کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌وچه‌ قه‌وچی بارزانی بۆ ؟

Monday, 11/07/2011, 12:00






له‌ بیرم دێ باپیرم پیاوێکی که‌م دوو وبێ قسه‌ بوو زۆر،زۆربه‌ی کات هه‌ر نه‌ده‌دوا یانیش که‌ ده‌دوا قسه‌کانی زۆربه‌ی کات له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و شتانه‌وه‌ بوون که‌‌ کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو،ئه‌و وشه‌یه‌م واتا قه‌وچه‌ قه‌وچ زۆرجاریش فرته‌ فرت‌ زۆر له‌لای ئه‌وه‌وه‌ ده‌بیست بیرمه‌ جارێک باسی کۆنه‌ جاشێکیان کرد وتیان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کا وتی با بۆخۆی هه‌ر قه‌وچه‌ قه‌وچ بکات،به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ناو خۆشناوه‌کاندا که‌سێک یان پیاوێک ژنێک زۆر قسه‌ بکا وقسه‌ لفت وبێمانا بکا پێی ئه‌ڵین ئه‌و قه‌وچه‌ قه‌وچه‌ چیه‌ ،بارزانیش له‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوو وه‌ک وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک بۆ نوری مالیکی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ناوبراو دامه‌زراندنی هه‌رێمی تری به‌ناو سونیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی عێڕاق و جێگای جۆرێک له‌ قبوڵ کردن نیه‌ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت جێگای سه‌رسوڕمانه‌ که‌ نوری مالیکی ئه‌وقسانه‌ بکا.
بارزانی سه‌رکرده‌یه‌ک که‌ به‌ ئه‌قڵێکی فێنده‌مێنتاڵیه‌تی خێڵه‌کی کار ده‌کا زۆر به‌ی کات ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌ خۆی بڕوای پێیه‌تی و ده‌یکا دواتر ده‌سه‌ری دا ده‌چه‌قێته‌وه‌ کاره‌ساته‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ میلله‌تی هه‌ش به‌سه‌ریش باجه‌که‌ی ده‌بیت بدات،ئوسامه‌ نجێفی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو وه‌ک جۆرێک له‌ په‌راوێزخستنی سونه‌کان جۆره‌ ئاگاداریه‌کی دا گه‌رچی سونه‌کان به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئاشوبه‌کانی ناو عێڕاقن به‌ڵام سه‌رکرده‌کانیان ئێستاش پشت له‌وان ناکه‌ن که‌ ئیراده‌ی ئه‌وان چونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات،گه‌وجیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ودایه‌ کاتێک به‌ ئیراده‌ی میلله‌ت ده‌چنه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ی ڕێزی لێ نه‌گیرێ ئیراده‌ی میلله‌ته‌ ،
له‌ 21.12.2010 حکومه‌تی عێڕاقی به‌ سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی پێک هاته‌وه‌ جارێکی تر دوای مل ملانێیه‌کی زۆر له‌ نێوان خۆی وئه‌یاد عه‌لاوی،بارزانی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ یادی چوبێ ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ که‌ بارزانی له‌ قسه‌کانی سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌ری سوڕماوه‌ ئه‌و هۆکار وپاڵنه‌ری یه‌که‌م بوو بۆ ئه‌وه‌ی دروست ببێت،که‌وابێت بارزانی بۆ له‌سه‌ر نوری مالیکی سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ که‌ باس له‌ یه‌کپارچه‌یی عێڕاق ده‌کا ودروست بونی هه‌رێمی تر به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێڕاق مه‌گه‌ر بارزانی پیاوه‌کانی ڕانه‌سپارد متمانه‌ بده‌ن به‌ کابینه‌که‌ی مه‌گه‌ر بارزانی نوری مالیکی و ئه‌یاد عه‌لای له‌سه‌ر مێزدا کۆنه‌کردووه‌و پێکی نه‌هێنان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ حکومه‌ت دروست بکه‌نه‌وه‌ ،که‌وابێت ئه‌و نوری مالیکیه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌کا بارزانی کامه‌یه‌ وه‌ڵامی ته‌نها سه‌ر سوڕمانیه‌ک وده‌ستورێک په‌یڕه‌کردنی ئاساییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان تێپه‌ڕن،کام ده‌ستوریه‌ که‌ بارزانی له‌ قسه‌کانی دا پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوره‌ی باسکرد ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ ماده‌ی سه‌دوچلی سه‌قه‌ت کرد ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ به‌شیک له‌ کوردستانی به‌خشی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ له‌سایه‌یدا حاڵ وابڕوا کورد له‌ سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا که‌سی تیانه‌مێنیت وجیێدێڵێت له‌ ترسی پیاوه‌کانی ترس وتۆقاندن کام ده‌ستوره‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ له‌ سایه‌یدا نوسینی کوردی له‌ دوز خورماتوو کاری پێناکرێت؟؟ تێناگه‌م کام ده‌ستوره‌یه‌ که‌ بارزانی وتاڵه‌بانیش له‌گه‌ڵیدا به‌ ده‌ستکه‌وتی کوردی ده‌زانن ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ به‌ندو ماده‌ی بۆ خاکی کوردستان دروست کردووه‌و ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ پارێزگاری نه‌ینه‌وا کورد به‌ شه‌ق ده‌رده‌کات و به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌ زومار کورد ئه‌خاته‌ ژێر زنجیری ده‌بابه‌کانی،کام ده‌ستوره‌یه‌ که‌ بارزانی به‌سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی ئه‌زانێت ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ جه‌یش وسوپاگه‌له‌که‌ی هێرش ده‌که‌ن سه‌ر کوردان له‌ که‌رکوک وسوکایه‌تیان پێ ده‌که‌ن وده‌یان کوژن؟؟
شه‌رم نیه‌ بۆ بارزانی باس له‌ ده‌ستوری عێڕاق بکا وه‌ک سه‌رچاوه‌ی یاسایی نه‌وه‌ک‌ هه‌ر شه‌رمه‌ له‌ ئابروو چونیش خراپتره‌ به‌ڵام بارزانی و روو قایمه‌که‌ی له‌ سه‌ری ڕه‌شی داگیرکراو هه‌ر خه‌ریکی قه‌وچه‌ قه‌وچن وفه‌خفه‌خه‌ی کوردایه‌تیش لێده‌ده‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتدا له‌ کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌نگی بۆ ئه‌واندا ئه‌وانیش له‌ جیاتی پاداشت خیانه‌ت وقسه‌ی زل وکوشتنی منداڵ ولاوانی کوردستان وگه‌نده‌ڵی وڕاو ڕووت وفه‌رهودیان کرد به‌ ئامانج،ئه‌وانه‌ نه‌وه‌ک له‌وه‌ ده‌رچوون که‌ سیفه‌تی سه‌رۆکایه‌تیان هه‌بێت به‌ڵکو شه‌رمیشه‌ به‌ سه‌رۆک ناوببرێن ئاخر ئه‌وانه‌ دێن دوژمنه‌کانیان پێک دێنن و دواتریش ئه‌و دوژمنانه‌ دێن سوکایه‌تی و قسه‌ی زل ئه‌که‌ن به‌سه‌ر کورددا،جۆناپان گودله‌کی سه‌رۆکی نایجیریا له‌ 6.5.2010 کاتیک بوو به‌سه‌رۆکی تازه‌ی نایجیریا له‌ دووه‌م قسه‌کردنی بۆ خه‌ڵکی نایجیریا وتی من قسه‌تان بۆ ناکه‌م به‌ڵکو کرده‌وه‌تان بۆ ئه‌که‌م،هه‌رچیه‌ک بوو بوو له‌ ڕابردوو ئێستا هه‌موومان به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ده‌ست دوژمنانمان با ڕزگار بکه‌ین،گه‌رچی ئه‌وه‌ قسه‌ی زۆربه‌ی سه‌رۆکه‌کانه‌ به‌ڵام جۆناپان زۆر به‌ وره‌وه‌ باسی کوشتن وفه‌رهودکردنی داهاتی وڵاتی له‌ ویلایه‌تی لاگۆس وچاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی مسڵمانه‌کانی باکوری ده‌کرد،ئه‌مڕۆ ئه‌و پیاوه‌ یه‌کێکه‌ له‌و پیاوانه‌ی که‌ له‌ مێژووی نایجیریادا گه‌نده‌ڵێک ودزێک وفه‌رهودکه‌ریکی تری وای نه‌بووه‌ له‌ قسه‌ زله‌کانیه‌وه‌ بگره‌ بۆ کرده‌ خراپه‌کانی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا کێشه‌ی مسڵمانه‌کان وپێکدادانه‌کانی نێوانیان له‌ باکور به‌ره‌و زیاد بوونه‌ونه‌وتی ویلایه‌تی لاگۆسیش ئه‌وه‌ له‌ ژیر ده‌ستی مافیاکاندا هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی،ئێمه‌ش له‌ کوردستاندا به‌ ده‌ست قسه‌ی زل وقه‌وچه‌ قه‌وچیه‌تی بارزانی گیرمان خواردووه‌ وڵات به‌ده‌ست پیاوه‌کانیه‌وه‌ خه‌رقی گه‌نده‌ڵی دزی بووه‌ ئه‌ویش له‌ سه‌ری ڕه‌ش وماڵیکی داگیرکراودا خه‌ریکی قسه‌ بریقه‌دارو میلله‌تیش له‌ کۆڵانه‌کانی زومارو سه‌عدیه‌و خانه‌قین دوز وکه‌رکوکدا ئه‌نجڕ ئه‌نجڕ ئه‌کرێن،ئه‌بێ که‌رامه‌ت ومرۆڤیه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌دا له‌ کوێدابێت که‌ میلله‌ت ئاوا بژی ئه‌ویش هه‌ر خه‌ریکی قسه‌و درۆ وده‌له‌سات بێت تێناگه‌م ئه‌وانه‌ چ ڕوویه‌کیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ت و به‌ چ ڕوویه‌که‌وه‌ قسه‌ ئه‌که‌ن؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە