كورد یه‌كێكه‌ له‌و نه‌ته‌وانه که‌ به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت به‌لای‌ ئه‌و چالاكییانه‌دا ناچێت

Friday, 09/10/2009, 12:00


كورده‌كانی‌ دانیشتووی‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ باسی‌ سیاسه‌تده‌كه‌ن باشده‌زانن خه‌ونه‌ سیاسییه‌كانیان به‌بێ‌ پاڵپشتیكردنی‌ كۆنگرێس‌و كۆشكی‌ سپی‌‌و ناوه‌نده‌كانی‌ بریاری‌ ئه‌م وڵاته‌ خه‌ونێكی‌ نه‌زۆكه‌، كه‌چی‌ كاركردن بۆ راكێشانی‌ سه‌ره‌نجی‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌و دروستكردنی‌ كاریگه‌رێتی‌ له‌سه‌ر گۆرینی‌ شێوه‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تمه‌دارانیان له‌ئاستێكی‌ لاوازدایه‌. من له‌ ده‌مه‌کی زۆر له‌ئه‌مه‌ریكا ژیامه‌ وه‌ من مامۆستای‌ زانكۆی‌ میلانده‌و له‌بواری‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ زانیاری من بروام وایه‌ که‌ لاوازی‌ حزبه‌ كوردییه‌كان‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنی‌ حكومه‌ت وای‌ كردووه‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ره‌وه‌نده‌كانی‌ عه‌ره‌ب‌و فارس‌و ئه‌رمه‌ن‌و گه‌لانی‌ تره‌وه‌ لاواز بێت‌،وه‌ لاواز تریش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ونێنه‌ره‌کانمان که‌س وه‌ک هکمه‌ت بامه‌رنی و ه‌سکۆشێته‌ وه‌ قباد تالابانی که‌ هه‌رده‌م سه‌رخۆش بێت. من ره‌خنه‌ی‌ توند له‌حیزبه‌كان‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنی‌ حكومه‌ت ده‌گرم به‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان كورده‌كانی‌ ئێره‌دا دروستبكه‌ن‌و نه‌یانتوانیوه‌ كورده‌كان به‌یه‌كگرتوویی‌ كۆبكه‌نه‌وه‌و به‌پێی‌ ستراتیج به‌ره‌و خزمه‌تكردنی‌ گه‌له‌كه‌یان ببه‌ن. به‌بۆچونی‌ من ‌، حیزب حیزبێنه‌ كاریگه‌ری‌ زۆر نێگه‌تیفی‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ لاوازی‌ ره‌وه‌ندی‌ كورد له‌ئه‌مه‌ریكا بۆنمونه‌ ئه‌وانه‌ی‌ هاوپه‌یمانن پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانین نه‌یانتوانیوه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌ كۆببنه‌وه‌و كار بكه‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان. من بڕوام وایه‌ كه‌ كاركردنی‌ حزبه‌كان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا درێژكراوه‌ی‌ هه‌مان كاركردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، چونكه‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی‌ له‌كوردستان هه‌یه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ش لێره‌ش هه‌یه‌ وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رئه‌وش کۆرد له‌ ئه‌مه‌ریکا پێش ناکه‌وێت. زۆربه‌ی‌ ئه‌و كوردانه‌ی‌ كه‌ ئاوێنه‌ له‌واشنتۆن‌و نیۆرك‌و فلۆریداو ته‌كساس دواندوونی‌ تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ نوسینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌واشنتۆن كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كارنامه‌یان دیار نییه‌ له‌ به‌ر ئه‌مه‌ که‌ نێنه‌ره‌کانمان نه‌زانن. ئه‌بێت خه‌ڵك بزانێت كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌ت چیكردووه‌ بۆ خزمه‌ت به‌دۆزی‌ كورد؟ پاشان سه‌ر حزبه‌كانیش الاكییه‌كانیان له‌بۆنه‌ حزبییه‌كان تێپه‌ری نه‌كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن له‌واشنتۆن هه‌مان ئه‌و به‌رپرسانه‌ن كه‌ پێش بیست ساڵ دانراون بۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوویانه‌ زیاتریان پێناكرێت‌و توانایان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌. ئێستا ئێمه‌ بۆ كاراكردنی‌ دۆزه‌كه‌مان‌و ره‌وه‌ندی‌ كورد له‌ئه‌مه‌ریكا پێویستمان به‌گروپێكی‌ ئه‌كادیمی‌‌و زانستی‌ نوێ‌ هه‌یه‌ كه‌ بتوانێت بابه‌تییانه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ بكات.
كورده‌كان وای‌ ده‌بینن كه‌ دروستكردنی‌ لۆبی‌ كوردی‌ له‌واشنتۆن كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ ئێستا كوردی‌ پیا تێده‌په‌رێت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بریاردرا لۆبی‌ كوردی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا دروستبكرێت، له‌وبواره‌شدا بودجه‌یه‌كی‌ زۆر، كه‌ به‌چه‌ندین ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ته‌رخانكرا، كه‌چی‌ ئێستا ئۆفیسێكمان نه‌بینی‌ به‌ناوی‌ لۆبی‌ كوردییه‌وه‌. به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان كورد له‌ساڵانی‌ ده‌یه‌ی‌ 1930ه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كردووه‌، كاتێك كۆمه‌ڵێك خوێندكار به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌یشتنه‌ ئه‌و وڵاته‌، پاشان به‌دوای‌ هه‌ره‌سی‌ شۆرشی‌ ئه‌یلولدا شه‌پۆلی‌ دووه‌می‌ ئاواره‌ بونی‌ كورد روه‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێده‌كات‌و دوابه‌دوای‌ جه‌نگی‌ كه‌نداوی‌ ساڵی‌ 1991و رووداوه‌كانی‌ 31ی‌ ئابیشدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ كورد رووده‌كه‌نه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌درێژایی‌ چل ساڵی‌ رابردوو هه‌زاران كوردی‌ باكورو رۆژئاواو رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌هۆكاری‌ جیاواز جیاواز به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كردووه‌. به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئێستا نزیكه‌ی‌ 40 هه‌زار كورد له‌ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌م ره‌وه‌نده‌ به‌په‌رته‌وازه‌یی‌ به‌سه‌ر شارو ولایه‌ته‌كاندا دابه‌شبوون. حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ئێستا نه یانتوانیانه‌ که‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ كورد له‌ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌ ده‌نگێكی‌ كاریگه‌ر هه‌روه‌ها وتی‌ حزب و حزباتی لێره‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لاوازییه‌وه‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌چالاكییه‌كان، حزب پارتی له‌ ئه‌ماریکا كۆنترۆڵی بواره‌كان ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی‌ حزبه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبێنن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ نه‌توانرێت هێزێكی‌ كاراو ئینتیمایه‌كی‌ پته‌و بۆ كورد دروستبێت. من ئه‌مه‌ ده‌خامه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك جوله‌كه‌و ئه‌رمه‌ن كه‌ نموونه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن خاوه‌نی‌ لۆبییه‌كی‌ كاران له‌ئه‌مریكادا، توانیویانه‌ كار بۆ مافه‌كانیان بكه‌ن‌و دۆزو ناسنامه‌و كلتوری خۆیان به‌هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ئاشنا بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌گرنگی‌ ده‌زانێت كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ‌ ره‌وه‌ندی‌ كورد بۆ دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و منداڵه‌ كوردانه‌ی له‌سه‌ر نه‌ریت و كولتووری كوردی رابهێنرێن، چونكه‌ زۆر به‌ئاسانی له‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌ له‌ناو كلتوری ئه‌مریكیدا كاڵ ده‌بنه‌وه‌، نمونه‌شیان ئه‌و ره‌وه‌نده‌ی له‌دوای هه‌ره‌سی 1975 هاتوون زۆر زوو كاڵبونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بێت بۆیان ناتوانن خزمه‌تی ئاینده‌و وڵاتی ره‌سه‌نیان بكه‌ن. پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه حكومه‌تی هه‌ریم هه‌وڵبدات بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانستی و رۆشنبیری بۆ كورده‌كانی ئه‌مریكا، بۆ سازكردنی كۆڕ‌و سیمینار بۆ لاو و گه‌نجه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆرو شاره‌زاوه‌ له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیداو ئاشنا كردنیان به‌گیانی نه‌ته‌وایه‌تی، چونكه‌ زۆرێك له‌كورده‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هیوایان نه‌ماوه‌ به‌حكومه‌ت‌ و سه‌ركردایه‌تی سیاسی وه‌ بێزارن له‌ سه‌رکردایه‌تی کۆرد به‌ تایبه‌ت پارتی. قوباد تاڵه‌بانی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌واشنتۆن زۆر جار ئه م قسانه‌ ره‌تده‌كردۆته‌وه‌ كه‌ باسی‌ لاوازی‌ ره‌وه‌ندی‌ كورد ده‌كه‌م ، چونكه‌ ئه‌م لاوازییه‌ به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه‌ له‌ئاستی‌ نه‌بووندا بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ ره‌تناكاته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی‌ ئه‌و لاوازییه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌حیزب حیزبێنه‌وه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ نێگه‌تیفی‌ هه‌بووه‌. نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تیشك ده‌خاته‌ سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ نوسینگه‌كه‌یان له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ رۆحی‌ ته‌سكی‌ حزبایه‌تی‌ له‌ناو ره‌وه‌ندی‌ كوردیدا نه‌هێڵن‌و دڵ‌و ده‌رونی هاوڵاتیانی‌ كوردی‌ دانیشتووی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌لای‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا رابكێشن‌و هه‌مووشیان نوسینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هی‌ خۆیان بزانن ئێمه‌ كاتێك كه‌ دێینه‌ ناو نوسینگه‌كه‌وه‌، شه‌بقه‌ی‌ حزبایه‌تی‌ لاده‌به‌ین، چونكه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین. قوبادو هکمه‌ت ئه‌قڵیه‌تی‌ حزبایه‌تی كۆن‌و فاشیلییان هه‌یه‌ وه‌ زۆر گه‌شبینن به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجه‌ كوردانه‌ی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا تازه‌ سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن، پێیوایه‌ ئه‌وان ده‌زانن چۆن دۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان پێشبخه‌ن‌و به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تی‌ حزبایه‌تی كۆن‌و فاشیل زاڵ ده‌بن.
مامۆستای‌ زانكۆی‌ مه‌ریله‌ند -‌ ئه‌مه‌ریکا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە