زه‌لیل بوون له به‌رده‌م زمانی داگیرکه‌ردا ، هه‌موو ساتێکی مردنه...!
Saturday, 24/04/2010, 12:00
زۆرینه‌ی پهرلهماناتارانی کورد له‌زمانی کوردی‌دا کۆڵن یان نایزانن...!
زۆرینه‌ی پهرلهماناتارانی کورد زمانی عه‌ره‌بی نازانن یان به‌شکاوی قسه‌ی پێده‌که‌ن.
1 / زمانی کوردی له په‌رله‌مانی هه‌ولێر :
ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی په‌رله‌مانی کوردوستان ، تاک تاکیان نه‌بێت کۆڵن له خوێندنه‌وه و ئاخافتن پێی (هه‌ر بۆیه به تۆپه‌ڵه ووشه‌ی عره‌بی ،تێکهڵاوکراو به کوردی جڵفه ئه‌دوێن)، ئه‌وه هه‌ندێکیان هه‌ر به عه‌ره‌بی ئه‌دوێن ، لێره من هه‌ندێک جار که گوێبیست ئه‌بم وا ئه‌زانم که په‌ڕله‌مانی ووڵاتێکیتره.
یه‌کێک له هه‌ره پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه زامانهکهیهتی، گه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی لێدابماڵی وه‌ک کۆتری باڵکراوی لێدێت. من زۆر جار له‌خۆم ئه‌پرسم ئایا بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان هێنده سووک و ساکاره هیچ مه‌رجێکی نه‌بێت ، من پێم وایه ئه‌مه هه‌رلای کرد واباوه(چونکه باجی نییه و زۆرینه‌یان کوردزمانین).
گه‌ر وانیه ، بپرسن له چ په‌ڕله‌مانێکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ڕویداوه به‌و جۆره په‌ڕله‌مان ببێت به گاڵته جاری .
ئه‌مه‌ی ئه‌م په‌ڕله‌مانتارانه ئه‌یکه‌ن گه‌وره‌ترین سوکایه‌تییه به کورد و زمانه‌که‌ی ، بۆیه نابێت بێ گومرگ به سه‌ریانه‌وه بڕوات. له هه‌موو جیهاندا گه‌ر داوای کارێک بکه‌ی (کهناسیش بێت ،که لای کورد سوکترین پیشه‌یه) ده‌بێت زمانه‌که‌یان وه‌ک خۆیان بزانیت. زمان زانین چۆنه (ئه‌بێت باش لێی تێبگه‌ی که گوێبیستی ده‌بیت ،
ئه‌بێت باش ئاخافتنی پێبکه‌ی ، ئه‌بێت باش پێی بنوسیت ، ئه‌بێت باش پێیبخوێنیتهوه).
2 / زمانی کوردی له په‌رله‌مانی به‌غا :
یه‌کێک له مافه هه‌ره ساکاره‌کانی ئه‌م ئۆتۆنۆمییه‌ی هه‌رێم که له به‌ندی یه‌که‌مدا هاتووه (یه‌کسانی زمانی کوردی و عه‌ره‌بییه)، به‌ڵام هێنده‌ی کورد به‌خۆیی ڕه‌وانابینێت ، عه‌ره‌به‌کان هێنده دژین. چونکه کورده‌کانی په‌ڕله‌مانی به‌غا ،تا ئه‌مڕۆ نه‌یانوێراوه زه‌فه‌ری پێبه‌رن . ئه‌مه ساده‌ترین و ساکارترین مافه که ڕووبارێک خوێنی له خزمه‌تدا ڕژێنراوه. باشه ئه‌م مافی زمانه بۆچی باشه‌و له کوێ ئه‌بێت پراکتیزه‌بکرێت .
ئایا بۆ ڕزگار بووون له داویی ئه‌م زمانه سه‌خت و پڕ له کڵۆڵییه (زمانی عه‌ره‌بی) باشتر نییه په‌رله‌مانتارانی کورد به زمانی نه‌ته‌وه‌که‌یان بدوێن ، دیسان ببێت به مه‌حه‌کێک بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م مافه ده‌ستوورییه. (من بڕوای ته‌واوم هه‌یه که عه‌ره‌به‌کان قبووڵی ناکه‌ن، چونکه شانێکی به عه‌ره‌بی بوونی پهڕلهمانهکهیان ئه‌شکێنێ).
کورد چاکی فه‌رمووه قه‌دری زێڕ لای زهڕنگهره ، ئه‌مانه‌ی ئێمه ئه‌بێت چیبن له په‌ڕله‌مانه‌که‌ی عێڕاقدا ، که هێنده نهوێرنین به زمانه‌که‌ی خۆیان بدوێن (ئایا له ترسدایه یان له شهرمدایه یان له سادهیانهوهیه).
ئه‌وانه‌ی باڵوێزی نیشیمانهکهیانن زمانی نه‌ته‌وه‌که‌یان زۆر لا به‌رز و سه‌روه‌ره ، وه به‌فه‌خره‌وه ده‌یکه‌ن به نوێنه‌ری ئه‌قڵی بوونی خۆیان و میلله‌ته‌که‌یان و ئه‌بن به باڵوێزی نیشتیمانه‌که‌یان گه‌ر خۆیان به خاوه‌نی بزانن . ئایا ئه‌مانه چ نوێنهرێکن گه‌ر ده‌رک به‌وه نه‌که‌ن متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان پێسپێردراوه ، ئایا ئه‌مانه که‌ی ئه‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که به ده‌ستوور ئه‌و مافه‌یان هه‌یه ،که زمانی کوردی به فه‌رمی زمانێکه له پاڵ عه‌ره‌بیدا که خه‌ڵکی له هه‌موو کون و قوژبێکی عێڕاقدا بۆیان هه‌یه قسه‌ی پێبکه‌ن .
ئه‌وه‌شی تێناگات و داوای ڕوونکردنه‌وه ئه‌کات ئه‌بێت ئه‌و پرسیاره له عێڕاق و
ده‌ستووره‌که‌ی بکات . ئه‌ندازیار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست