وەڵامێك بۆ (جەبار یاوەر) گۆتهبێژی وەزارەتى بهناو پێشمەرگە
Thursday, 26/02/2009, 12:00
1983 بینراوە
ئێوارەى 25-2-2009 كەناڵى كوردستان (TV) ڕاستەو خۆ چەند پرسیارێكى ئاراستەى جەبار یاوەرى بریكارى وەزیرى هەرێم بۆ كارو بارى پێشمەرگە كرد. سەبارەت بە مەترسیە چاوەڕوان نەكراوەكانی مالكى لەداهاتوودا بۆ سەر گەلى عێراق. كەچى لە وەڵامى پرسیارەكان زۆر بێشەرمانە باسی لە بێ یاسایی بەڕێوەبردنى وەزارەتى بەرگرى و وەزارەتى ناوخۆى عێراقی كرد. بێجگە لەم هەموو ماستاوكردنەى كە بۆ جەنابی مالكى دەكرد وە لە زمانى خۆیەوە دەردەپەڕی. فەرموو جنابتان بۆمان ڕوون بكەرەوە بزانین خۆت بەچى یاسایەك بوویت بە وەكیل وەزیرى پێشمەرگە. تۆیەك دەرچووی شەشەمى كشتوكاڵى و وەكیل وەزیری پێشمەرگە كوجا مەرحەبا. لەوەدەترسم بڵێیت پێشمەرگەى شاخ بووم. لەوەیاندا ڕاست دەكەیت بەڵام بە خوێنى شەهیدانى ڕێگاى ڕزگارى سوێند دەخۆم. كە تۆ هەمیشە دوا مەرگە بوویت چەنكە ترسنۆك و خۆپەرست بوویت. من خۆم لە چەندین كات لە نزیكەوە ئاگام لێبوە كەچۆن خۆت دەدزییەوە لەشەڕو هەوڵى ئەوەت دەدا بچیتە ژێر سێبەرى دارو دەوەن بۆ ئەوەى هەتاو ڕەشت نەكات. ئەگەر ئە ڵَێیت وانییە ئەوا پێت دەڵێم لە كوێ وە كەى. ئاخر ئەگەر وەزارەتەكەى تۆ یاسای تێدابوایە تۆیان قبوڵ دەكرد بۆ ئەم پۆستە. یاخود وەزیرەكەت كە شێخ جەعفەرە شەهادەی ناوەندى هەیە قبوڵ دەكرا ببێت بە وەزیر ئەمە چییە لەبەر ئەوەى پێشمەرگەى شاخ بوون. ئەى ئێمە چى بووین دیارە ...ی شاخ بووین. باشە (جەبار یاوهر) بە چی یاسایەك براكانت كرد بە ئەفسەر.....؟ دەكرێت ئەم یاسایەم بۆ ڕوون بكەیتەوە بزانم بە چى فەقەرەیەكى یاسای سەربازى براكانت پلەی ئەفسەریان وەرگرتووە. یان ئەگەر یاسا هەبوایە شێخ جەعفەر چۆن دەتوانى بەشێخ حسێنى ئەمنەكەى وەزارەتى بڵێ وەرە دەستم ماچ بكە دەتكەم بە عەمید كە كردیشى بە عەمید . ئێمە ئاگامان لە هەموو دزیو نادروستییەكانتانە بەڵام چاوەڕوانى هاتنى ئەو ڕۆژەین كە بەسەر (ێدام) دا هات بەسەر ئێوەشدا دێت دڵنیا بە ئە و كاتە دەتان دەینە بەر دادگاى ڕەوای میللەت . لیوا عزیزەكەى سەرۆكى دیوانى وەزارەتەكەی شێخ و جەنابتان لە (نائیب زابتەوە) كرا بە لیوا هەروەها لیوا مەجیدى ئیدارە بە هەمان شێوەى لیوا عەزیز كراوە بە لیوا وە لیوا قارەمان شێخ كمال كە بە دەڵاڵەكەى شێخ جەعفەر ناو دەبرێت نەجمەكانى وەك هێلكەى ژێر مریشك دوو دوو وە سێ سێ هەڵئەهات هەروەها مەریوانى برای قارەمان بە هەمان شێوەى براكەى بووە بە لیوا. چەندین ئەفسەرى دیكەى ناو وەزارەت بە هەمان شێوە پلەو پایەیان وەرگرتووە. جەبار یاوەر خوابتكات بەقوربانى دەزگاى زانیارى كەتۆی گەیاندە ئەم ڕۆژە هەرچەندە ئێستا دەزگا تۆی لەخۆى بێبەرى كردووە بەڵام تۆ خۆت پێدا هەڵواسیوە. هەى ئافەرین كاك كۆسرەتەكەى هەمیشە لەپێشى بەرەی جەنگى پێشمەرگەدا سنگى خۆت ئەدایە بەر گوللە لە پێناو بەدەست هێنانى ئەم ڕۆژە پیرۆزە . كەچى دەتەوێت ئەم هەموو خەباتە پاكەى شاخت بەم چەقەڵانە ی لەدەورتن لەبیر میللەتیان ببەیتەوە و خۆت توشى گوناحەى نیشتیمانى بكەیت....؟
دڵنیابە كاك كۆسرەت ئێمە كە پێشمەرگەى خۆت بووین لە شاخ وە ئێستاش لەبەرئەوەى مەرایی و نامەردیمان پێناكرێت تاسەر ئەم هەموو زوڵمە قبوڵ ناكەین. دڵنیا بە ئێمە وەك پێشمەرگەى دێرین و هێزى چەكدارى ئەمڕۆ لەڕووى ئەم نا حەقیانە ڕادەپەرین وە ئۆباڵى هەر ڕوداوێكى ناخۆش لە ئەستۆى تۆدایە.