کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا کریکار داعشە

Sunday, 15/02/2015, 12:00


گوتە و دیدارە تیڤییەکەی ئەم دوایەی مەلا کرێکار شایانی لێکۆڵینەوە و قسە لەسەرکردنە . چونکە لەدیدارە کەی NRT نیشانی دا ، کەسایەتیەکی دەبل مۆرال و چەواشەکارە و یاری بە هەستی خەلک لەدەربرینی ووشەکاندا وەک مەسعود بارزانی بە وشەکان دەکات. لەلایەکی تر بەئاشکرا هاوسۆزی یان دژایەتی نەکردنی داعش دەردەبرێ و هەول دەدات تاوانی جینۆساید ، بەربەرەیەتی داعش بەبچوک ونورمال بون بەخەلک نمایش بکا.
ئەو دەربرینە گەر بەهەر ئامانج و کارتیکی سیاسیشەوە بێت، ناپاکی و گەواجاندنی خەلکە ، چونکە ناکرێت یاری بەکارتی وا قێزەوەنی سیاسی و دژە کورد بکەی ؟ یان بجوکترین هاوسۆزیت بەرامبەری هیزیکی واترسناک هەبێت !؟. کەچی بەهۆی ساویلکەیی و نەبونی پرەنسیبێکی نەتەوایەتی لای هەندێ کەس " بەزیرەک و ئاقل وسیاسی" لێک دەدریتەوە بەتایبەتی ئەوانەی رەخنەگری دەسەلاتن !؟ بەهۆکاری ئەوەی جەند گوتەیەکی بریقەدار دژی دەسەلات دەلێ ...
ناتوانم لەسەر کۆی دیدارەکە سەرنج بدەم . بەلام لیرەدا جەند نمونە یەکی چەواشەکارانەی دەهینمەوە
١/ نەتەوە بونی کرێکار لەکوێوە وەستاوە !
یەکێ نەتەوەیی و کوردستانی بێت بەرامبەر ئازار و جینۆسایدی گەلەکەی دەهەژێ و بەلایەنی کەم ئیدانە دەکات ؟ کەجی کریکار بەدیڕیک باس لە جینۆسایدی کوردی ئیزیدی ، هیرش بۆسەر کۆبانی نەکرد وناکات ؟ لەکاتیکدا داعش لەهەردوکیاندا هیرشی داگیرکەرانەی دژ بەکورد و جینۆسایدی گەلەکەی ئەنجام داوە ، ژنان و کجانی کورد لەبازارەکانی رەقە وموسل هەراج و دەستدریژی سیکسیان بۆسەردەکرێ !؟ واتا کورد لەمالی خۆی دانیشتبوو داعش هیرشی کردە سەری ، جونکە دیدارەکەی کرێکار زۆر هەولی دەدا بلی کورد تەشقەلە بەداعش دەکات .
وەلەکام ولاتدا کەسایەتیەکی دیاری ئاوا پاساو ، هاوسۆزی بەرامبەر هیزێک بنوینێ کەنەتەوەکەی جینۆساید کردوە ؟ ئاخر لەهەندێ ولاتی ئەورپا دان بەجینۆسایدی جولەکە نەنێی سزادەدرێی ؟
٢/ لەبواری بروابونی بەئازادی بیرورا
مەلا کریکار راست ناکات لەسەر هینانەوەی نمونەکەی پاپا کەدەیەوێ بلێ رۆژاوایەکانیش قبولی سوکایەتی کەسیتیان ناکەن . .... نەخیر لەئەورپا بجو شەقام ، بەهیلکە و تەماتە لەبەرپرسەبالاکانیان بدە داوای روخانیان بکە ، بەئارەزوی خۆت رەخنە لەئاین و عیساکەیان بگرە ئەوان پیجەوانەکەی کریکار هەرگیز بەکەتەر هورگت نادڕن ؟
٣/ کریکاربەهۆی ئەو زیندان و بارودۆزەی تیای دەژی وەک مالپەری(دوربینی) نزیک لەخۆی یان هەوادارانی لەفەیبسوک ناتوانێ ریکلامی راستەوخۆی بە ئاشکرا بۆ داعش بکات ، گەرنا ئەویش داعشی ویستە ، بەپیی گوتەکانی وەک لەباسکردنی وشەی موجاهید بۆ ئیرهابیەکانی داعش ، ناوهینانی خەلیفە ئەبوبوکر قورەیشی کە رازیبون بوو بەخەلیفایەتیەکانی واتا نامەکەی خۆی بۆ داعش گەیاند.
٤/ گەر مەلا کرێکار بەگوتەش بوایە ، دەبوایە ئیدانەی داعش و هاوسۆزی لەگەل کوردانی ئیزیدی و کۆبانی بنواندبایە ئەوکات دەکرا بلێن کوردستان بونەکەی کرێکار راستی تیایە بەلام ئەو هاوسۆزبونی بۆداعش نواند .
٦/ زۆر سەیرە کریکار سەرسامە بەئوسامە بن لادن، ئەیمەن زەواهیری ، زەرقاوی ... بەلام بۆجارێک سەرسامی خۆی بەرامبەر کجان و کورانی کۆبانی دەرنابڕێ لەکاتیکدا هەموو جیهان شانازیان پیدەکات ، لیرەدا ماهیەت و نەتەوەبونی کرێکار لەگوتەوە بۆ راستیەکەی دیاردەکەوێ .
٥/کەنالێکی تێڤێ ، دەبێت یان پرسیاری بەهێز و کاریگەر لەکەسانی وەک کریکار بکات یان دیداری هاوشیوە نەکات کەببتە ریکلام بۆ داعش ، لەوکاتەی رۆژانەی گوێ بسیتی تاوانی داعش دژ بەکورد دەبین ، شەهید دەدەین ، بەملیۆنان کهاولاتی کورد و عەرەبی کۆجپیکردوە . واتا کریکار تیڤی و دیدارەکەی بۆ بلاوکردنەوەی پەیامی خۆی بەکارهینا ، هاوکات میدیا و پەرلەمان هەقە شەرم بیان گرێ هەر کەس و لایەنێک دان بەجینۆسایدی گەلەکەی و پیناسەی ئیرهاب لەداعش نەدات ، سزای حزبی و بایکۆتی میدیایی نەکات ، جونکە لەزۆر ولاتی ئەورپی ئەوەی دان بەتاوانی جینۆسایدی جولەکە نەني سزا دەدرێ کەجی لای ئیمە کریکارەکان ریکلامیش بۆ تاوانبارانی جینۆسایدکەری گەلەکەیان دەهینەوە ؟
بەکورتی لەکاتیکدا داعش و بەعس ، ئەبوبەکر بەغدادی و سەدام ، جینۆسایدی کوردی ئیزیدی و ئەنفال و هەلەبجە یەک بەرنامە و تاوان و دژایەتی کوردە ، کەجی کرێکار و هاوسۆزەکانی هەول دەدەن ئەو دوژمنە بەربەریە لەنیو گەنجی کورد بەرگە مەترسیەکەی لەبەریدا داماڵن و تاوانەکەش بخەنە ئەستوی کورد ، کەشەریان لەگەلدا دەکات . کرێکار هەست بەخۆی بکات یان نا ، کەوتوتە ژیر ئەخلاقی پارتی ویەکیتی کە ئەویش جەلادانی نەتەوەکەی ، بەپیرۆز سەیر دەکات ، مادام بەرژوەندی فیکری و لۆگۆیە سیاسیەکەیان یەکە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە