بەرهەم و هێرۆ ئیستقالە ئەكەن
Thursday, 07/10/2010, 12:00
كێشەكانى بەینى هێرۆى بلەى ئەحەڕەش و بەرهەمى بێ بەرهەم گەیشتۆتە ئاستێك سەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتى بە خۆیەوە سەرقاڵ كردوە , بە هۆى ئەو دەورەى هێرۆ هەیەتى مەكتەبى سیاسى لە بەرهەم هانداوە ,بەرهەمیش دژى هێرۆ كەوتۆتە گۆرٍِینى ئەو بەڕێوەبەرى فەرمانگانەى كە لە هێرۆوە نزیكن , ئەم كێشەیە گەیشتە ئەو ئاستەى لە حەوشەى مەڵبەندا جنێو بەیەك بدەن , هێرۆ هەر بە مەكتەب سیاسیەوە نەوەستاوە , تەنانەت ئەنجومەنى مەڵبەندیشى گرتۆتەوە وئێستا هەموو ئەنجومەنى مەڵبەندى سلێمانى بە تەواوەتى دژى كارەكانى بەرهەمن و لە زۆربەى كۆبونەوەكانى خۆیاندا بە خراپى باس لە بەرهەم دەكەن , پێش ماوەیەكیش هەموو ئەنجومەنى مەڵبەند سەروو دەمانچەیان وەرگرت كە هێرۆ داینێ , هێرۆ سوكترین جنێو بە بەرهەم دەدات كە بەردەوام قەت ناڵێ بەرهەم بەڵكو دوو ووشەى جنێوى ناشیرین كە بەردەوام دەیڵێتەوە من تەنها بۆ ئەوە دەینوسم بۆ ئەوەى بەرهەم بزانێ لە لایەن هێرۆوە چى پێ دەوترێ , هێرۆ لە جیاتى بەرهەم ((xxxxx)) بەكار دێنێ , بەرهەم خۆشى ئەمەى بیستوە , كێشەى ئەم دوانە كۆنە , بەڵام سەرەتاى تەقینەوەى ئەو كاتە بوو كە بەرهەم بە بڕینى بودجە گورزێكى گەورەى لە هێرۆ دا بۆیە ئیتر لێرەوە هێرۆش كەوتە دژایەتى توندى بەرهەم و لە كۆنگرەشدا ئەگەر بەرهەم بە چەپڵە سەرنەكەوتایە ئەوا كەوتبوو , ئێستا ڕەوتێك لە ناو یەكێتیداپەیدا بوون بە پشتگیرى هێرۆ لە هەموو شوێنێك دژى بەرهەمن , ئێستا ئەمەندەى ئەم جەماعەتە دژى بەرهەمن , پارتى بە نیوەى ئەمان دژى بەرهەم نیە , بەرهەمیش جارێكى تر بۆ لێدانى هێرۆ خۆى گیڤ كردۆتەوە , ئەویش بەناوى گۆڕانكارییەوە كەوتۆتە گۆڕینى ئەو بەڕێوەبەرانەى نزیكن لە هێرۆوە , هێرۆ زۆر بە توندى دژى ئەمە وەستایەوە , تەنانەت ئێوارەیەك لەناو حەوشەكەى مەڵبەندا قسەى زۆریان بەیەك ووتبوو , تەنانەت هێرۆ بە خۆشیەوە نەوەستا , شێخ جەمالى تاسلوجە ى جێگرى هێرۆ ئەویش كۆمەڵێك قسەى ناشیرینى بە بەرهەم ووتبوو ,شەڕى ئەم جارەى بەینى ئەم دوانە قورس بوو , هێرۆ خۆى گەیاندە لاى تاڵەبانى مێردى لە بەغدا و هەڕەشەى ئەوەى كرد ئەگەر بەرهەم ئەوە بكات ئەوا واز لە مەكتەب سیاسى و یەكێتیش ئەهێنێ , بەرهەمیش بەهەمان شێوە خۆى گەیاندە لاى تاڵەبانى و ئەویش بە تاڵەبانى ووتبوو ئەگەر ئەو ئیشەم بۆ نەكرێ واز لە حكومەت و حیزبیش ئەهێنم , ئیتر تاڵەبانى كە خۆش حاڵە بەم وەزعە و شەڕ مەكەن و بێ ئاژاوەش دامەنیشن لێى سوود مەندە بۆیە پشتى بەرهەمى گرت و بەرهەمیش كەوتە سەرو پۆتەڵاكى هەموو ئەوانەى لە هێرۆوە نزیكن , ئەوەى هێرۆ بەرگرى لێ دەكرد بەرهەم بە پشتگیرى تاڵەبانى هەموویانى گۆڕى , تاڵەبانى ئەوە عادەتیەتى , هەر ماوەیەك پشتگیرى كەسێك دەكات بۆ لێدانى كەسێكى تر , ئەم جارە پشتى هێرۆى بەردا , چونكە ئەویش باش ئەزانێ هێرۆ خەریكى چیە , ماڵ لە خۆیدا نەبوو میوانیش ڕووى تێ كرد , یەكێتى خۆى بەرگەى هەڵامەتێك ناگرێ كەچى وا كێشەى تریشى بۆ پەیدا بوو , تاڵەبانى لە خۆڕا ئەوەى نەكردوە باش ئەزانێ هێرۆ دەستى گرتوە بە سەر دارایى و زانیارى و ڕێكخستنەكانى یەكێتیدا , بۆیە لە ئێستاوە خۆى ئامادە دەكات بۆ دوایى مردنى تاڵەبانى , ئێستا لە یەكێتیدا هێرۆ وا باڵادەست بوە تاڵەبانى باوى نەماوە , تەنانەت جێگرەكانى تاڵەبانیش دادو بێ دادیانە , مەكتەبى سیاسیشى قۆرخ كردوە , ئەوە ى ماوەتەوە بەو دوانە بڵێین شەیتان لە بەینتاندا بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست