وه‌های گوت زه‌رده‌شت - Thus spoke Zarathustra
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
پێشه‌کی:-
کورته‌باسێک ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شت، که فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی فریدریک نیتشه بۆ نوسینی فه‌لسه‌فه‌ی مادی خۆی له‌سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌هه‌مدا که‌ڵکی لێوه‌رگرتوه، نیتشه له‌کاتی گه‌ڕان و پیاسه‌کردنی ته‌نیاییدا بۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌کانی لێکده‌دایه‌وه و زۆرجار لێکۆڵینه‌وه‌و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر دههنووسی له یه‌کێک له‌و گه‌ڕانانه‌دا بوو که ده‌ستیکرد به لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شت، چونکه فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شتی له هه‌موو فه‌لسه‌فه‌کانی تر به دروستتر و مه‌زنتر ده‌زانی، چونکه به ڕای نیتشه مرۆڤایه‌تی پێویستی به شێوه‌یه‌کی به‌هێزتر وچاونهترستر بوو بۆ هه‌وڵدان. له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌یتوانیوه بیر له داهاتوو بکاته‌وه‌و به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک ڕێگا بۆخۆیان دانێن.
به‌ڕای نیتشه ئه‌وه‌ی که پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گیانێکی تازه‌یه که هه‌تا ئێستا نه‌بینراوه، که ئه‌وه‌نده چاونه‌ترس بێت به‌ره‌و ڕوی ئه‌و فه‌لسه‌فانه بێته‌وه که هه‌تا ئێستا به چاکترین و پیرۆزترین فه‌لسه‌فه ناسراون بۆ مرۆڤایه‌تی. ئه‌م بۆچوونه به شێوه‌یه‌کی ئه‌بێت که بتوانێت لایه‌نه‌کانی مه‌ترسی و لادانی له هه‌ڵسه‌نگاندنی نرخی مرڤایه‌تی ده‌ستنیشان بکات، ئه‌و شێوه کۆنه‌ی که تا ئێستا میلله‌تان به‌ڕاستیان زانیوه، بگۆڕدرێت. بوونی ئه‌و جۆره فه‌لسه‌فه و لێکدانه‌وه‌یه له بیری مرۆڤێکدا هه‌یه که له هه‌موو خه‌ڵکی تر جیاوازه له زیره‌کی و چاو نه‌ترسی وتوانادا، وه‌کو سوپه‌رمان
(Superman)
دوورنی یه ئه‌م جۆره مرۆڤه چه‌وسێنه‌ریش بێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه توانای ئه‌م سوپه‌رمانه به جۆرێک بێت که له هه‌موو خه‌ڵکیتر جیاواز بێت. هه‌روه‌ک زه‌رده‌شت ده‌ڵێ:
' ئه‌م جۆره مرۆڤه له لێکۆڵینه‌وه‌و بۆچوونیان له خه‌ڵکی ئاسایی به تواناتر و دووربینتره، مۆرڤی به توانا ئه‌وه نیه که چه‌ند خۆشه‌ویسته، یا به‌ڕێزه، یا خود جێگه‌ی به‌زه‌ییه. زه‌رده‌شت ئه‌و جۆره مرۆڤانه وا ئه‌ناسێت که مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی ئه‌بینین، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌م جۆره مرۆڤه به شێوه‌یه‌کی تازه وه‌ک له به‌ردێک بتاشرێ وپه‌یکه‌ری بۆ دروست بکرێ "مه‌به‌ست له‌م دروستکردنه ناڕه‌حه‌تی وکێشه‌ی قورسی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م جۆره مرۆفهیه، چوونکه له سه‌رده‌می زه‌رده‌شتدا ئه‌م جۆره مرۆڤه نه‌بووه. "
به‌ڵام نیتشه ئه‌ڵێ، زه‌رده‌شت به‌ره‌و ڕووی ویسته ده‌روونیه‌کانی دایۆنیزیان
Dionysian
بووه، (لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که هه‌موو جۆرێکی ویستی ناخ و ده‌رونی به‌که‌ڵک نین و شایسته‌ی وه چنگهێنان و ئازادیان نی یه)
چونکه ئه‌گه‌ر به پێی ویستی ده‌روونی مرۆڤ هه‌ڵسوکه‌وت بکات لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌کانی تر ڕێزیان لێ ناگرێ وگیروگرفتی گێره‌شێوێنی دروست ده‌بێت. لێره‌دا مرۆڤ پێویستی به نه‌ترسی وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌رمانی قورس ده‌ه‌بێت و بێگومان هه‌ندێ له ویستهدهروونیهکان پێویسته په‌یڕه‌وی بکرێت و به‌جێ هێنانی ئه‌رکی قورس لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت. نیتشه، زه‌رده‌شت وه‌ک مرۆڤێکی زانا‌و خاوه‌ن بیر له شێوه‌یه‌کی جیاوازی نوێ‌دا ده‌ناسێ.
نیتشه، هه‌روه‌کو له‌به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی پێشووی دا به ناوی له‌دایکبوونی تراژیدیا
The Birth of Tradgedy
دا باسی ئه‌وه ده‌کات که زیره‌کی یۆنانیه‌کان له ئه‌نجامی به‌سه‌رهاتی شه‌ڕ و دوژمنایه‌تی نێوان
Appollinian
فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵانی و فه‌لسه‌فه‌ی دایۆنیزیانی
Dionysian
ی ده‌روونی دا بوو، ڕاستی ئه‌م بۆچوونانه له شانۆگه‌ریه تراژیدیاییهکانی یۆنانیدا ده‌رده‌که‌وێ، نموونه‌یه‌ک له فه‌یله‌سوفه عهقلانیهکان فه‌لسه‌فه‌ی سوکراتی بوو که بووه هۆی دروستبوونی کێشه‌ی سوکراتی و دایۆنیزی
Dyonysian Socratic
به‌لای سوکراته‌وه هه‌رچی شتێک جوان بێت، ده‌بێ زیره‌کانه و پڕمانا بێت. هونه‌ر لێره‌دا ده‌که‌وێته ئه‌م قاڵبه‌وه، به پێی ئه‌م بۆچوونه ئه‌ڵێن (زانین به‌هره‌یه) . لێره‌دا نیتشه ڕه‌خنه له سوکرات ده‌گرێ که ئه‌و ته‌نها یه‌ک شێوه هه‌ڵسه‌نگاندنی داناوه بۆ کۆمه‌ڵێک شتی جیاواز که شێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان جیاوازه، وه‌کو:- شانۆ زمان خه‌ڵکی جیاواز ستراکچه‌ری جیاواز و هه‌روه‌ها مۆسیقا. ئه‌مه بوو به‌هۆی له‌ناوبردن ولهنرخ که‌مکردنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری تراژیدی
Tragic Drama
یۆنانیه‌کان ئه‌م جۆره کێشه‌و لێکدانه له نێوان فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیه‌کاندا وای له نیتشه کرد که فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی هه‌ڵبژێرێ به چاکترین پاڵپشتی فه‌لسه‌فی بۆ دانانی بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌کانی خۆی.
زه‌رده‌شت وه‌ک ئایدیالیستێکی ئاینی بیروڕای له‌سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تی نێوان هێزی چاکه‌و هێزی خراپه: ئاهورامهزداو ئه‌هریمه‌ن بوو که له سه‌رده‌می مێژووی نزیکه‌ی هه‌زار ساڵ پێش حه‌زره‌تی عیسا، له کاتێکدا میلله‌ت له قۆناغی گۆڕاندا بوو، له ژیانێکی کۆچه‌ریه‌وه بۆ نیشته‌جێبوون. گۆڕان له ژیانی گه‌ڕۆکی و به‌دوای مه‌ڕوماڵاته‌وه بۆ ژیانی نیشته‌جێبوون و به‌رهه‌م هێنانی کشتوکاڵی.
مه‌به‌ستی زه‌رده‌شت به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وهاوبه‌شی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له نێوان ئه‌و که‌سانه‌دا که ڕه‌نجیان ده‌داو به‌رهه‌میان له‌زه‌وی وزار وه‌ده‌ست ده‌هێنا دروست بوون. ئه‌م کۆمه‌ڵه تازه‌یه جیاواز بوون له کۆمه‌ڵگای ته‌مه‌ڵی مه‌ڕوماڵات به‌خێوکه‌ری کۆچه‌ری پێشوو. زه‌رده‌شت ده‌یفه‌رموو: 'خوای چاکه ئاهورامه‌زدا ژیانی به‌خشیوه به مرۆڤ کهڕهنجبدا بۆ ژایان، به‌هێنانه به‌رهه‌می به‌روبوومی خاک.' ئاینی هیندی ئێرانی کۆن ' ماجیس' (هه‌روه‌ها که ئاینی میدیه‌کانی پێش زه‌رده‌شت بوو) له‌سه‌ر هه‌مان شێوه خوای چاکه‌و خراپه‌و شه‌ڕ و خێربوون.
لێره‌دا زه‌رده‌شت خه‌ڵکی به‌ره‌و ڕووی دوو په‌سه‌ندکار (ئیختیار) کرده‌وه: لایه‌نی ڕۆشنایی و چاکه وڕهنجدان بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی که خوای چاکه ئاهورامه‌زدا پێشه‌وای بوو، لایه‌نی دووه‌م: لایه‌نی درۆ و خراپه و چه‌وسێنه‌رو ترسێنه‌ر که به‌ڕابه‌ری خوای تاریکی و خراپه ئه‌هریمه‌ن بوو.
زه‌رده‌شت ووته‌یه‌کی ناسراوی هه‌یه: 'تۆ‌و وه‌شێنی چاکه پیرۆزی به‌رهه‌میه‌تی.'
زه‌رده‌شت بۆ به‌جێهێنانی فه‌لسه‌فه‌کانی له ژیانی کۆمه‌ڵدا، گرنگی ده‌دا به لایه‌نی یاسا‌و یه‌کسانی وبێ جیاوازی، ته‌نها جیاوازی له نێوان ڕه‌نجده‌رو ته‌مه‌ڵدا ده‌بینی. فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شت کاری کرده سه‌ر گۆڕانی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی میلله‌ت، کارتێکردنه‌که به شێوه‌یه‌ک ئاشکرا بوو له‌سه‌ر که‌لتوری سه‌ره‌تایی دوالیزم
Dualism
له‌کاتێکدا که لاوازکرن و له‌ناوبردن له مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانی زه‌رده‌شت بوو.
به‌شی یه‌که‌م :-
زه‌رده‌شت ئه‌ڵێت: من مر‌ۆڤم خۆش ده‌وێت
ناحه‌زی (ئۆپۆزیسیۆنی) زه‌رده‌شت وه‌ک پیاوچاکی ته‌قلیدی و کۆنی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌ڵێن:- مرۆڤ ناته‌واوه، من یه‌زدانم خۆش ده‌وێت، له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا زه‌رده‌شت ده‌ڵێت:- من خۆشه‌ویستی به پێش که‌شکردنی به‌خشیشێک ده‌رده‌بڕم. نیتشه ئۆپزیسیۆنی زه‌رده‌شت به‌ڕابه‌ری کۆن و پڕوپووچ و ڕزیو
Decadant
داده‌نێ، به‌لای ئه‌وانه‌وه مرۆڤ له ژێر باری قورسی ژیاندا پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه وا به په‌رۆشه‌وه په‌یڕه‌وی خودادهکات و قه‌سیده‌و گۆرانی پیا هه‌ڵده‌دا. ئه‌م جۆره بۆچوونه سه‌رنجی زه‌رده‌شت ڕاده‌کێشێ و له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه ده‌ڵێت: - ئه‌و پیاوه چاکانه نه‌یانبیستووه خوا مردوه. زه‌رده‌شت ڕێی ده‌که‌وێته شارێکی ىچووک، ده‌بینێ خه‌لکێکی زۆر کۆبوونه‌ته‌وه و کاتیان بهسهیرکردهنی زه‌لامێکی ده‌ست و قاچ به‌ستراو به‌سه‌ر ده‌به‌ن، که ده‌یه‌وێت هاتووچۆبکات و خه‌لکه‌که بهێنێته پێکه‌نین. زه‌رده‌شت ئه‌م کۆنوونهوه به فرسه‌ت ده‌زانێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتارێک:- من ده‌مه‌وێت باسی سوپهرمانتان بۆ بکه‌م، پێتان ده‌ڵێم که چۆن مه‌یموون سه‌رچاوه‌یه‌کی کات به‌سه‌ربردن وپێکه‌نینه، هه‌روه‌ها مرۆڤی ئاسایش بۆ مرۆڤی به‌رز که سوپه‌رمانه، زه‌رده‌شت ئامۆژگاری میلله‌ت ده‌کات به‌وه‌ی زۆر گرنگه و دڵسۆز بن بۆ خاک و وڵات، به هیچ جۆرێک به‌هیوای جیهانی به‌خته‌وه‌ری دوای مردن نه‌بن. گوناهو تاوان له دژی خاک، خراپرترین تاوانه له ژیاندا. زه‌رده‌شت ده‌پرسێت: گرنگترین ئه‌زموونی ژیان چی یه؟ جارێکی تر ده‌ڵێت:- بۆ چی ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانایانه دژایه‌تی نه‌ریت وعه‌قڵیه‌تی کۆن نه‌که‌ین؟ بۆچی شێوه‌و ڕێگای تازه دانان بۆ سهیرکرن وناسینی هونه‌ری وزانیاری وزیره‌کی گونجاو ڕاست نه‌بێت؟ زه‌رده‌شت ڕووده‌کاته گوێگره‌کانی وداوایان لێ ده‌کات که گوێ نه‌ده‌نه شێوه‌ی کۆنی هه‌ڵسه‌نگاندنی چاکه‌و خراپه و گوناهباری، ڕوبکه‌نه ئاسمان به‌ره‌و بڵێسه‌ی ئاگری ڕۆشنایی و خۆیان پاکژبکهنهوه له بیروڕای کۆن، چونکه من، وه‌ک زه‌رده‌شت ده‌ڵێت:- باسی سوپهرمانتان بۆده‌که‌م، ئه‌و ڕۆشنایی یه‌ی که ڕووی تێده‌که‌ن، نیشانه‌ی مه‌زنییه‌کی بێ هاوتایه، مرۆڤ وه‌ک دروستکه‌ری په‌یوه‌ندیه‌که له‌نێوان سوپه‌رمان و جانه‌وه‌ردا (مه‌به‌ست گیان له‌به‌ری دڕنده‌یه) مرۆڤ پێویسته ببێت به‌دروستکه‌ری پردێک به‌ره‌و مه‌زنی. مه‌به‌ستی زه‌رده‌شت بوونی مرۆڤێکی مه‌زنی وه‌ک سوپه‌رمانه، به‌لام به‌داخه‌وه خه‌ڵکه‌که هۆشیار نه‌بوون، توانای تێگه‌شتنیان لاواز بوو، هه‌روه‌ها بۆی ده‌رکه‌وت که گۆڕینی کۆمه‌ڵگایه‌کی وا سه‌ره‌تایی و ساویلکه ئاسان نییه. له‌به‌رئه‌وه وای به چاک زانی که ڕووبکاته ئه‌و ژماره که‌مه‌ی که گوێی لێده‌گرن. بۆی نه‌ده‌گونجا ببێته شوان وسه‌گی شوان له هه‌مان کاتدا. لێره‌دا بۆی ده‌رکه‌وت که ته‌نها توانای دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی که‌می هه‌یه (وه‌ک له ڕانه مه‌ڕێک) بێگومان بوو که پیرهشوانی بیروڕای ئاینی کۆن لێی سه‌غڵه‌ت ده‌بن.
زه‌رده‌شت که خۆی داهێنه‌ر بوو، هه‌وڵی ده‌دا داهێنه‌ری تازه په‌روه‌رده بکات. ئه‌وانه‌ی که ئاماده‌ن بۆ به‌کارهێنانی شێوه‌ی نوێی هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنی نوسین و چاپکردن له سه‌ر خشتی قسڵ. زه‌رده‌شت چیتر نه‌یویست کاتی خۆی له‌گه‌ڵ میلله‌تێکی ده‌به‌نگ و مردوودا له‌ده‌ست بدات. زه‌رده‌شت له‌باره‌ی ژیانی دوای مردنه‌وه ئه‌ڵێت:- منیش ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕم به ژیانی پاش مردن هه‌بوو، که بۆم ده‌رکه‌وت ته‌نها خه‌یاڵه و جۆرێکه له شێتی، وه‌ک له چه‌نده‌ها ئاینی دیکه‌دا هه‌یه که بووه‌ته هۆی ههژارای ولاوازی مرۆڤ، من به‌سه‌ر ئه‌و جۆره بۆچونانه‌دا زاڵ بووم، له کاتێکدا بۆم ڕوون بووه‌وه که ئه‌و جۆره خه‌یاڵی یه‌ی که له پشته‌وه بۆم دێت به‌تاڵه‌و پڕوپووچه. بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و خێوه من چوومه سه‌ر شاخ وئاگرێکی گه‌وره‌م کرده‌وه، به ئاگره‌که خێوهکهم سوتاند و ڕاوم نا. جا زۆر پێویسته له‌م ڕاستیه بزانین، مه‌ترسی و خه‌یاڵ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌که به بوونی لێپرسینه‌وه و ژیانی پاش مردن که ئاین و پێشه‌وا ئاینیه‌کان پێیان ڕاگه‌یاندوین هه‌مووی وه‌ک خۆی نیه. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره باوه‌ڕه هه‌ژاری و نه‌زانی و ناچاریه، ئه‌مانه به هۆی کۆڵدان و بێزاری وبێ ئاگایی له ڕاستیه‌کانی ژیانه‌وه دروست بوون. گه‌ڕانه‌وه‌و وازهێنان له‌م بیروباوه‌ڕه به‌کارکردن و که‌ڵک وه‌رگرتنه له زه‌وی و ڕێزگرتن و به‌نرخکردنی زه‌وی ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌م داخوازیانه ده‌که‌ن لاواز و نه‌زان و نه‌خۆشن و خاوه‌نی بیروڕای کۆنی ڕزیوون به نیازی چوونه به‌هه‌شتێکی به‌لاش بۆ ته‌مه‌ڵ ولاواز له ژیانی گه‌نده‌ڵی خه‌یاڵیدا. ئهوانهخهڵکێکن که دژی سه‌رکه‌وتن له ژیان وبهختهوهرین و ته‌نها باوه‌ڕیان به ژیانی گیانی (رۆحی) هه‌یه. زه‌رده‌شت ته‌نها باوه‌ڕ به‌و خوایه ده‌کات که سه‌یرمان ده‌کات و خۆشی ده‌بینێ له دژایه‌تی خوای خراپه. ئه‌وه‌ی که تێکده‌ری هه‌موو خۆشیه‌کی ژیانه، چونکه ویستی دروون، وه‌ک جانه‌وه‌ری دڕنده به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵ ده‌دا بۆ ڕووخاندن وکاولکردنی ژیانی سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕیان به خۆیان نییه و توانای ئه‌وه‌یان نییه که خۆیان له به‌ندی تاریکی و خراپه ڕزگارکه‌ن. زه‌رده‌شت داوا له‌و خه‌ڵکانه ده‌کا که له دڵیان‌دا حه‌سوودی و گومان هه‌یه که گوێ بگرن و تێبگه‌ن، ده‌بێ سنگیان ئه‌وه‌نده فراوان بێت که دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێن و شه‌رمه‌زار نه‌بن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاشتیت خۆش بوێ بۆ مه‌به‌ستی شه‌ڕی نوێ، ئاشتی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، نه‌ک درێژ، ئه‌گه‌ر پاش سه‌رکه‌وتن، ئاشتی نه‌بێت که‌ڵکی نی یه و جارێکی تر ده‌ڵێت: گرنگی ئه‌نجامی شه‌ڕ مه‌به‌سته‌که‌یه‌تی که هانمان ده‌دا بۆ شه‌ڕ، شه‌ڕی چاک ئه‌وه‌یه که پیرۆزی له دوابێت، شه‌ڕو ئازایه‌تی به‌رهه‌م هێنه‌ر ئه‌نجامی گرنگتره له خۆشه‌ویستی دراوسێکه‌ت. نیتشه که‌ڵکی له‌م بۆچوونانه‌ی زه‌رده‌شت وه‌رگرتووه بۆ نوسینی کتێبه‌که‌ی (لهسهرجهنگ و جه‌نگاوه‌ران) لێره‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م ىۆچوونانهی زه‌رده‌شت پێویسته. له لایه‌که‌وه زه‌رده‌شت لایه‌نگری کۆمه‌ڵی خوای چاکه ده‌کات که ئاهورمهزدایه و دژی خوای خراپه‌یه که ئه‌هریمه‌نه. لهلایهککیترهوه فه‌لسه‌فه‌کان وه‌ک هاندانێکن بۆ شه‌ڕ و نه‌بوونی جیهانی ئاشتی و ئاسوده‌یی. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین شه‌ڕ پێویسته بۆ به‌رگری له دوژمن بو به‌رگری له بوون و خۆناسینی مرۆڤ. ژیان وه‌ک کێبڕکێ یه‌ک وایه گه‌ر شه‌ڕ شه‌ڕی شمشێر و گورز یا چه‌کی تازه بێت، بێ گومان شه‌ڕی ئابووری وزانیاری و ته‌کنۆلۆجی ودهستهڵاته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زه‌رده‌شت ئه‌ڵێت ژیان شه‌ڕه‌و خۆشه‌ویستی دراوسێکه‌ت دۆریه، یا پێویست نییه. زه‌رده‌شت سه‌رنجی میلله‌ت بۆ هه‌ندێ خراپه‌کاری داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن ڕاده‌کێشێ، که زه‌رده‌شت وه‌ک خێوی درۆزن ئاماژه‌یان پێ ده‌کا. لێره‌دا ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک ئه‌و داموو ده‌زگایه ڕووخا، له‌وێوه ڕۆشنایی ڕێگای سه‌رکه‌وتن ڕووناک ده‌بێته‌وه و پردی گه‌یشتن به سوپه‌رمان درده‌که‌وێت. جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زه‌رده‌شت ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له میلله‌ت پێک بێت، نه‌ک له چه‌ند که‌سێکی خۆپه‌رست و نه‌زان و خراپ. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له خه‌ڵکانی ڕه‌نجده‌رو کارامه‌و زانا پێک بێت. ئه‌م جۆره خه‌ڵکه تێکۆشه‌رو کارامه‌یه که چاوه‌ڕێی ده‌ستی سوپه‌رمانی چاوه‌ڕوانکراو ده‌که‌ن و به‌ره‌و یه‌کگرتن و سه‌رکه‌وتن وبهختهوری. ئه‌و میلله‌ته کارامه‌یه ده‌بێت له‌و خه‌ڵکه پێک بێت که مێرده‌زمه‌ی مردن وترس و هیوارداری ژیانی دوای مردن به پروپوچ ده‌زانن، ئه‌و میلله‌ته‌ن که ده‌مرن بۆ ژیان نه‌ک ده‌ژین بۆ مردن.
ئه‌م نوسراوه له سێ به‌ش پێک هاتووه، به‌شی داهاتوو به‌شی دوهه‌م و سێهه‌م
سه‌رچاوه کان:
ئه‌ی ڤی ویلیامز، زه‌رده‌شت پیغه‌مبه‌ری ئێرانی کۆن، نیویۆرک 1952
پۆڵ کیگان، ئه‌زمونی ئاینه جیاوازه‌کان، له‌نده‌ن 1941
وه‌ڵته‌ر کۆفمان، ده‌ست نوسه‌کانی نیتشه فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ، نیویۆرک 1959
مهیری بۆیس، زه‌رده‌شت، له‌نده‌ند 1979
ئیرڤن ئێم زیتڵین، لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نیتشه، پۆلیتی پرێس 1994
وه‌رگێڕانی یاسین مه‌حمود عه‌زیز له‌نده‌ن، هاوینی 2007
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست