده‌وه‌، بۆ خاوه‌نه‌که‌ی! له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری و داوای لێبوردندا. له‌ کاتێکدا که‌ ته‌مه‌نی خۆی گه‌یشتۆته‌ 88 ساڵی).
لێره‌و له‌وێ، چیرۆکی سه‌رنج ڕاکێشی له‌و بابه‌ته‌ گه‌لێ زۆرن، وه‌لێ سه‌مه‌ره‌تر له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌. ماڵپه‌‌رێ پارتێک بڵاوی بکاته‌وه‌، که‌ خۆی وشه‌ریکه‌که‌ی ، زیاتر له‌ 18 ساڵه‌ له‌سه‌ر سفره‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان ئه‌دزن و ئه‌خۆن، خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌و په‌ڕی ڕه‌فاهیه‌تدا ده‌ژین، ده‌ستیان خستۆته‌ هه‌موو بوارێکی ژیان و گوزه‌ره‌نی هاووڵاتی و تاکی کورده‌وه‌.
به‌پێی لێدوانی هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تی خۆیان. یه‌کێتی وپارتی به‌شێکی زۆری به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ماشنه‌وه‌. مه‌سره‌ف و خه‌رجی حکومه‌ت و وه‌زه‌ره‌ته‌کانی نا دیارو ناشه‌فافن و ......... هتد.
ده‌کرێ لێره‌دا بپرسین؟ که‌ی یه‌کێتی و پارتی وه‌ک ئه‌و سه‌ربازه‌ ویژدانیان ده‌جوڵی و هه‌م قه‌رز ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌که‌ی هه‌م داوای لێبوردن ده‌که‌ن له‌و گه‌له‌ی نا عه‌داله‌تی زۆریان به‌رامبه‌ری نواند. به‌ دیدی به‌نده‌. ئه‌و چووته‌ پارته‌ نه جورئه‌تی داوای لێبوردن کردنیان هه‌یه‌ و نه‌ ئاماده‌شن گیرفانیان خاڵی بکه‌ن و قه‌رز بده‌نه‌وه‌.!
که‌واته‌ کاتی ئه‌وه‌یه‌، خاوه‌ن ماف بێته‌ ده‌نگ و تۆڵه‌ی خۆی له‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌ هه‌موو ئاوانه‌ بکاته‌ که‌ قه‌رزاری گه‌ل و هاووڵاتیانی خۆیانن.
ئامۆژگاریشم بۆ ڕاگه‌یه‌ندنی دوو پارته‌ داگیرکاره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه‌.له‌گه‌ڵ به‌خشیه‌وه‌ی به‌شێک له‌و چه‌ندان ملیار دۆلاره‌ی له‌ خه‌ڵکتان دزیوه‌و ئه‌مڕۆ به‌ خه‌ڵکی ده‌فرۆشنه‌وه‌، ئه‌م مانشێته‌ بکه‌نه‌ سه‌ر قه‌تاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتووتان (بۆ هه‌موو دزو گه‌نده‌ڵ و پاشه‌ڵ پیسه‌کانی دنیا، ئاگادار بن سینیه‌ک قه‌زوان بخۆن، به‌ گوێزێک ده‌تان گرینه‌وه‌).
سه‌رشه‌قامی 6/5/2009




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)