کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی پارتی ئەوەندە لە گۆڕین دەترسێت

Tuesday, 21/02/2012, 12:00





سەرۆكی پەرلەمانی نوێی كوردستان ئەرسەلان بایز لەسەرەتای دەسپێكردنیەوە هەنگاوێكی جەسووری نا وگۆرَرَانێكی بچووكی لەژوورە تایبەتەكەی خۆی كرد بەهەڵگرتنی وێنەی مەلا مستەفای بەرزانی.
ئەم هەنگاوە هەرا وئاژاوەیەكی لە فێس بوك نایەوە. هەندێ دەستخۆشی لەسەرۆكی پەرلەمان دەكات ولایەنگرانی پارتیش توورَەن وهێرَش دەكەنە سەر یەكێتی ولایەنگرانی یەكێتیش وەڵام دەدەنەوە. كەواتە شەرَێكی سارد لەنێوان لایەنگران گرووپی 66و ولایەنگرانی گرووپی 31ی ئاب دەستی پێكردووە.
ئەم شەرَ وهەرا وتوورَەبوونە ئەوەمان بۆ دووپات دەكاتەوە كە هەردوو پارتی زەرد وسەوز هیچ هەوڵێكی جددی ودروستیان نەداوە لەنزیك بوونەوەی جەماوەرەكانیان سەرەرَای چەندین ساڵی تەمەنی پەیمانی ستراتیجی. كەواتە پەیمانەكە ماڵی جالجالۆكەیە.
ئەم ناكۆكی وفەرتەنەیە ئەوەمان بۆ دیار دەكات كە ئەم دەسەڵاتەی كوردستان تەنها خەریكی بابەتی لاوەكی وبێبایەخە وبابەتە گرنگ وسەرەكی وپرَبایەخەكان بەلاوە ناوە ولەبیری كردووە. هەروەها ئەوەمان پیشان دەدات كە هەردوو پارتی نیمچەهاوپەمان هیچ بایەخ بەئاستی بیری ورَۆشنبیری لایەنگرانیان نادەن بەتایبەت پارتی.
پەرلەمان دیوەخان نییە بۆ ئەوەی بەدڵی خۆت هەروێنەیەكت بوێت هەڵیواسی, پەرلەمان جێگایەكی رَەسمییە ولەهەموو لایەكەوە وەفدی گەورە دێن وسەردانی دەكەن ویەكێ لەدەزگا بەرزەكانی وڵاتە ونابێ بێجگە لە وێنەی سەرۆكی هەرێم جێگا بۆ هیچ وێنەیەكی تری تێدا بێتەوە. ئەم هەنگاوەی سەرۆكی پەرلەمان هەوڵێكە بۆ پێشەوە بۆ ئازاد بوون لە حوكمی عەشایری وبنەماڵەیی. مەلا مستەفا سەرۆكی پارتی وشۆرشی كورد بوو بەڵام هیچ سفەتێكی رَەسمی نەبوو.
بۆ هەلأواسینی وێنەی سەرۆكی عیراق بەشان سەرۆكی هەرێمەوە باسێكە دەبێت لەپەرلەمان بورووژێنرێت وباسبكرێت وبریاری لەسەر بدرێت. مەسەلەكە مەسعود وتاڵەبانی نییە بابەتەكە دەبێت بۆ ئایندە رَێك بخرێت.
ئەم كردارەی ئەرسەلان بایز ئەوەمان پیشان دەدات كەپارتی لە هەمو گۆرَرَانێك چەند بچووكیش بێت دەترسێت ودەشڵەژێت وبەهەموو توانای بەرەنگاری دەبێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە