قارەمانێتیی و خۆڕاگری کیژانی رۆژئاوا لەبەرامبەر پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی لە هەموو دنیا دەنگی داوەتەوە، بۆتە جێگای سەرسوڕمان و شانازی نەک بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو ژنانی دنیا، کە دەبینن چۆن ئەو کیژە منداڵ و تەمەن هەرزەکارانە لە مردن سڵ ناکەنەوە و بەرەو رووی ئەو ریش چڵکن و پیسانەی داعش دەبنەوە و لە پیاوەتییان دەخەن.
بەو بۆنەیەوە، کۆمپانیای گەورەی جیهانی جلوبەرک کە بە (H&M) بەناوبانگە دیساینی جلوبەرگی کیژەکانی یەپەگەی وەرگرتووە و بەهەمان رەنگ جلێکی جوانی بۆ ژنان دروست کردووە، بەهیوایە ببێتە جلی مۆدێلی ئەمساڵ لە خوارەوە ریکلامەکە ببینە و بەدوایدا کلیکی ئەو شوێنانە بکە کە لەو بارەیەوە لێدوان و هەواڵیان بڵاوکردۆتەوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست