سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی
Tuesday, 10/08/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر به بیری ئه‌م سه‌ده‌یه خوێندنه‌وه بۆ سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین، ئه‌وا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا کاتێک ته‌کنۆلۆژیا هیومانیزم تێده‌په‌ڕێنێت ئیدی مرۆڤیش چانسی به سیمبولبوونی نامێنێت. که ده‌بینین سه‌ده‌کانی ڕابردوو پڕن له سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌وێ سه‌ده‌ی شۆڕشه‌کانن.. هۆکاری گرنگتر ئه‌وه‌یه هێشتا ته‌کنۆلۆژیا سێبه‌ری به‌وێ نه‌گه‌یشتووه. مرۆڤ له‌وێ، چونکه ڕۆمانی دایکی نووسیوه ده‌بێته فانی ماکسیم گۆرگی، به‌ڵام لێره له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک فلاش میمۆری به قه‌باره‌ی نینۆکێک سه‌د گێگاش هه‌ڵبگرێ بخه به‌رده‌ستی نه تووشی شۆک ده‌بێ نه حه‌ز ده‌کات ئه‌و که‌سه بناسێت که دایهێناوه.
بۆیه گه‌ر بیستمان نه‌وه‌ی چینی ئه‌مڕۆ هه‌مان پێناسه‌ی چینییه کۆنه‌کانی بۆ ماوتسیتونگ پێ نییه، نابێت وا تێبگه‌ین ئه‌و پێناسه تازه‌یه له بێ ڕێزی به‌و سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌وه فه‌رهه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه تهکنۆلۆژییهیه که چیدی کاریزما له خۆی بار ناکا.
به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست و پێشتریش ده‌بینین، نه‌ته‌وه ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی پێ شایانی ته‌قدیس کردنه، کاتێک له قۆناغێکه‌وه دهیانگهیێنێ به قۆناغێکی تر. له برسیێتی بۆ نان، له که‌وتن بۆ هه‌ڵسانه‌وه. گاندی هیچ پیرۆزییه‌کی نه‌ده‌بوو لای هندییه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌وانی له چنگی کۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانی ڕزگار نه‌کردبا. ئه‌وه بۆیه ماندێلا نموونه‌ی مرۆڤه لای ئافریکاییه‌کان، ئاخر ماندێلا هه‌ستی خۆ به که‌م زانینی نه‌ک هه‌ر له ناخی ڕه‌شپێسته‌کان نه‌هێشت به‌ڵکو مۆدێلێکی وای داهێنا منداڵه سپی پێستی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکایی بچن به پاره خۆیان ڕه‌ش بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و لۆژیکه‌ی که‌وا، ئه‌و سه‌رکرده‌یه ئه‌گه‌ری به سیمبولبوونی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ماف بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌وا نه‌ته‌وه‌ی کورد جیا له‌وه‌ی پێی ناوه‌ته سه‌رده‌مێکه‌وه، سه‌رده‌مه‌که خۆی سیمبول ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت گه‌ر درۆ له‌گه‌ڵ مێژوو نه‌که‌ین یان سیمبول له وههم دانه‌تاشین، له سه‌ده‌ی ڕابردووش کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ سیمبول بووه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک کوردی له قۆناغی به‌شخوراوی نه‌گه‌یاندووه به قۆناغێک مافه‌کانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بووبێت. ئه‌وه‌تا له‌وه‌ته‌ی کورد خه‌ون به نهخشهکهیی و سنوورهکهیی و کهرکووکهکهیهوه ده‌بینێت هیچ یه‌کێک له‌و سه‌رۆکانه‌ی که باسی کاریزماییان گوێمانی پڕ کردووه، ئه‌و خه‌ونه‌ی پێ نه‌هاتۆته دی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست