مه‌سعود بارزانی هه‌ڕه‌شه له یه‌کێتیی ده‌کات
Wednesday, 03/04/2013, 12:00
په‌یامنیری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
بەبپێ سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو لە کۆبوونەوەکەی به‌ر له دوو ڕۆژ له نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی. مه‌سعود بارزانی نیگەرانی خۆی ده‌ربڕیوه لەوەی کە یەکێتی ویستوویەتی بە لیستی جیا بچێتە هەڵبژاردنەوە.
دواجار هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتوون، که پارتیی به‌مه رازی ده‌بێت ئەگەر ئێوە دوای هەڵبژاردنه‌کان لیستەکەتان لەگەل ئێمە یەک بگرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوولا حکومەت پێک بهێنینه‌وه و به‌رده‌وامی به رێککه‌وتنی ستراتیژی بده‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد، که له هه‌مانکاتدا مه‌سعود بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه، ئه‌گه‌ر ئێوه له ئیستاوه وا نه‌که‌ن، ئه‌وا ئێمه ناچار ده‌بین له ئەودیوی دێگەڵە کارتان بە ئێرە نامێنی. لە ترسی ئەمەش هەریەکه لە کۆسرەت ره‌سوڵ و هیرۆ رازی بوون و په‌یمانیان داوه که کار بۆ هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ڕیکەوتنەکەی دەباشانی نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست