کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەكەكە دژى داخستنى ئاكەپەش بوو،

Sunday, 20/12/2009, 12:00


زۆرن ئەو كەسانەى بێ بەڵگە دەتەپەیان بەباڵێك لەپەكەكە وەسف دەكرد پێیان وابوو كەئەم پارتە لەلایەن پەكەكەوە ڕێنمایى دەكرێت و ئیعاز لەقەندیل وەردەگرێت بەڵام ئەوەى گرینگ بوو لەم نێوەندەدا ئەوەبوو پەكەكە لەكاتى داخستنى دەتەپەدا كاردانەوەیەكى وەهاى نیشان نەدا كەببێتە بەڵگە بەدەست توركیاوە بۆ ئەوەى كەئەم پارتەى دایان خستووە باڵێكە لەپەكەكە ئەگەرچى ووتەبێژى پەكەكە بۆ ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت لەكاردانەوەى داخستنى دەتەپەدا هەڕەشەى بەكارهێنانى هێزى كرد بەڵام دواى دیدارى ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرانى ئەم توندیەى پەكەكەش بەرەو نەرمى چۆوە وەكو بینیمان دەتەپە داخراو چەندین سیاسەتمەداریش سیاسەتیان لێقەدەغەكرا ئەمە زۆرى لەسەر گوترا و كەمیشى لەسەر نوسرا بەڵام شتێك كەزۆر سەرنجى ڕاكێشام ئەویش مێژوو بوو كەبیركرا خوێنەرانى خۆشەویست سەرنجتان بۆ بینیى لێدوانى بەرپرسێكى پەكەكە ڕادەكێشم كەسەبارەت بەداخستنى ئاكەپە ڕایگەیاندووە و دژایەتى پارتەكەى بۆ داخستنى ئاكەپە ڕادەگەیەنێت و قازانجى گەلى كورد لەداخستنى پارتەكەى ئەردۆگان نابینێت لەكاتێكدا گومانى خۆشى لەوە نیشان دەدات كەداواكارى گشتى سوور بێت لەسەر داخستنى پارتى ناوبراو بەڵام وەكو ئیمساڵ بینیمان پلانەكان و هەنگاوەكانى داخستنى دەتەپە خێراتربوون لەداخستنى ئاكەپە،وەڵامى ئەم پرسیارە نازانم لاى كێ دەست دەكەوێت و كەى دەدرێتەوە،ئەمە دەقى لێدوانى ئەو بەرپرسەى پەكەكەیە كەساڵێك بەرلەئێستا بەندە لێدوانەكەى لێوەرگرتووە،
پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان پێی‌ وایه‌ ناكۆكی‌ نێوان پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان و داواكاری‌ گشتی‌ له‌ توركیا له‌ قازانجی‌ كورد نییه‌ و داوای‌ داخستنی‌ پارته‌كه‌ به‌ره‌نجامی‌ كۆمه‌ڵێك یاسای‌ نادیموكراسییه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و پارته‌ پێشتر گۆڕانكاری‌ تێدا بكردایه‌.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: هه‌ندێك یاسا هه‌یه‌ له‌ توركیا دژی‌ دیموكراسین و ئه‌م یاسایانه‌ش پێویستیان به‌ گۆڕین هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا ئاكه‌په‌ ده‌یتوانی‌ ئه‌و یاسایانه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام نه‌یكرد، بۆئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر نه‌كات ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری‌ له‌و یاسایانه‌دا بكردایه‌ ئه‌وا نه‌یده‌توانی‌ ده‌ته‌په‌ دابخات، ئه‌وه‌ی‌ ئێستا رووده‌دات شتێكی‌ تراژیدییه‌، ئه‌گه‌ر توركیا ده‌یه‌وێت دیموكراسی‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا پێش بكه‌وێت و ئاشتی‌ و ئاسایش بچه‌سپێت، پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك كێشه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد چاره‌سه‌ر بكات، ئاكه‌په‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ نه‌گۆڕی‌، به‌ڵام ئێستا بونه‌ته‌ به‌ڵایه‌ك له‌سه‌ر سه‌ری‌ خۆی‌.
ده‌نیز وتیشی‌: هه‌ر پارتێك خه‌باتی‌ سیاسی‌ خۆی‌ بكات ئێمه‌ پێمان خۆش نییه‌ دابخرێت، به‌ڵام به‌ توندیش ره‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ده‌گرین، چونكه‌ گۆڕانكاری‌ له‌و یاسایانه‌دا نه‌كرد بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ ئیراده‌ی‌ گه‌لی‌ كورد، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ئێمه‌ پێمان راست نییه‌ و ره‌خنه‌ی‌ لێده‌گرین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ دروست بوونی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ تاچه‌ند له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لی‌ كورددایه‌، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ وتی‌: "پێمان وانیه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ هیچ قازانجێكی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد تێدابێت، وتیشی‌: له‌و بڕوایه‌دا نیم پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان له‌لایه‌ن داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ دابخرێت، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ پارته‌كانی‌ تری‌ ناو توركیا قبوڵی‌ ناكه‌ن و زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهانیش ره‌خنه‌یان له‌ داواكاری‌ گشتی‌ گرتووه‌، وتیشی‌ پێده‌چێت داواكاری‌ گشتی‌ توركیا دادگایی‌ كردنی‌ ئاكه‌په‌ بۆ ساڵێكی‌ تر درێژ بكاته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دژایه‌تی‌ كورد ده‌كه‌ن باش بزانن وه‌كو پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان تووشی‌ به‌ڵا دێن و زیانێكی‌ گه‌وره‌ش ده‌كه‌ن، پێویستیشه‌ ئه‌و یاسایه‌ بگۆڕێن، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ دوارۆژدا پارتی‌ جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ دابخرێن و هه‌ر كه‌سێكیش فكرێكی‌ راستی‌ هه‌بێت و بیڵێت زیندانی‌ بكرێت.
دواجاریش دەبێت چاوەڕوانى هەنگاوەكانى پارتى ئاشتى دیموكراسى بكەین كەجێگەى دەتەپەى گرتۆتەوە پەرلەمانتارانى كوردیش دایانە پاڵ پارتى ناوبراو كەئایا ئەویش ڕووبەڕووى داخستن و قەدەغەكردن دەبێتەوە وەكو دەتەپە یاخود ئەوان سیاسەتێكى نوێ پەیڕەو دەكەن بەمەبەستى چارەسەرى كێشەى كورد كارێك ناكەن كەدادگاى دەستورى بیانویان پێبگرێت بەوەى دەبێت قەدەغەبكرێت ڕۆژگار وەڵامى ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە و دەبێت چاوەڕوان بكەین و پەلە نەكەین،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە