پاراستن به‌رپرسی چالاكيیه سهربازيیهكان لە سلێمانی دياری ده‌كات!
Monday, 12/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ سلێمانیئهمرۆ سهرچاوهيك له پاراستن لقی ٤ كه ئێستا بارهگهكهيان له‌ناو بينايه‌ی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانیيه له گه‌ره‌كی ڕاپهرين، له زاری ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لامه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه ، كه پاراستن بۆ ئه‌وه‌ی زياتر كۆنتڕۆڵی ڕه‌وشی ئه‌منی پارتی بكات، به‌ختيار شێخ ساڵح دياری كردووه بۆ به‌رپرسی چالاكيه ئهمنيهكانی واتە بۆ(كاری تێكدهران و رفاندن و تيرۆر كردن)، شایانی باسە بەختیار شێخ ساڵح سەر بە پاراستن و كادريكی سه‌ربازی پارتیيه ، يه‌كێك بوو له ته‌قه‌كه‌رانی ١٧ی شوبات.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی باسكرد، كه له‌لايه‌ن شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراسنی لقی ٤ وه به‌ختياری شێخ ساڵح ده‌ستنيشان كراوه‌و، زياتر له ساڵێكه وه‌ك پاسه‌وان بۆ شوێنه گرنگ و هه‌ستيار و گشتیيه‌كان، به‌ختياری كردۆته پاسه‌وانی دووری خۆيی به‌تايبه‌تی بۆ كاتی چوونی بۆ باخچه‌كه‌ی له سيتهك و سه‌ردانی شوينهكانی ديكه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه به‌ختيار شێخ ساڵح هه‌ريه‌كه له سيروانی به‌كری سابير و ميرانی برزای خله ڕه‌شيد به‌حری كۆنه موسته‌شار كه ئه‌وانيش ته‌قه‌كه‌رانی ١٧ی شوبات بوون، به حيمايهی به‌ختيار دياری كراون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه باسمان كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش يهكی سەرو ده‌مانچه و سهيارهيهكيان بۆ دابينكراوه بۆ كاتی چالاكيه‌كانيان (کاتی کوشتن و تیرۆرکردن و كاری توند‌و تيژی)
ئێستا به‌ختيار ٣ مووچه‌ی هه‌يه يه‌كيان له سنوری ناوچه‌كانی پارتی و پاراستنی سليمانی و مه‌سيف سهڵاحهدينش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست