کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە ناشەرعی جارێکیتر بەرزانی چەسپێنرا

Sunday, 30/06/2013, 12:00




جارێکیتر کۆمەڵە دز ومافیاکانی کوردستان، هەردوو حزبی دەسەڵات پارتی ویەکێتی پیلانێکی پیس وکودەتایەکی قێزەونی گەورەیان دژ بەیاسا، وبنەماکانی دیموکراسی وبێبایەخکردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا، دژ بەگەل وپێشێلکردنی مافە ڕەواکانی ولەباربردنی خەون وهێواکانی.

ئاخری پارتی بەسەفقەیەکی پارە توانی سەرکردەکانی یەکێتی ڕازیبکات وجارێکیتر سەرۆکە نەزان وفاشیلەکەی پارتی بەسەرماندا بچەسپێنن. هەی شەمەزار بن سەرکردەکانی یەکێتی.

ئەم سازشکردنەی یەکێتی کارێکی چەپەڵ ونانیشتمانییە، خیانەتە لەکادر ودەنگدەرانی، کوردستان ومیللەتی کوردی ڕووبەڕوی ئایندەیەکی ترسناک وتاریک کرد. ڕووبەڕوی ئاژاوە ونائارامی وزیاتر دووبەرەکی وتێکدانی یەکڕیزی ماڵی کورد کە پارتی وەکوو نەهج وسیاسەتێک لە خزمەتی دوژمنانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان کاری لەسەر دەکات وپەرەیپێدەدات. ڕووداوەکانی ئێستای کوردستانی ڕۆژئاواش وهەوڵی بەرپاکردن وداگیرساندنی شەڕێکی براکوژی بەهەوڵ وکۆششی تورکیا وپارتی وتێکدانی ئارامی شارە کوردیەکان بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە.

هەموو ئامارەکان ئاماژەیان بە وە دەکرد کە ئەم جارە پارتی ویەکێتی شەرمەزاری وشکستی گەورە بەدەست دەهێنن ودەسەڵات لە دەست دەدەن وئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت، هەموو ئامارەکان ئەوەیان دووپات دەکردەوە کە نەوشیروان موستەفا ئەگەر ببێتە کاندیدی میللەت ئەو کاتە هیچ کاندیدێکی پارتی با مەسعودیش بوایە خۆی بەرانبەری ڕانەدەگرت وشکستی دەخوارد، کەواتە ترس لە هەڵبژاردن، ترس لە ڕا ودەنگی میللەت پاڵی بەم دوو لایەنە گەندەڵەوە نا بۆ پەنابردنە بەر کار وڕیگای ناشەرعی ونایاسایی هەر وەک فێریبوون ولەشەرمەزاری وڕوزەردی وشکست خۆیان پاراست وقورتارکرد.

چەند شەرم ناکات ئەم مەسعود بەرزانییە، چەند دکتاتۆرێکی پیسە، چەند لە ئەخلاق وڕەوشتەوە دوورن ئەم حزبانەی دەسەڵات.

ئەم کردەوە نابەجێ وناڕەوایە نەک تەنها بۆ پڕ کردنەوەی فەراغی سیاسییە وەکوو دەسەڵات باسی دەکات چونکە مەسعود خۆی ئەو قەیرانەی بە پلان وپیلان دروست کردبوو، ئەم درێژکردنەوە بێمەعنا بێڕەوشتەی دەسەڵات بۆ مەسعود نەک تەنها بۆ ماوەیەکی دیارە بەڵکوو هەوڵە بۆ چەسپاندنی هەتاهەتاییە.

لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن نابێت لە ئاستی ئەم سووکایەتیەی دەسەڵاتی گەندەڵ بەرانبەر بە گەلی کوردستان وخواست وداواکانی میللەت بێدەنگ وتەماشاکەر بێت، شەڕە بوتوڵی ئاو وبٶکسێنی ناو پەرلەمان بەس نییە، دەبێت هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر، شەقام بجووڵێنن، ىومەلەرزە لەژێر پێیان بخوڵقێنن بۆ ڕێگرتن وپووچەڵکردنی ئەم پیلانە پووچەڵە. ئۆپۆزسیۆن دەبوایە ودەبێ ئەوە بزانێت کە ئەمانە هیچ کاتێ ڕێزیان لە یاسا نەگرتووە وناگرن وا بەئاسانی ودیموکراسی وهەڵبژاردن قەبوولی دەستاودەست کردنی دەسەڵاتیان نییە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە