کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کادیرانی مەڵبەندی 25 دەربەندیخان ، خۆیان بۆ بومەلەرزەیەک ئامادە دەکەن.

Thursday, 28/05/2009, 12:00


پێش دەس لەکار کێشانەوەی کۆمیتەی شێروانە و کادیرانی کەلار ، حه‌مه‌ قاشتی کادرانی مه‌ڵبه‌ندی 25 ی ده‌ربه‌ندیخان بانگ کردو و داوای هه‌ڵوێستی لێکردن و ته‌هدیدی کادیره‌کانی کردکه‌ خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت به‌ خالد وادی ووت:- :- ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت و تۆ یه‌کێتیت ، ده‌بێت ئه‌دیبه‌ی خێزانت کاندید بکه‌یت بۆ لیستی ئه‌سپه‌که‌، چه‌ند ڕۆژێک له‌وه‌و پێشیش سلاح کوێخاو حه‌مه‌ چاو جوان چونە ماڵی خالد وادی و به‌ڵێنیان پێداکه‌ ژنه‌که‌ی بکه‌ن به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان .له‌ولاشه‌وه‌مه‌ڵبه‌ندو مه‌سئولینی باڵی گه‌نده‌ڵ به‌ڵێنیان به‌ پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو و پارتیزان و برینداری ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌کانی پاش ئه‌نفال کاک محه‌مه‌دی حاجی فایه‌ق داکه‌ کاندیدی بکەن وبیکەن بە ئەندام پەرلەمان...پاشان کاک محه‌مه‌دی حاجی فایه‌ق یان خستە‌ ناو لیستی کاندید کراوه‌کانه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌دان خه‌ڵکی نا موسته‌حه‌قیان خسته‌‌ پێش ناوه‌که‌ی ،کاک محه‌مه‌دیشیان کرد‌ عه‌ره‌بێکی فەلوجە و ناویان نا (محه‌مه‌د نایف) و نه‌وه‌د هه‌مین شانسیان پێ‌به‌خشی ، و ئه‌م جاره‌ش وه‌ک دووده‌وره‌ی پێشوو ی په‌رله‌مان، ده‌ربه‌ندیخان به‌بێ کاندید ده‌هێڵنه‌وه‌ و گۆڕی پڕ لە بەیبونی شه‌هید مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی ده‌ربه‌ندیخان ئازار ده‌ده‌نه‌وه‌ ، (ئاخ زه‌مانه‌ چاوت کوێر بێت - 31 ی ئاب مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌ شه‌هید بوو! مه‌لا ئاشگێڕیش ده‌ڵێت :-ئێمه‌ی یه‌کێتی - ئێمه‌ی پارتی) به‌ڵێ پارتی تاوانکاری شه‌هیدکردنی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ مه‌حمودی پڵنگی پارتیزانی و ڕۆژانی ڕه‌شی کورد...ئایا ئه‌و 89 که‌سه‌ی پێش کاک محه‌مه‌د کامیان له‌ ئه‌و تێکۆشه‌رو ماندوترن ؟... یان له‌ سه‌راحه‌ت و ئازایه‌تی و پاکی ئه‌م ئەترسن؟
پاش ئه‌م هه‌موو ئیهانه‌ کردنه‌ش له‌ ڕۆژی ده‌رچونی ناوه‌کاندا که‌ کاک محه‌مه‌د ناوه‌که‌ی خۆی بینیه‌وه‌ که‌ محه‌مه‌د نایفه‌و نه‌وه‌د هه‌مین ناوه‌، به‌ به‌ر چاوی هه‌مومانه‌وه‌ حه‌شری سه‌گی به‌ مه‌ڵبه‌ند کرد ، بۆیه‌ هه‌مان شه‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ته‌له‌فۆنی کردبوو بۆ ئاغاکانی ووتبوی :- کار وا بڕوات مه‌ڵبه‌ند به‌جێده‌هێڵم ، ئه‌وانیش ئارامی ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ڕاپۆرتێک بنووسه‌.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیش ده‌ڵێ ڕاپۆرتی چی ؟ وام لێهاتوه‌ گومان له‌ خۆشم ده‌که‌م ،
خالد وادی به‌ ئاشکرا گۆڕانه‌ ،،، عومه‌ری مریه‌م گۆڕانه‌ ... مام فه‌رید گۆڕانه‌ ،، ، کاک حه‌مه‌ومین پیاوی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی یه‌،،،نه‌ریمان لایه‌نگری له‌ حه‌مه‌ی حاجی فایه‌ق ده‌کات و خوشکه‌زای حه‌مه‌زایده‌،، هه‌ر له‌وێدا ته‌ڵاق ده‌خوات و ده‌ڵێت حه‌مه‌ی مالیه‌و سه‌ید عومه‌ر و ئه‌مجه‌دی لێده‌رچێت گومانم له‌ خۆشم هه‌یه‌ ،
بۆ به‌یانی چه‌ند که‌سێک له‌ نێو براوان ئه‌م هه‌واڵه‌یان‌ له‌ که‌سێکی باوه‌ڕپێکراوه‌وه‌ پێ ده‌گات ، بۆیه‌ ده‌گه‌نه‌ بڕیارێک ئه‌گه‌ر ئێستاش هه‌رچی شت هه‌یه‌ قبوڵی بکه‌ن ، پاش هه‌ڵبژاردن تۆڵه‌یان لێ ده‌کرێته‌وه‌و ڕسوا ده‌کرێن ، بۆیه‌ خۆیان ئاماده‌ کردوه‌ بۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک ده‌ربه‌ندیخان بهه‌ژێنن .
جێگای ئاماژه‌یه‌ .. ئه‌و کادره‌ له‌خۆ بردوانه‌ وتویانه‌ ، گه‌یشتوینه‌ته‌ قه‌ناعه‌تێک که‌ موسئوله‌ دزه‌کان ، بۆ باخه‌ڵ پڕکردنی خۆیان هه‌میشه‌ دژایه‌تی یان خستۆته‌ نێو ئێمه‌وه‌ و هه‌مان ڕۆژ کاک محه‌مه‌دی حاجی فایه‌ق ته‌له‌فۆن ده‌کات بۆ کاک سدیق عه‌لی تۆفیق و ده‌ڵێت :- کاک سدیق قسه‌که‌ی ئێوه‌ ده‌رچوو ، په‌نیان پیادام ،، ئه‌گه‌ر پیاو بم ، ده‌بێت موفاجه‌ئه‌ دروست بکه‌ین ...چونکه‌ ئه‌مه‌ دوهه‌م جاره‌ په‌نم پیا بده‌ن ،، له‌ پێراره‌وه‌ وه‌عدیان پێداوم بمکه‌ن به‌ سه‌فیر درۆیانکرد وا په‌نی په‌رله‌مانیش هاته‌سه‌ری و کرام به‌ محه‌مه‌د نایفیش !
کارگێڕ و ئەندامانی ڕیفۆرم خوازی مەڵبەندیش وتویانە ، جاران دەربەندیخان شاری یاخی بون و شۆڕش بوو لەئاست ناهەقیدا ، کەچی ئەم جارە کەلار پێشمان کەوت !!

چاوه‌ڕوانی هه‌وه‌ڵی تازه‌و گه‌رم بن 

پێشمەرگەیەکی مەڵبەندی 25 ی دەربەندیخان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە