کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ ئەو پێشمەرگەى ساڵى هەشتاكان

Sunday, 13/03/2011, 12:00


بابەتى : فیرعەونە گەندەڵەكانى سەردەمى سینۆهە و سەرۆك و بەرپرسە گەندەڵەكانى سەردەمى عەولەمە
كاكى پێشمەرگەى هەشتاكان تۆ ئەگەر بابەتەكەى منت خۆێندبێتەوە من باسى ئەوەم كردووە كە ئەوەى فیرعەونەكان لەدواى خۆیان بەجێیان هێشتووە وەك ئاسەوار ئەمانە یەكى یەك ملێۆن ساڵ تەمەن بكەن حكوم ڕانى بكەن وەك چۆن ئێستا حكوم ڕانن ناتوانن ئەوەى فیرعەونەكان لە دواى خۆیان جێیان هێشتووە ناتوانن نیوو مەترى ئەو ئاسەوارە دروست بكەن و ببێتە ئاسەوار بۆ ئەم ووڵاتە،ئەمە لەلایە لەلایەكى ترەوە كاكى پێشمەرگەى هەشتاكان تۆ باسى باشى یەك فیرعەون دەكەیت لەناو هەموو ئەو فیرعەونە گەندەڵانەى ئەو سەردەمانە كە وەك بەشەرەكان بەشەر بوون خۆیان جیاكردۆتەوە خۆیان كردووە بە (خودا) بەسەر بەشەریەتى ئەو سەردەمەوە ئەمەش خۆت باش دەزانیت ئەمە گەورەترین جیاوازى فیرعەونەكان بووە لەو سەردەمەدا كە گەورەترین ناعەدالەتیان كردووە بەسەر بەشەرەكانى ئەو سەردەمەوە كە بەشەر بمرێت و بخوات و بخواتەوە و پیسى بكات وەك تۆ ئایا ئەتوانێت ببێت بە (خودا) ئەمە جێدەهێڵم بۆ تۆى پێشمەرگە كەناوى خۆت ئاشكرانە كردووە بەناوى پیرۆزى پێشمەرگەوە بەم شێوە وەڵامى بابەتەكەى من داوەتەوە لەكاتێكدا دڵنیام بەس مانشێتەكەیت خوێندۆتەوە، بەڕێزم هەروەك باسم كردووە لەسەروە لەناوەڕۆكى بابەتەكەشم باسم كردووە من بەس باسى گەندەڵییەكانى ئەو سەردەمەى كائینەكانى فیرعەون و ناعەدالەتییەكانى ئەو سەردەمەى فیرعەونەكان و قۆرغ كردنى سەروەت سامانى بشەرەكانیان بۆ خۆیان بووە بەس ئیدى ئەوەلاى بە كۆیلەى ژیاون، من باسى ئەوەم كردووە كاكى پێشمەرگەى هەشتاكان ئەم سەرۆك سەركردانەى ئێستا گەندەڵیەكانى ئەوسەردەمەى كائینەكان و فیرعەونەكان و كاربەدەستانى خواروى فیرەعەونە خواكان هەڵگرتووە كە لێك چوون بەبێ ئەوەى ئەمە هیچ لام و جیمى بوێت كاكى پێشمەرگە بەڕونى من باسى ئەوەم كردووە،كە سەرۆك و بەرپرسانى ئێمە وەك فیرعەونەكان بۆ خۆیان هەموو شتێك حەلالە بۆ كۆیلەكان نییە ئەمەش لێك چونەكانە (خانووى فیرعەونى لەسەر گردەكان لە سەیرانگاكان پارە و سەیارەى تاهۆ و وەنەوشەى جام تاریك بۆ سەرۆك و وەزیر و مەسئولین، كوڕەكانیان وەك كوڕى فیرعەون و كائینەكان دەبێت مەسئول و جێگەوارى باوكیان بن وەك بنەماڵە، عەرزە باخ بۆ خۆیان تۆى پێشمەرگەى هەشتاكانیش دەبێت زیتەى چاوت بێت ئەگەر بڵێت بۆمنیش دەڵێن كاكى پێشمەرگە دووبارەى بكەیەوە زمانت بڕاوە ئێمە (خوا)ین تۆش كۆیلە بەڕێزم من نامەوێت بە تەشەنوجەوە وەرى بگریت تەنها ڕاستكردنەوەیە چونكە تۆ پێشمەرگەى هەشتاكان بیت دڵنیام خۆێندەواریت نییە بۆیە پێویستە بۆت ڕاست بكرێتەوە، تۆ زۆربەڕێزیت لام بەڵام پێشمەرگەى بەجەرگ و بەجورئەت ئەوەیە بەناوى خۆیەوە لە سایتى كوردستان پۆستى بەڕێزەوە وەڵامى بابەتى خەڵك بدەیتەوە، بەڕێزم تۆ وەڵامى من مەیەرەوە وەرە بابەتێك لەسەر ئەو میللەتە هەژارە بنووسە ئەوە بەرەو (26) ڕۆژە لەناو مەیدانى ئازادیدا وەستاوەو داواى مافى ڕەواى خۆى دەكات ئەم سەرۆك و بەرپرسانەى تۆ كە لە هەشتاكاندا پێشمەرگەبوى بەقەولى خۆت بۆیان وەڵامى میللەتەكەى خۆیان نادەنەوە باسى ئەو جەلادانە بكە كە لەناو لقى چوار و لقى چەمچەماڵ و كەلار خوینى ڕێژوان و گەرمیان و بیلالیان ڕشت وەرە باسى ئەوە بكە ئەوە بكە كە جەمال و ئەو بەرپرسانەى كە تۆ باست ئەو خەڵكانەى خۆپیشاندان دەكەن لە دژیان وەستاونەتەوە دەڵێن دەبێت بدرێن بەدادگا كە جەمال ئەو بەرپرسە گەندەڵانەى پێ باشە كە هەموو ئەم میللەتە ئەو سەرۆك و مەسئولینەى پێخراپە كە ئەو سیستەمە سەقەتە بەڕێ دەكەن،لەلایەكى تریشەوە تۆ بەمن دەڵێت بڕۆ دەست نوێژ بگرە ناوى فیرعەونەكان بەرە لەكاتێكدا كە تۆ خۆت بە موسوڵمان دەزانى كەمن بكەیت بە كۆیلەى ئەوان كە ئەوان نوێژیان پێویست نییەو ڕاستە ئەوان داهێنانیان كردووە لە سەحرایەكى وشكدا بەڵام بە گۆشت خوێن ئەو داهێنانەیان دروست كردووە ئەو قەڵاو ئەهرامە گەورانەیان دروست كردووە بۆ مانەوەى مێژووە خوێن ڕێژییەكەى خۆیان شایانى باسە من نامەوێت درێژە بدەن بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێم من لە ڕوى جۆرى زوڵم و ستەم ستەم كارى و پاوەن كارى و داماڵینى سەروەت و سامانى میللەت و خوێن مژینى بەشێك لە مرۆڤایەتى كردووە كەلەڕوى زوڵم و ستەمەوە هاوتام كردووە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەى كوردستان نەوك لە ڕوى داهێنان و پێشكەوتنى عەقڵ و مەعریفە و سیستەمى ووڵات بەڕێوە بردنەوە .
بۆ خۆیندنه‌وه‌ی هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌ ، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م دوو لینکه‌ بکه‌:



دیار ئەحمەد سەرنووسەرى گۆڤارى كلیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە