کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەپەرلەمانی سوێد پانێلیک بۆ پارت و ڕێکخراوە مرۆدۆستەکان لەسەر خۆپیشاندانەکانی کوردستان ساز دەکرێت

Thursday, 26/05/2011, 12:00


گروپی ١٧ شوبات لەدرێژەی هەوڵەکانی گروپی ١٧ شوبات لەشاری ستۆکهۆلم بۆ پشتگیریکردنی داخوازیە رەواکانی خەلکی کوردستان و دژایەتی بەکارهێنانی زەبروزەنگ بەرامبەر خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنوسان ، بریار وایە لەرۆژی 07-06-2011سیمنارێکی هاوبەش لەنێوان سەرجەم پارتەکانی ناو پەرلەمانی سوێد (7) پارت لەهەردوبەرەی (راست و چەپ) لەگەل ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست و ڕۆژنامەوانیەکانی وەک ئامنستی ئەنتەرناسیونال ، رۆژنامەنوسانی بێ سنور ، یانەی قەلەمی جیهانی بەشداردە بیت . هەروەها بەبەشداری یەکێک لەو ئافرەتە چالاکانەی کەلە ٦٢ رۆژەی نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان ڕۆلی بینیوە ، هاوکات فلیمێکی بەلگەدار لەبەکار‌هێنانی زەبروزەنگ لە شەهید و بریندارکردنی هاولاتیانی خۆپیشاندەر و وتەی هەندێ بەرپرسی سیاسی و سەربازی لەسەر بیروبۆچونی خۆپیشاندەران و هەرەشەکردن لە ڕٶژنامەنوسان ،.لەناو هۆلی پەرلەمانی سوێد نیشانی ئامادەبوان دەدەین

ئەم پانێلە لەلایەن گروپی ١٧ شوبات بەهاریکاری ئەندامی پەرلەمانی سوێد لەپارتی جەپی سوێد(ئامینە کاکە باوە) وە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی ژینگەی سوێدو پەرلەمانتار(بۆدیل سیبلۆس) ڕێکخراوە .

رۆژی پانێلەکە 2011-06-07

کات 13:00 14: 45

تێبینی هۆلەکە شوێنی 70 کەس دەگرێت بۆیە لەگەل تەواوبونی ناوەکان بەداوای لێبوردنەوە ناتوانین ناوی زیاتر وەربگرین .

بەرنامە ی پانێلەکە و ناوی بەشداربوانی پارت و ڕیکخراوەکان لەچەند ڕۆژی داهاتوو بەفەرمی را دەگەیەنین

بۆ پەیوەندی کردن و ناونوسین بۆ پانێلەکە

[email protected]

تەلەفۆن 0046735366757

شوبات لە ستۆکهۆلم

2011-05-26

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە