کێن ئه‌و هه‌ژده به‌عسییانه‌ی جه‌لال و مه‌سعود ؟!.
Thursday, 21/01/2010, 12:00
ماوه‌یه‌که له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگۆی ده‌ستبه‌کاربوونی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادگه‌ری به فره‌وانی باس و خواسی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عێراقی و دنیاێێ له‌باره‌یه‌وه ده‌کرێت. ئه‌م ده‌سته‌یه زیاتر له 500 که‌سی له نێو لیستی قه‌واره سیاسییه‌کان ده‌رهێناوه به تۆمه‌تی به‌عسیبوونیان یا کارکردنیان له گه‌ڵ رژێمی سه‌دام.
ئه‌م ده‌زگایه دیاره له نێو ده‌سه‌لاتی زۆرینه‌ی عێراقی که شیعه‌ن وه‌ک ده‌زگایه‌کی شه‌رعی به‌کارده‌به‌ن بۆ ته‌سفییه‌ی حساباتی قه‌واره خاوه‌ن نفوزه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات له دژی نه‌یاره‌کانیان . ده‌کرێت ئه‌م ده‌زگایه یا ده‌سته‌یه وه‌ک ده‌زگای ته‌شخیسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رژێمی ئێران چاوی لیبکرێت. ئه‌م ده‌زگایه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وێشدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک یا قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بۆ به‌شداری نه‌کردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار یا مه‌جلیسی شورای ئێرانی.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری باسی له 18 که‌س کرد که ئه‌وانیش به تۆمه‌تی به‌عسیبوونیان له لیسته‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعود ده‌رکراون. خه‌ڵکی کوردستان باش ده‌زانن که نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکانی به‌عسی رۆلی کاریگه‌رییان بووه به درێژای ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، به‌ڵکو خۆشیان (جه‌لال و مه‌سعود) هه‌ڵپه‌یان بوو تا بگه‌ن به‌سه‌ددام ، تا له دواینجار مه‌سعود له 31ی ئاب بۆ خۆی سوپاسی سه‌ددامی کرد سوپای سه‌دامی هێنایه‌وه پایته‌ختی حکومه‌ته‌که‌یان. هیچ ده‌مایه‌ک له نێو هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌عسیبوون یا فایلداری نه‌نگی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت هێلی سووریش نه‌بووه به‌ڵکو ده‌یه‌ها پۆست و شوێنی هه‌ستیاریشیان پێدراوه. له 2003 دوای رووخانی سه‌ددام ،هه‌زاره‌ها دۆکۆمێنت و فایل که‌وتنه به‌رده‌ست که که تایبه‌تبوون به ئه‌رکداربوونی ده‌ستڕۆیشتوانی نێو یه‌کێتی و پارتی له نێو ده‌زگا جاسووسییه‌کانی سه‌ددام ،که‌چی له دوای ئاشکرابوونیان له گوڵ کاڵتریان پێنه‌ووترا. له پلێۆنیۆمه پڕ شه‌رمه‌زارییه‌که‌ی پێش پلینیۆمی داویی جه‌لالییه‌کان ، کۆمه‌ڵی فایلدار به چه‌پڵه عه‌فووکران ، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند نه‌فه‌ره‌ی نێو پڵیۆنیۆمه ئابڕووبه‌ره‌که‌ی جه‌لال نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بن و له جیاتی ئه‌وان ئه‌و کۆمه‌ڵه تاوانبار و جاسووسه عه‌فوبکه‌ن!.
ئێستا پاش ئه‌و گۆته‌ی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌رهه‌ق به‌و 18 که‌سه ، پێویست ده‌کات بپرسین ئاخۆ ئه‌و 18 که‌سانه کێن که جه‌لال و مه‌سعود له نێو لیسته‌کانیان داناوه و ئێستا ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ریهێناون؟!. خه‌ڵکی کوردستان باش ده‌زانن که پڕۆسه‌ی کاندیدکردن له نێو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه ، پڕۆسه‌یه‌کی ساده و ساکاره تاکه مه‌رجیان کۆیله‌بوونه و هیچی دیکه ، بۆیه به‌عسیبوون و فایلداری و گه‌نده‌ڵی و دزی و داوێنپیسی مه‌رج نین بۆ پێودانگی کاندیدکردن ، دیاره بۆ ئه‌مه‌شمان ده‌یان به‌ڵگه له به‌رده‌ستدایه که چۆن چۆنی ژنه په‌رله‌مانتاره‌کان کاندید ده‌کرێن ، چۆن چۆنی پیاوه کۆیله و گوێڕاله‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه داده‌نرێن؟!.
پرسیاری ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه ، ئاخۆ ناوی سه‌عدی پیره‌ی فایلدار ، داوێنپیس و دز له نێو ئه‌و 18 ناوانه‌یه؟.. چونکه شاراوه نییه سه‌عدی پیره فایلیکی قورسی هه‌یه له جاسووسیکردن بۆ سه‌ددام و ده‌زگا جاسووسییه‌کانی ، له‌وه‌ش زیاتر که‌سیکی داوێنپیسه و دزیشه ، راپۆرته‌کانی چاودێری دارایی به‌ڵگه‌ی یحاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ گه‌نده‌ڵییه‌کانی ؟.
جه‌لالی خه‌ڵه‌فاو سه‌باره‌ت به موتڵه‌گ ده‌ڵێت: من دژی به‌عسییه‌ککانی سه‌ددامیم نه‌ک به‌عسیه‌کانی دیکه! سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه بۆ که‌سێکی ئاوا چه‌واشه‌کار ده‌یه‌وێت ئاوا به درۆکردن و ساخته خه‌ڵکی چه‌واشه بکات..باشه ئه‌گه‌ر واشبێت با پێمان بڵێت سه‌عدی پیره و ئه‌وانه‌ی دیکه له فایلداره‌کانی به‌عسی سه‌ددامی بوون یا به‌عسییه‌کی رووت؟!. هه‌موو ئه‌و راستییه ده‌زانین ده‌زگای موخابه‌رات ده‌زگایه‌کی سه‌ددامی بوو ، له جه‌لال و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنیه‌که‌ی ده‌پرسین ئاخۆ سه‌عدی سه‌ددامی نه‌بوو؟!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست