کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌سیب كاپڵان: سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی‌ كورد، ره‌نگه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا روداوێكی‌ مێژویی‌ روبدات

Thursday, 04/06/2009, 12:00


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كونسه‌ی‌ رێڤه‌به‌ری‌ كۆماجڤاكێن كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ جارێكی‌ تر واده‌ی‌ ئاگربه‌ستی‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ بۆ 45 رۆژی‌ تر درێژكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌وپێش چونی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئاشتی‌ له‌ توركیا، قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتنی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردو ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌ره‌وپێش چونی‌ ئاشتی‌.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ به‌ سبه‌ی‌ گه‌یشتوه‌، قه‌ره‌یلان ئه‌سه‌ف ده‌رده‌بڕێت بۆ گیانله‌ده‌ستدانی‌ 35 گه‌ریلای‌ پارته‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌، له‌كاتی‌ راگرتنی‌ چالاكیه‌كانی‌ تا یه‌كی‌ حوزه‌یران.
قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌ی‌ خۆیدا ئه‌وه‌ به‌بیر ئه‌ردۆگان و گوڵ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌جگه‌ له‌لێدوان له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد تائێستا هیچ جۆره‌ هه‌نگاوێكیان نه‌هاویشتوه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ داوایان لێده‌كه‌ین هه‌نگاوه‌كانی‌ خۆیان به‌ڕونی‌ ئاشكرا بكه‌ن.
قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا نوسیویه‌تیشی‌: ئه‌گه‌ر تا 15ی‌ مانگی‌ داهاتو هه‌ر جۆره‌ هه‌نگاوێكی‌ ئه‌رێنی‌ بنرێن بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌وكات ده‌توانین تا (1)ی‌ ئه‌یلول ئه‌م ئاگربه‌سته‌ درێژبكه‌ینه‌وه‌.
قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه‌ كه‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ به‌ته‌نها لایه‌نێك ناكرێت بۆیه‌ ده‌كرێت توركیاش هه‌نگاوبنێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ كرداره‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ ئه‌م راستیه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ ئه‌م قۆناغه‌ قۆناغێكی‌ زۆر گرینگه‌.
بۆ ئه‌گه‌ری‌ هێرشی‌ سوپای‌ توركیا له‌م قۆناغه‌دا بۆ سه‌ر گه‌ر‌یلاكان نوسیویه‌تی‌: گه‌ریلاكان له‌كاتی‌ هێرشی‌ سوپادا به‌ناچاری‌ وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتوه‌: ته‌واوی‌ هێزه‌ ناوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ڵێن پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ ئاشتی‌ و ئازادی‌ ده‌كه‌ن ئه‌ركی‌ خۆیان ببینین له‌م قۆناغه‌ مێژوییه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ بۆ كردوه‌، له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئاگربه‌سته‌دا ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا ئه‌م 45 رۆژه‌ به‌ده‌رفه‌تێكی‌ زێڕین و مێژویی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد وه‌سفده‌كات.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حه‌سیب كاپڵان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا له‌سه‌ر لیستی‌ كوردی‌ به‌ ئاژانسی‌ ئاكیای‌ راگه‌یاندوه‌: كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ تا (45) رۆژی‌ تره‌ هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆكی‌ ده‌وله‌ت و ئه‌حمد تورك و ده‌نیزبایكاڵ خه‌بات بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد، ئه‌وا بڕیاره‌ تا (1) ئه‌یلول درێژ‌بكرێته‌وه‌.
كاپلان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌شی‌ به‌زێرین بۆ گه‌لی‌ كورد وه‌سف كرد و وتی‌: پێویسته‌ زۆر به‌جدیی‌ كاری‌ تێدابكه‌ین.
كاپڵان ئه‌وه‌شی‌ بۆ ئاژانسی‌ ئاكیا رونكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی‌ شه‌ش و حه‌وتی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌مه‌جلیسی‌ ئاشتی‌، ئێمه‌ش به‌شدارده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین چی‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت.
كاپڵان گه‌شبینی‌ خۆشی‌ نیشاندا به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا چه‌ند روداوێكی‌ مێژویی‌ روده‌ده‌ن.
له‌وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ی‌ كه‌ئایا بڕیاره‌كه‌ی‌ موراد قه‌ره‌یلان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ئاگربه‌ست له‌توركیا چ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ هه‌بوه‌، كاپڵان وتی‌: تێگه‌یشتنێك هه‌یه‌ له‌م بڕیاره‌ به‌ڵام پێویسته‌ ئۆپه‌راسیۆن رابوه‌ستێنرێن بۆئه‌وه‌ی‌ خوێنڕشتن كۆتایی‌ پێبێت.
كاپڵان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌: ئه‌ركی‌ ده‌وڵه‌تیشه‌ هه‌نگاوبنێت بۆ به‌ره‌وپێش بردنی‌ قۆناغی‌ ئاشتی‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ رابوه‌ستێنێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسۆن به‌رده‌وام بن كوشتن به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر كوشتنیش به‌رده‌وام بو هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئاشتی‌ ناهێڵرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسۆن بوه‌ستن ئه‌وكاته‌ هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌چن ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا ده‌ڵێت داواكاری‌ كورد له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه‌، زمانی‌ به‌ڕه‌سمی‌ بناسرێت مافی‌ هه‌بێت به‌زمانی‌ خۆی‌ بخوێنێت، به‌زمانی‌ كوردی‌ رۆژنامه‌ و ته‌له‌فیزیۆن و رادیۆی‌ هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ چیان ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن چالاكی‌ سیاسی‌ بكه‌ن له‌ توركیا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌زینداندان ئازادبكرێن كاپڵان جارێكی‌ تر ئه‌م رۆژانه‌ی‌ داهاتوی‌ بۆ كورد به‌گرینگ و پڕ بایه‌خ وه‌سف كرد.

دیاری‌ محه‌مه‌د

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە