کێ بوو 17شوباتی درووست کرد؟
Monday, 20/02/2012, 12:00
دیاره ئه‌م پرسیاره زۆر جار کراوه‌و ڕووبه‌رووی زۆرێکمان بووه‌ته‌وه،وه‌هه‌ریه‌که به‌پێی بۆچونی خودی خۆی یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبی وڕێکخراوه‌ی خۆی جوابی پێداوه‌ته‌وه،یه‌کێک له‌وته‌جرووبه‌شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوو که‌لێره‌دا جێگه‌ی قسه‌وباسی هه‌موولایه‌کمانه،چ له‌باری ڕێکخراوه‌ی بزووتنه‌وه‌که وچ له‌باری داواکاری وخواسته‌کاندا وچ له‌باری ڕێبه‌رایه‌تی کردن وته‌ماسی ڕێبه‌ره‌کان به‌یه‌که‌وه‌و چه‌نده‌موافق بوون به‌یه‌کڕیزی وبه یه‌ک ده‌نگی یه‌کتر،وه‌ئۆپۆسیسێۆن جه‌ند ڕۆلی کاریگه‌ری هه‌بووه له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێزان 17 شوبات وه‌رچه‌رخانێکی شۆڕشگێری ناو بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بوو وه‌ئه‌زموونێکی سیاسی ئه‌وبزووتنه‌وه‌یه بوو،هه‌ڵقوڵاوی ناو دڵی نارازی خه‌ڵکی حه‌قخوراوی کوردستان بوو به‌رانبه‌ر به‌ده‌سته‌ڵاتێک که‌چه‌ندین ساله به‌سه‌ریانه‌وه سه‌رمایه که‌له‌که‌ده‌کات بۆ خۆیان وبنه‌ماله‌یان،خه‌ڵک ئیتر کار له‌سه‌بر بڕاو ووتیان ئیتر به‌سه ئێمه‌ڕازی نین به‌م شێوه‌یه حکومه‌ت به‌ڕیوه‌ببرێت ئێمه‌عه‌داله‌تی کومه‌ڵایه‌تیمان ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت سه‌روه‌تووسامانی ئه‌م وولاته بخرێته گه‌ڕ بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وولاته ، وه گه‌نده‌ڵی مشه‌خۆری نه‌مێنێت وه‌خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ ومشه‌خۆر بخرێنه قه‌فه‌زی دادگا وئه وسه‌روه‌تووسامانه‌ی چه‌نده‌هاساڵه دزراوه له‌خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته بگه‌ڕیته‌وه ده‌ستی خه‌ڵکی هه‌ژار سته‌مدیده،ته‌قیینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگانه بوویه هۆی توڕه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتوو به‌عسی ئاسا ته‌قه‌کردن له‌خه‌ڵکی ناڕازی وه له‌ئه‌نجامدا بوویه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یه‌ها ڕۆڵه‌ی شیرینمان که‌ساتێک تامی خۆشییان له‌م کوردستانه‌به‌ناو ئازاده‌دا نه‌بینیبوو،وه‌پاش قه‌تڵووعام کردنی ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی قاتڵانی ئه‌م ده‌یه‌ها ڕۆڵه‌شیرینه به‌ئازادی دێن وده‌ڕۆن وپله‌وپایه‌که‌شیان له‌زیادبووندایه‌و که‌سیش له‌گوولێک کاڵتریان پێ نه‌ووتوون،وه‌ده‌سته‌ڵاتداران که‌ووتنه ڕفاندن وگرتنی خۆپیشانده‌ران ئیهانه‌کردنیان به‌هه‌مووشێوازێکی به‌عسی ئاسا،ئیبراهیمی که‌که‌حه‌مه یه‌کێک له‌ونموونانه‌یه که‌به‌ئاشکرا له‌به‌رجاوی خه‌ڵک وبێشه‌رمانه ده‌سته‌لات دادگایشی ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی به‌هێزی ناوخۆپیشانده‌رانی هه‌له‌بجه‌بووه،ده‌سته‌لات هه‌ستا له‌ڕێگه‌ی میدیاکانییه‌وه به‌دژایه‌تی کردنی خۆپێشانده‌ران به‌گێره‌شێوینی هێمن وئاسایشی کوردستان و ده‌ستی ده‌ره‌کی بۆ شێواندنی ئه‌زموونه‌که‌مان وچه‌ند بڕووبیانوویه‌کی تر که‌وا پیشانده‌درێت کوردستان وولاتێکی ئاسایش ومۆدێرن وهیچ ناعه‌داله‌تی وگه‌نده‌ڵی تێدا نییه ،له‌ولاشه‌وه ئۆپۆسیۆن هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژ خۆی به‌ری کرد له‌وده‌نگه حه‌قه‌و ناڕه‌زایه‌تییه له‌ڕێگه‌ی میدیاکانییه‌وه خۆبه‌دوورخستنه‌وه‌یان لێێان،که‌وتنه پاساو بۆ ده‌سته‌ڵات،دوای چه‌ند ڕۆژێک که‌زانییان ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌ری پێناگیرێت وده‌سته‌لات کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست چووه ئۆپۆسیسیۆنیش خۆی کرد به‌شێره‌ی به‌رله‌شکر ،به‌هه‌ر حاڵ له‌گه‌ڵ ڕیزم بۆ زۆرێک له‌ئه‌ندامانی ئۆپۆسیسیۆن که کاریگه‌ری وه‌ک شه‌خسی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وخۆپێساندانه نه‌وه‌ک وه‌ک کارێکی ڕێکخراوه‌ی ،دیاره ئه‌گه‌ر وه‌ک پره‌نسیبی حیزبی وڕێکخراوه‌ی سه‌یری هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانیان بکه‌ین کاره‌کان جیاواز بوون ،له‌سه‌ره‌تای خۆپیساندانه‌کان ،چونکه‌من پێموایه ئه‌نجامی ئه‌و سیسته‌مه‌گه‌نده‌ڵه‌یه که‌زۆرێک له‌خه‌ڵکی ناڕازی خۆیان له‌ناو ئۆپۆسیسۆندا دۆزیوه‌ته‌وه ،ئه‌موش مه‌سه‌له‌یه‌کی تره ده‌توانریت له‌کاتێکی تردا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت،به‌هه‌ر حاڵ بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی شوباتی2011 ئه‌وه‌ی نشاندا که ئه‌م ده‌سته‌لات وحکوومه‌ت وپه‌رله‌مانه که هه‌یه شه‌رعییه‌تی له‌ده‌ستداوه،ئیتر ده‌سته‌لاتێک نییه بتوانێت جوابده‌ره‌وه‌یه‌ک بێت به‌خه‌ڵکی ،بۆ خه‌ڵکی ته‌واو مه‌علووم بوو ده‌سته‌ڵات خه‌ڵکانێکی غه‌ریب ونامۆن که‌به‌سه‌ریانه‌ون وسه‌روه‌توو سامانیان ده دزن،بۆ خه‌ڵکی ته‌واوئاشکرا بوو که ده‌سته‌لات ته‌نها بۆ خۆی کار ده‌کات وخه‌ڵکی خستووه‌ته حاشییه‌و که‌ناره‌وه حیسابیشی بۆناکات ،به‌کورتیو به‌کوردی دوودنیای جیاواز به‌ڕیوه‌ده‌چێت دنیایه‌ک کۆمه‌ڵێکی که‌می مشه‌خۆروو دزووجه‌رده ومافیا که‌به‌خووێنی ئه‌وخه‌ڵکه‌ته‌ڵخان بووه‌و دنیایه‌ک که نه‌داری وهه‌ژاری بێ‌کاری وسفره به‌تاڵی بووه‌ته به‌شیان،به‌ڕیزان بابێیه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره 17شوبات کێ درووستی کرد؟؟له‌دوای ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیانه ،ئه‌وه‌مان بۆڕوون بوویه‌وه که 17شوبات ده‌نگی ناڕازی وده‌نگی حه‌قی حه‌قخوازان وسه‌ربه‌خۆی کوردستان بوو هحچ حیزب‌و ڕێکخراوێک تا ئه‌مڕۆ به‌بۆچونی من ناتوانێت بڵێت ئێمه بزووێنه‌ری ئه‌و ده‌نگه حه‌قه بووین،به‌ده‌لیله‌وه ئه‌وه‌ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر وانییه ،ئه‌م 17شوباته‌ی 2012 شایه‌تی ئه‌وڕاستیه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزب‌و ڕێکخراوێک به‌ئۆپۆسیسیۆن وده‌ره‌وی ئۆپۆسیسیۆن ته‌نها بۆڕێزگرتن بۆ خوێنی شه‌هیدانی 17شوباتی 2011 بێت 100 ئه‌ندامی خۆیان بخستایه‌ته به‌رده‌رکی سه‌را وه‌له میدیاکانیه‌وه کاری جدیان بۆ بکردایه ده‌توانرا کاری گه‌ری خۆی دابنێت ،ده‌سته‌ڵاتیش نه‌یده‌توانی به‌و ئاشکرایه هێزی عه‌سکه‌رتاریه‌تی بخاته گه‌ڕ یان به‌شێوه‌یه‌کی تر هه‌ڵوێسته‌یه‌کی وه‌رده‌گرت،ده‌بێت خه‌ڵکی نارازی هێزی ڕێکخراوه‌ی خۆیان هه‌بێت وه‌هه‌رله‌ناو خه‌ڵک نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه هه‌ڵبژێرن ولیجنه‌و کۆمیته‌ی خه‌ڵکی خۆیان له‌گه‌ڕه‌کوو ناوه‌ندی کاروو قوتابخانه و کارگه‌کاندا درووست بکرێت وبخریته گه‌ڕ بۆ به‌ڕێو بردنی کاره‌کانیان وه سه‌رخستنی داواکارییه‌کانیان به‌بێ سازش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست