لە زیندانى مەعسكەر سەلام (رۆژنامە)ى رۆژنامە قەدەغە كرا
Sunday, 19/04/2009, 12:00
گومانى تیادا نیە بەندكراوەكانى مەعسكەر سەلامى سلێمانى كە بەچەندین جۆر بەندكراوى تیادایە هەر یەكەو بەهۆى كێشەیەكى كۆمەڵایەتیەوە هەموو ئەم جۆرە بەند كراوانە قوربانى واقعى كۆمەڵایەتى ودەسەڵاتى سیاسین !! لە هەرێمى كوردستاندا كەبەچەندین زیندانى نهێنى دەسەڵاتى پارتى ویەكێتى تێدایە ئەوەى كە زۆر ئاشكرا بێت زیندانى (مەعسكەر سەلامە) كە چەند كیلۆمەترێك لە شارى سلێمانیەوە دوورە ,ئەگەر لە نزیكەوە بە كەیسى ئەو بەند كراوەنەدا بكۆڵیتەوە گومانى تیادا نیە كە زۆرینەیان قوربانى دەسەڵاتى سیاسى و بێ سەروەرى دادگان لە كوردستاندا بەدەیان دەلیلی زیندو هەیە بۆنمونە ,مێرمنداڵى تیادایە لەلایەن ئاسایشى سلێمانیەوە بە 3 ساڵ بەند كراوە تەنها لەسەر جوتێك كۆترى تەقلە بازى بردووە بێجگە لە دەیان مێرمنداڵى تر كە هەریەكەو بە هۆى كێشەى خێزانى وفرتو فێڵى گەورەكانەوە بونەتە قوربانى ,وە گەورەكانیش ئەگەر لە نزیكەوە بیان دوێنیت لەسەر كەیسەكانیان زۆرینەیان بەهۆى نەبونى پشت وپەناو بێ سەروەرى دادگاكانەوە تاڵاوى زیندان ئەكێشتن كە لەبەرامبەر ئەم هەموو ناهەقیەدا رۆژانە بە سەدان دزى گەورەى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدارى پارتى و یەكێتى بەبەر چاوى خەڵك ومیدیاكان ورۆژنامەنوسانەوە ئەنجام ئەدرێت تەنانەت قاتیلەكانیش كە دەستیان سورە بە خوێنى بێتاوان لە پشتى مەسئولەكانى وەك عومەر مورتاحەوە پارێزراون !!! سەربارى ئەم هەموو زۆلمَ وستەمە بەند كراوەكان تاكە رۆژنامەیەك كە هیوایان بێت بۆ گۆرانكارى ئەم دەسەڵاتە مافیاو گەندەڵە رۆژنامەى (رۆژنامەیە) بۆیە لێیان قەدەغەكراوە چیتر نابێت ئەو رۆژنامەیە بچێتە ناو بەندیخانەكەوە ,ئەمە بەشێكە لەوترسەى سەرانى گەندەڵى یەكێتى كە تەنانەت بەندكراوەكانیش لە چوار دیوارێكى مردوودا بە ترس دائەنێن !!!
بۆیە من بەم كارەى دەسەڵاتى گەندەڵ هێندەى تر ورەم بەرزترە كە لیستى گۆران وبیرى تازەى ئەم لیستەى كاك نەوشیروان لە هەگبەكەیدا هەقیەقتى سەرجەم زولمَ لێكراوانیشى تیادایە وە هەموو ئەو بەندكراوانەى مەعسكەر سەلام بە ئاگا دێنمەوە كە زۆرینەتان قوربانى ئەم واقعە تاڵەى دەسەڵاتى گەندەڵ ودزى یەكێتى وپارتین ئێوە هەر لە ئەزەل ولەدایك بونتانەوە بۆ تاوانكردن لەدایك نەبوون !! بەڵام ئێوە قوربانی ئەم دەسەڵاتە دزو مافیایەبوون ئێوە ئەگەر هەڵەتان كردبێت قابیلى گۆرانن بگەرینَەوەى باوەشى ئازیزانتان بۆیە ئەگەر خۆشتان ناتوانن دەنگ بدەن دوا لە كەس وكارتان بكەن لەجیاتیتان دەنگ بدەن بە لیستى سەربەخۆ بە لیستى بەرەى گەل و نیشتمان بەو لیستەى هیواى ئێوەشى لە ئەستۆیە وبتانگەرێنێتەوە بۆ ژیانێكى شایستەو دنیایەكى بێ زولمَ وستەم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست