وزاره‌تی کۆچبه‌رانی فینله‌ند ده‌ی هه‌وێ بنه‌ماله‌یه‌کی کورد راپێچی ئێران کاته‌وه
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
خالید عه‌زیز
به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به کاروباری پهنابهرانبهرپرسانی به‌شی په‌نابه‌ران له وه‌زاره‌تی کۆچبه‌رانی فهنلاندڕێکخراوهکانی داکۆکی له مافی مرۆڤ وێرای رێز و سڵاو من " خالید عه‌زیز ئههریمهند " ناسراو به مه‌ناف ، کوڕی عه‌زیز له دایکبوویی ساڵی 1963ی ناوچه‌ی پیرانشارئێرانم که له ساڵی 1360ی هه‌تاوی دا بووم به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و زیاتر له 16 ساڵ وه‌کو پێشمه‌رگه له ریزه‌کانی حدکا تێکۆشانی حیزبیم کردووه و هه‌روه‌ها، رێکه‌وتی دانیشتنم ساڵی 1376ی هه‌تاوی بووه. من و بنه‌ماڵه‌م له نۆڤه‌مبه‌ری 1997 دا خۆمان به ئۆفیسی کۆمیساریایی په‌نابه‌رانی لقی هه‌ولێر ناساندووه و ساڵێک دواتر له لایه‌ن UNHCRی هه‌ولێره‌وه وه‌کو په‌نابه‌ری سیاسی ناسراوم. پاشان له مانگی 12ی 2003ی زایینی له لایه‌ن UNHCRی تورکیا به ژماره دۆسیه‌یی A-8231 وه‌کو په‌نابه‌ری سیاسی ناسراوم و به‌ڵگه‌ی قه‌بووڵیم پێدراوه. من و بنه‌ماڵه‌م (من، هاوسه‌ر و 5 مناڵه‌کانم) له‌م په‌نابه‌رانی ناسراو به "که‌یسی شومال عێراق"ین و به‌داخه‌وه پاش ساڵه‌ها گوێنه‌دانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ناچار و له رێگه‌ی نایاسایی خۆمان گه‌یانده وڵاتی فینلاند. من و دوو مناڵم له رێکه‌وتی 22-05-2009 خۆم به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی وه‌زاره‌تی کۆچبه‌ران و پۆلیسی فینله‌ند ناساندووه و داوای په‌نابه‌ری سیاسیم له‌م وڵاته کردوو. پاشان به‌شێکی تر له بنه‌ماڵه‌که‌م (خێزان وسێ مناڵی ترم) له ڕێکه‌وتی 1ی ئه‌گۆستی 2009ی زاینی خۆیان گه‌یاندۆته فه‌نلاند و ئه‌وانیش داوای په‌نابه‌ری سیاسیان له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان کردووه و دوای ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له که‌مپێکی په‌نابه‌ری له باکووری فه‌نلاند به شێوه‌ی کاتی نیشته‌جێ کراوین. ئه‌وه له کاتێک دایه که ڕۆژی 3ی فێبریواری 2010ی زاینی و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕێکه‌وتی مساحهبهمان له‌گه‌ل به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی کاروباری په‌نابه‌ران ئه‌نجام نه‌دراوه، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه گۆیا به بیانووی ئه‌وه‌ی که په‌نجه مۆرمان له وڵاتێکی تری ئه‌ورووپایی هه‌یه، جوابی ڕه‌تکرانه‌وه‌ی داخوازی په‌نابه‌ری و به‌ڵگه‌ی دیپۆرت کردنه‌وه‌مان پێدراوه و مانگێک ده‌رفه‌تمان پێدراوه که داوای پێداچوونه‌وه به‌م حوکمه دا بکه‌ین.ده‌مه‌وێ لێره دا باسی ئه‌وه بکه‌م، که ئه‌م بڕیاره به ته‌واوی نایاسایی و دژه به هه‌موو پڕه‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و یاساکانی په‌نابه‌ری. به‌م هۆیه که من زیاتر له 16 ساڵ ئه‌ندامی حیزبێکی سیاسی به‌رهه‌ڵستکاری ئێرانی بوومه و له به‌رانبه‌ر ئه‌م وڵاته دا چالاکیم کردووه. حیزبێکی سیاسی که ئێران له ناوخۆ قه‌ده‌خه‌ی کردووه و ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌م حیزبه تووشی شکه‌نجه و لێدان و ئیعدام و زیندانی درێژ خایه‌ن ده‌کات و له هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ بێبه‌شیان ده‌کات. ئه‌و بڕیاره‌ی پۆلیس و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی فینلاند له کاتێک دایه که ڕه‌ژیمی ئێران له‌وپه‌ڕی بێڕێزی به هاوڵاتیانی دایه و ڕۆژ نیه خه‌به‌ری کوژرانی هاوڵاتیانی ناڕازی و ئیعدامی گیراوانی سیاسی له مێدیاکانی جیهان و فینلاند دا بڵاونه‌کرێته‌وه. هه‌ر ئێستا سه‌دان که‌س له هاوڵاتیانی کورد له گرتووخانه‌کانی ئێران دا له ژێر ئه‌شکه‌نجه دان و ده‌یان که‌سی تر چاوه‌ڕوانی ئیعدام ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره، دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که من و بنه‌ماڵه‌م به هۆی مه‌ترسی سه‌ر ژیانم، په‌نامان بۆ وڵاته‌که‌تان هێناوه، به‌م هیوایه که پاش نیزێک له دوو ده‌یه بێ وڵاتی و ده‌ربه‌ده‌ری و ژیانی پڕ مه‌ترسی، بتوانین مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرین و ژیانیکی ئاسایی وه‌ک مرۆڤ ده‌ستپێبکه‌ین، که‌چی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م بڕیاره بووینه‌ته‌وه بی ئه‌وه‌ی که مساحهبه کرابین و ڕێکخراوه‌کانی به‌رپرسی کاروباری په‌نابه‌ران به وردی ئاگاداری مه‌ترسی سه‌ر ژیان و داهاتووی من و مناڵه‌کانم بن. شایانی باسه که من له لایه‌ن کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌کو په‌نابه‌ری ڕه‌سمی ناسراوم و به پێیی بڕیارنامه‌ی کۆنوانسیۆنی 1951ی ژینف، هه‌ر وڵاتێک، ئه‌رکی سه‌ر شانیه‌تی که هاوکاری مرۆڤدۆستانه‌ی په‌نابه‌رانی سیاسی بکات و به‌م هۆیه فینلاندیش ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ئه‌م بڕیاره دا یارمه‌تی ده‌ری من و بنه‌ماڵه‌م بێت و ژیانمان بپارێزێت و ئیزنی مانه‌وه‌مان له‌م وڵاته‌دا پێ بدات.
به سپاسه‌وه:Khalid aziz ahrimand (MANAF)
ژماره ته‌له‌فۆنی خۆم بۆ پێوه‌ندی:
00358404493055 00358404493055
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست