کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نا بۆ سووتان بەڵێ بۆ ئازادى

Tuesday, 01/09/2009, 12:00


سوتاندن بە ماناى لە ناو بردن و فەوتان ,بە ماناى ڕێگرى لە گەشە كردن دێ, ئەو گەشەكردنە هەر چى بێت , فیكر بێ یان مرۆڤ بێت یا ڕوەك ....و...هیتد لە زۆر سەردمدا مرۆڤ خۆى سوتاندووە یاخود سوتاندویان ,زیندەبەچاڵ كراوە لە بەرئەوەى كچ بووە ,یاخود زاناو بیر مەند بووە ,یا بە پێچەوانەى بە شێك لە مرۆڤەكان بۆ چوون و ڕاى جیاوازى هەبووە نە هامەتى بۆ خۆى و فیكرەكەى هاتۆتە پێشەوە ,..هیتد ئێستاش ئەم مۆدیلە لە ناو كوردستاندا لە زۆر شوێن هەیە, كاتێك ژن دەچەوسێتەوە ,بە هەر جۆرێك بێت كە رووبەڕووى بێتەوە بە هۆى بەرگە نەگرتنى و نەبوونى چارەسەرێكى ئینسانى كە دەرگاى ئازادى بۆ بكاتەوە تا وەكو مرۆڤ گەشە بە ژیان بدات ,لە ژێر پاڵە پەستۆى نیارانى دا كە ئازادیان قبوڵ نى یە هەنگاوى دژە مرۆڤ بوون دەگرێتە رێ و خۆى دەسوتێنێ .لە سەردەمى  ساڵانى رابردوودا كاتێك لە نێوان دوو گوند كێشە لە سەر زەوى و پاوان و لەوەڕگا دروست دەبوو لە جیاتى چارەسەر زۆر جار پەنا بۆ سوتاندنى پاوان و لەوەڕگا كە براوە,زۆر جار كێشە لە نێوان مرۆڤەكان رووى داوە بەدزى یەكترى بۆ سوكایەتى كردنى یەكترى پەنایان بۆ كلك بڕینى ئاژەڵان و ئێستر و كەر و . ...هیتد بردووە ,یا خود كارى زۆر نامرۆڤانەیان لە گەڵ یەكترى ئەنجامداوە وەك گوێ بڕین و لووت بڕین و ...و...هیتد.لە وانەیە بلێین مرۆڤەكانى ئەو  سەردەمە نەخوێندەوار و نەزان بوون باوەڕیان بە گفتوگۆ نەبووە,مافى مرۆڤ و ئازادى یان قبوڵ نەبووە,شارەزاى پرۆسە و یاساكانى كۆمەڵگاى سیكۆلار و  دیوكراسى نەبووە.پرۆتۆگۆراس لە سەر نوسینى كتیبێك ئەسیناییەكان شاربەدەریان كرد و كتێبەكەیان لە بازاردا سووتاندنن. لە هێرشەكانى هۆلاكۆ و مەغۆل و تەیمورى لەنگیش بۆ سەر بەغداد ,بە هەزاران لە كتێبەكانى زانستى و ئەدەبى و ...هیتد سوتێندران .لە سەدەكانى ناوەراست كتیبى چەندین زانا و  رۆشنبیر سوتێندران , لە ساڵى 392 كتێبخانەى ئەسكەندەریە لە لایەن مەسیحییەكانەوە سوتێندران .سوتانى كتێبەكانى مارتن لوتەر لە سەدەى شازدەهەمدا, لەلایەن نازییەكانەوە زۆرترین كتێبەكان كە پێچەوانەى بیر و ڕاى نازییەكان بوون سووتێندران ,لە كاتێكدا كۆمارى كوردستان لە ساڵى (1947ل) لەلایەن رژیمى ئێرانەوە دەروخێندرێ و شارى مهابات داگیر دەكرێت هەموو كتێبەكانى كۆمار كوردستان دە سوتێندرێن لەلایەن رژێمى ئێرانەوە.لە سەردەمى رژیمى  بەعس دا بە شێكى زۆر لە كتێبەكان قاجاغ بوون بە نهێنى بڵاو دەكرانەوە بە تایبەت ئەوانەى ئاویتەبوون بە فیكرى چەپ و ئازادیخوازى و یەكسانیخوازى ,زۆر
جار تەنها بە سوتاندنى كتێبەكان كۆتایى نەدەهات بەڵكو خوێنەرانى كتێبەكان سزاو ئەشكەنجە دەدران و راپێچى زیندانەكان دەكران و ئیعدام دەكران و ....هیتد . ئەزانین لەو سەردەمەدا ڕژێمێكى دیكتاتۆرى و فاشى بەعس فەرمانڕەوابوو ,هەروەك نازییەكان تەنها فیكر و بۆ چوونەكانى خۆیان پێ ڕاست بوو , بۆیە پاش چەندین ساڵ لە درێژەدان لە سەركوت و ئیستبداد, خۆشبەختانە ڕوخێندرا لە لایەن گەلەكەیەوە , ئەوا ئەمرۆش لە سەردەمى پروپاگەندەى دیوكراسى و ئازادى و مافى مرۆڤ و...هیتد بە دوو شێواز كتێب و گۆڤار دەسوتێندرێ ,كە هەردوو شێواز پێچەوانەیە بەبنەما و یاسا و دەستوورەكانى سەردەمى  ئەمرۆى دیموكراسى و مافە سەرەتایى یەكانى مرۆڤ ,پێچەوانە بە هەموو داب و نەریتێكى ئینسانى سیكۆلار و مەدەنى,هەر دوو شێواز لێوان لێوە لە دژایەتى  كردنى جوانى یەكانى زانست و مەعریفە و هەموو نرخە پر بەهاكانى كتێب و نووسین . ماركس دەڵێت :فیكر كاتێك بڵاو بۆوە وە دەبێت بە هێزێكى مادى.
سانسۆر دێت بۆ ئەوەى نە هێڵێت كتێب وەك كتێب ,كتێب وەك ئەوەى دەیەوێت ببێت ,كتێب وەك فیكر و دواتریش وەك هێزێكى مادى دروست لە دایك  ببێت.بێگومان فیكرو بۆ چوون كە چوارچێوەى نووسین و كتێب لە خۆ گرد وێڕاى ئەوەى خاوەنى خۆى ,خاوەنى گشتى بۆ پەیدا دەبێت كە سەرجەم كۆمەڵگایە , چۆن كۆمەڵگا بۆى هەیە قسە و بۆ چوونى خۆى هەبێ لە سەر سەرمایەى ئابوورى و كانزایى و پیشەسازى وڵات بە هەمان شێوە بۆى هەیە لە سەر سامانى گشتى  بەرهەمە ئەقڵى یەكان و فەلسەفە و نوسینەكان بە چاكى و خەراپى سەردەمەكى بە بەرهەمى گشتى وڵاتى بزانێت ,قسە و بۆ چوونى گشتى هەبێ نەك  بسوتێندرێن ,تا ئێستاش هەموو نەتەوەكان شانازاى بە نووسینى رۆشنبیران و شاعیران و زانایان و پسپۆرانى خۆیان دەكەن ,كە لە میژوودا نووسین و
كتێبییان نووسیوە,بە هەر جۆرە بیرو بۆ چوونێك كە لە سەردەمى خۆى دەرى بڕیوە ,ئەوانەى كە هەستاون بە سووتاندنیان لە سەردەمى گەشەى دیموكراسى
و یاساكانى سیكۆلاردا بەر شاڵاوى رەخنە و توانج كەوتوون نەك ستائیش و خەڵات كرێن ,هەر بۆیە وڵاتانى ئەو روپا و وڵاتانى گەشەكردووى بەزانست و زانیارى
و گەشە كردوو بە سیستەمى یاساكانى دیموكراسى و شارەستانیەت و یاساكانى مەدەنیەت و مافەكانى مرۆڤ و بگرە مافەكانى ئاژەڵیشى تێدا چەسپیوە و
زیاتر ڕۆژانە بە هێز تر دەبێت ڕەگى یاساكان بۆ پاراستنى كەرامەت و بەهاكانى ئینسانەكان بە بێ جساوازى رەنگى پیست و نەتەوە و زمان و ئایین و نەژاد
و ....و...هیتد نهێنى ڕازەكە لەوە دایە تاكى ئەو روپى توانى بگات بەو هۆشیارى یەى كە نرخ بۆ كار و بەرهەمى مرۆڤەكان دابنێت ,بەڵام لە كوردستاندا
كە ڕۆژانە گوێى تاكەكانى كومەڵگا دەچێ بە گووتنەوەى دروشمەكانى دیمو كراسى و مافەكانى مرۆڤ و ....و...هیتد لەلایەن دەسەڵات و حیزبەكانى
ناوەوەى دەسەڵات و دەرەوەى دەسەڵات ,بەڵام هەڵمەتى سووتاندنى گۆڤار و كتێب دەست پێ دەكات ئەوانیش دوو شێوازى بنەرەتین .شێوازى یەكەم ئەوەیە
كە دەسەڵاتى كوردى بە درێژایى میژوویى دەسەڵاتدارێتى خۆى ئە گەرچى لە ڕادە بەدەر پروپاگەندەى دەسەڵاتێكى دیموكراس و مەدەنى و هاوتەریب بە
جیهانى سەردەم كردووە , لە گەڵ ئەوەشدا ترسى هەبووە لە كرانەوە كۆمەڵگا,و پەرەدان بە ئازادى رادەربرین. هەمیشە سانسۆر و لەمپەرەكانى بە پێى
سەردەم ئارایشتداوەتەوە لە بەرامبەر نەیارەكانى .مەبەستى سەرەكى سووتاندنى كتێب دروستكردنى ترسە .ترس لە ئازادى ڕادەربڕین چونكە بوونى ترس لە
ئازادى دەبێتە لەمپەرێك بۆ گەشەى هزر و چەسپاندنى مافەكانى مرۆڤ و ئازادى و بەرقەراركردنى دیموكراسى لە كۆمەڵگادا راستەوخۆ دەبێتە هۆكارێك
بۆ پووكێنەرەوەى ئازادى بە گشتى و ئازادى بیركردنەوە و ئازادى رادەربرین بەتایبەتى. .هەموو ئەو بیرمەند و فەیلەسوفانەى كە بیر دۆزەكانیان داناوە
كۆكن لە سەر ئەوەى یەكەم جار سیاسەت پەیدابووە ,ئینجا یاسا ,,یاسا كۆمەڵگا ڕێك ئەخات ,بەڵام سیاسەت یاسا دادەنێت ,هەر سیاسەتیشە كە وا دەكات
یاسا جێبەجێ بێت,بۆ ئەوەى خۆى بەرژەوەندى خۆى بپاریزێت.ئەوانەى لە دەسەڵاتن سیاسەتێكیان هەیە,بە پێى ئەو سیاسەتە یاسایەك دا ئەڕێژن ,هەر
بۆ خۆشیان كۆنترۆڵى ئەكەن و جێبەحێى ئەكەن,بۆ ئەوەى خۆیان لە دەسەڵات بمێننەوە.لە كوردستاندا دەسەڵاتێكى وا هەیە.هەروەها دەسەڵاتەكەش خۆى
هەنگاوى جدى نانێت بۆ دیموكراسى كردنى كومەڵگاى كوردى ,چونكە خۆى سەلماندویەتى لە مێژووى بەرێوەبردنى وڵاتدا كە خۆى جددى نى یە لە سەر
بابەتى پێشكەوتنى كۆمەڵایەتى بە ئاقارى چەسپاندنى ئازادى و عەدالەت و سەروەرى یاساكان و دیموكراسى و مەدەنییەت .هەر بۆیە لە ژێر دەسەڵاتى دا لە
زاخۆ هەڵدەستن بە كۆكردنەوە و سوتاندنى گۆڤارى لیڤین .یان لە ژێر پەرچەمى ئەو دەسەڵاتەدا ڕێژەیەكى زۆر لە ژنان خۆیان دەسوتێنن , یان بە شێوازێكى دژە
بە شەرى سوكایەتییان پێ دەكرێ و دەچەوسێنەوە ,لە چەندین شوێن لە قەراغ جادەو دوور لە ئاوەدانى تەرمەكانییان بە شێوێندراوەیى فڕێدەدرێت ,بكوژەكانیان
بە ئاشكرا دادگایى ناكرێن .چەندین ڕۆژنامەنووس فشار و توندو تیژیان بەرامبەر كراوە بەڵام یاساكانى دیموكراسى بە ئاشكرا بە ڕێوە ناچێت .بە بێ
ئەوەى نارەزایەتێك و هەڵوێستێك لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە نیشان بدرێت.شێوازى دووەم ئەوەیە پاش 18 ساڵ لە دەسەڵاتى كوردى نەتواندراوە لە كۆمەڵگاى
كوردى دا تاكى مرۆڤى كورد بە ئاراستەیەك پەروەردە بكرێ كە هەڵگرى ڕەهەند و فیكر و فەلسەفەیەكى مرۆڤ دۆستانە بێ .لە سەردەمى ئێستادا ,
مرۆڤەكان لە قۆناغێكدا خۆیان دەبینەوە كە مرۆڤ بون و بەهاكان و ماناى بەرز و بەرپرسیارێتى و خۆشەویستى بۆ هاوچەشن,نرخێكى ئەو تۆیان نى یە لە
وڵاتدا .گەندەڵى و دزى و خۆپەرستى و بەرژەوەند پەرستى بوونەتە ڕەوشتێك و ڕەفتارى زاڵ .لە كۆمەڵگاى كوردى دا سیاسەت و حیزب خۆى لە دروستكردنى
روحیەتى هاوبەش و دەدزێتەوە كە یەكێكە لە ڕەوشتە جوانەكانى كرۆكى سیاسەتێكى تەندروستى ئینسانى یە .ڕەوشتى جوانى ئینسانى پێمان خۆشبێ یان
نا خۆشبێ لە ناو سیاسەت و حیزبى كوردى فڕێدراوەتە دەرێ و بەرپرسیارێتى تاك لە ئاست كۆمەڵگادا جێگەى خۆى چۆڵ كردووە بۆ شكاندنەوە و
تۆراندنى تاكەكان لەلایەن كۆمەڵگاوە و لەم ناوەندەشدا بۆ شاییەكى فراوان دروست بووە.پێویستە دەسەڵاتى كوردى بزانێ نا ئومێدى تاكى كوردى لە
هەموو ئەمانەوە سەرچاوەى گرتووە.كۆمەڵە گەنجێك لە گەرمیان و بیتوێن هەڵدەستن بە سووتاندنى كتێبەكانى فەرهاد پیرباڵ تەنها لە بەر ئەوەى لە كاتى
هەڵبژاردنەكاندا بە خواستى وان قسەى نە كردووە و دەنگى بە لیستى ئەوان نەداوە كە ویستوویانە كە خۆشیان گووتویانە ئێمە بێلایەنین ,هەروەها ساڵانى
پێشتر لایەنگرى بۆ چونەكانى فەرهاد پیرباڵ و خوێنەرى كتێبەكان و نوسینەكانى فەرهاد پیرباڵ بوون.تە نها لە بەرئەوەى هەڵویستى خۆى دەربرى لە سەر دەنگدان
,بەبێ ئەوەى پەنا بەرنە بەر هیچ بیركردنەوەیەك و هەنگاوێكى مەدەنى و دیموكراسى پێچەوانە بە هەموو ڕەوتێكى ڕۆشنگەرى و شارەستانى سەردەم و
یاساكانى مۆدێرنە هەڵسان بە پەیڕەوكردنى هەمان مۆدیلى ڕیگرەكانى پرنسیپى گەشەى سیكۆلاریزم و یاساكانى كۆمەڵگەى مەدەنى كە لە ڕابردوودا
ئەوانەى دژى جوانى یەكانى كۆمەڵ و دژ بە پێشكەوتن و دیموكراسیەت دژ بە پەروەردە كردنى مرۆڤێكى ئینسان دۆست و ئازدیخواز .بە هەمان شێواز هەڵسان
بە سووتاندنى كتێبەكانى فەرهاد پیرباڵ كە دۆستى دوێنێیان و نەیارى ئەمرۆیان .دەبوایە لە جیاتى سووتاندنى كتێبەكانى هەڵسابانایە بە پیرەوكردنى
هەنگاوى شارەستانى و دیموكراسى وەڵامى بۆچوونەكانى ئەمرۆى فەرهاد پیرباڵیان دابایەوە.مرۆڤ كە بییەوێ گۆران لە كۆمەڵگادا دروست بكات دەبێت گۆران
لە بیر كردنەوە و ئەفكارى واقیعى خۆى دا دروست بكات , لەهەمان كاتدا لە گەڵ ئەفكار و بیركردنەوەى باشترى ئومێدێكیش دروست دەبێ بەوەى كە
لە داهاتوودا ئەو گۆڕانە لە دەورو بەرى ڕوودەدات. ئەزموونى فەرمان ڕەوایەتى لە كوردستان ,كە خۆى وەك وەدیهێنەرى خەونە ئابوورى یەكان و بازارى ئازاد
پێناسە دەكات ,جگە لە برەودان بە سەرمایەدارێتێك كە لە هەناوى دا جگە لە بێنرخ كردنى ئینسان ,سەیر كردنى ئینسان وەكو كاڵا هیچى ترى
هەڵنەگرتووە,دەرەندەیى كەلتوورى و گووشینى مرۆڤ بۆ ئاستى بوونەوەرێكى هیچ و پووچ ,خۆبچووككەرەوە ,هیچى تر نەبووە.بۆ گۆرانى كۆمەڵگەیەكى لەو
جۆرە بە ئەفكارى سووتاندن هەمان مێژوو دووبارە دەكەینەوە كەڕژێمە سەركوت و دیكتاتۆرەكان لە بەرامبەر نەیارەكانیان پیادەیان كردووە .نوێسازى و مەدەنى
و دیموكراتى كردنى كۆمەڵگاش كارێكى خوڕسكى نى یە,دەبى تاكەكانى كۆمەڵ بە ئاراستەیەك پەروەردە بكرێن كە بە شێوەى كردارى هەوڵى بۆ
بدات ,تا تەوژمى ڕاسپاردن و جێ بە جێ كردن و دیاردە میراتە كۆمەڵایەتى یەكان بە شێوەى دروست و كامڵ هەوێن بگرێت,ئەگەر نا ,شارەستانى ترین
كۆمەڵگا بە زووترین كات ئەگەڕێتەوە بۆ دەورانى دواكەوتویى و نەزانى .پێویستە هەر مرۆڤێك بیر بكاتەوە و پرسیار ئاراستەى خۆى بكات ,مرۆڤ لە كۆمەڵدا
بۆ دەبێت بە سەر دوو بەرەدا دابەش بێ كە بەشێك چەوسێنەر و بە شكەى تر چەوساوەبێ ؟! با هەموو لایەك خۆ دڵنیا كەین تا كاتێك رەنجبەر و چەوساوە
ووشیار نەبێتەوە لە كار و كردارى خۆى لەوەى كە ژیان چ واتایەكى پر نرخ و گرانە و مرۆڤ بۆ چەوسانەوە بێ ؟بیر و ڕاى ئازاد و كارى خویستى نەبێ,كۆمەڵگا
لە ڕەهەندى ئازادى و دیموكراتى دا بە یەكسانى ژیان نا كات .كەم بوونەوەى جیاوازى چینایەتى لە نێو كۆمەڵگادا دەبێتە هۆكارى گەشەكردنى
ئەو كۆمەڵگایە كە پروپاگەندەى شارەستانى و مەدەنى دیموكراسى بوون دەكات. بۆیە پێویستە لە هەر تێكۆشانێك بۆ ئاڵو گۆڕ كردنى كۆمەڵگا بەرە و
كۆمەڵگەیەكى باشتر لەوەى كە هەیە پێویستمان بە ئەفكار و ئاكارى جوانتر هەیە كە هاوسەنگ بێ بە بۆچوون و نەزەرى تازە, بە جۆرێكى لێهاتوانە بەرگرى
سەرسەختى ئازادى رادەربڕین بێ ,تاك بە جۆرێك پەروەردە بكات لە ئاكار و ئەفكارى دا رەنگدانەوى هەبێ كە باشتر ئینسان دۆسترە.

- كۆتایى هات -
Abdulrehman_resulyahoo.com

سەرچاوە كان :
1-ترسان لە فەلسەفە رێبوار سیوەیلى
2-باسێك لە بنەماى پەروەردە و فێر كردن و كۆمەڵگاى پێشكەوتوو مەجید كاكە وەیس
3-رۆژنامەى ئاوێنە ژمارە (187) لاپەرە (12) مەریوان ووریا قانع


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە