ڕاپه‌رینی خه‌ڵکی کوردستان ، ڕاپه‌ڕینی نێرگز
Monday, 31/01/2011, 12:00
ڕاپه‌ڕینی یاسه‌مین له‌تونس دا توانی ده‌سته‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و دیکتاتوری بنه‌ماڵه‌ی زین ئه‌لعابدین بڕوخێنێت ...هه‌روه‌ها وا له میسریشدا به‌هاوچه‌شنی تونس خه‌ڵکی ڕاپه‌ریووی میسر داوای ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن که سی ساڵه حوکمی دیکتاتور و گه‌نده‌ڵی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌پاندوه به‌سه‌ر ووڵاتدا...
پاش بیست ساڵیش به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی دا خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌واوی بێزاربوون له ده‌ست گه‌نده‌ڵی ودزیین و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان ،بۆیه هیچ ڕێگه‌یه‌کی تر له‌به‌رده‌م خه‌لکی کوردستان دا نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری ، ڕاپه‌ڕینێک بۆ ڕاماڵینی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و گه‌نده‌ڵی مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ......به‌ڵێ بۆ ڕاپه‌رینی نێرگز ، ڕاپه‌رینی خه‌ڵکی زوڵملێکراوی کوردستان....
خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت سوود له ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌می به‌هاری ساڵی 1991 وه‌ربگرێت و هه‌وڵ بدات که ڕاپه‌رینی ئه‌م جاره‌یان دوور بێت له هه‌موو کارێکی تێکده‌رانه و ڕاوو و ڕووت له به‌رامبه‌ر سه‌روه ت و سامان وموڵکی هاووڵاتی یان و حکومه‌ت و شوێنه گشتی یه‌کانی وه‌ک داموده‌زگان و دایره وبانکه‌کان و مۆزه‌خانه‌کان و زانکۆ و قووتابخانه‌کان چونکه ئه‌وانه هه‌موویان موڵکی میله‌تن...
ده‌بێت خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان و هێزه چه‌کداره‌کانی تر له پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌کانی تر پێکه‌وه ببنه هاوکاری یه‌کتر له دژی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سته‌ڵادار و سه‌رکرده تاوانباره‌کانی هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و گه‌یاندنیان به دادگای خه‌ڵک....
بۆیه زۆر گرنگه که هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سته‌ڵادار به هیچ جۆرێک نه‌که‌ونه به‌ره‌ی دژه خه‌ڵکه‌وه و نه‌چنه ژێرباری فه‌رمانی ده‌سته‌ڵاته‌وه له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ریووی کوردستان دا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باشتر و دادپه‌وه‌رانه بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان دابین بکه‌ن....
به‌ڵێ به‌ره‌و ڕاپه‌رین..... به‌ڵێ بۆ ڕاپه‌رینی نێرگز....
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ خه‌ڵکی کوردستانه....
مردن و سه‌رشۆڕیش هه‌ر بۆ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و مافیا و ڕه‌فتار به‌عسی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌کانیانه....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست