گردەكەوگۆڕان خەووخۆراكى لە مەلا بەختیار تێك داوە
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
ئەو گردە خەوو خۆراكى لە مەلا بەختیا ر تێك داو ە كەس وەكو مەلا بەختیار بەو گردە هەراسان نابێت , هەر دەمى بكاتەوە باسى گردەكە و كۆمپانیاى ووشە و گۆڕان و كاك نەوشیروانە , تەنانەت ئەو قەڵەم فرۆشانەى ئەویش هانیان ئەدات و گۆڤاریان بۆ دەردەكات هەموو ئیشەكەیان تەنها نوسینە لە سەر ئەوانەى سەرەوە ناوم هێنان , لە سایتەكەى خۆیدا نوسینێكى نوسیوە بەناوى ((گۆڕانكارییهكانی یهكێتیو گهڕانهوهیگۆڕان)) كە خوێندمەوە گاڵتەم پێ هات چونكە مەلا ئەڵێ گۆڕانكاریەكانى یەكێتى , من كەسێكم زۆر ئەگەڕێم و كون بە كونى هەموو سایتەكان و ڕۆژنامەكان و ڕۆژانەش هەواڵ ئەزانم نازانم یەكێتى چ گۆڕانكاریەكى كردوە تا وا لەوانە بكات كە گەڕاونەتەوە بۆناو یەكێتى , ئەبێت ئەمەشیان هەر بەنهێنى كردبێت وا كەس نەیبینیوە ,نەمان بینى و نەمان بیست گەندەڵێك لە سەرەوە سزا بدرێ , دزێك بدرێتە دادگا , فایلدارێك پلەكەى لێ بسێنەوەو ڕەوانەى ماڵەوەى بكەن , ئیتر ئەبێت ئەو گۆڕانكاریانە چى بێت وا قەناعەتى بەو گۆڕانانە كرد كە بگەڕێنەوە , تەنهائەوەى بزانم پارەكە زیادى كردوە بۆ ئەوانەى ئەگەڕێنەوە, پێمان سەیرە مەلا باسى گۆڕانكارى ئەكات لە دوایى 25/7 وە هیچمان نەبینى هەژدە ساڵە گەندەڵى و دزى و بەد ڕەوشتى گەشە دەكات و ئێوە گەشەى پێ دەدەن ,چ گۆڕانكاریەكتان لەوانەدا كردوە ,, مەلا ئەڵێ (ئهو كێشانهی رهوتی بهناو گۆڕان، پشتی سهرههڵدانیان پێ بهست، بایی ستراتیژێكی سیاسی جیا نهبوو، بۆ جیابوونهوه لهیهكێتی نیشتمانی كوردستان.) دیارە مەلا بەختیار دزى و گەندەڵى و ناعەدالەتى و پێشێل كردنى پەیڕەو و گرنگى نەدان بە كادرو دابڕان لە جەماوەرو بەرەو بنەماڵە چون و دیكتاتۆریەت و تاك ڕەوى و خواردنى پارەى میللەت بە كێشە نازانێ ئیتر ئەبێت چ شتێكى تر كێشە بێت ,لەمە زیاتر شتێك نیەناوى كێشە بێت ,ئەگەر یەكێتى ئەمانەى نەكردایە كەس جیا نەئەبوەوە , ئەگەر خەڵك ئەمانەى نەبینایە كەس دەنگى بە گۆڕان نەدەدا , ئەمانەى نوسیومن بە زیادیشەوە هەن , بۆیە خەڵك لێتان تۆراو ئەو هەموو كادرە دڵسۆزەش لێتان جیابوەوە , كەس لەبەر توڕەیى دوایى گۆڕان نەكەوتوە بەڵكو ئەوەى بۆتە گۆڕان ئەوانەن بڕوایان بەوە هەیە گۆڕان پێویستە ,گۆڕان بۆتە پێویستى , وەزعەكە بۆگەنى كردبوو , ئەگەر نەكرایە هەمومانى كاس دەكرد , دیارە لاى تۆ و هاوپیشەكانتان گۆڕان پێویست نیە , ئەوەى ئێستا خەریكن ئەیكەن ئەوە هەموى شەقى گۆڕانە ئەگینا گۆڕان و ماناى گۆڕان لە مەزهەبى ئێوەدا نیە , ئەوە نیە هۆمەر دزەیى ئەڵێ مام جەلال گۆڕانە , خەڵك پێویستى بە گۆڕانى خێرا هەیە , ئێوەش ئەتانەوێ گۆڕان بەپێى كیسەڵ بڕوات ,من زۆر لەوانە دەناسم كە گەراِونەتەوە , جارێ هەندێكیان بۆ یەك ڕۆژیش گۆڕان نەبون بە ماناى گۆڕان و هەندێكیشیان فێرى ئەو كاسبیە بون و هەندێكیشیان وایان دەزانى لە گۆڕانیش وەكو ناو یەكێتى دەرگاى پلەو پارەیان بۆ دەخرێتە سەر پشت ,ئێستا كە ئەگەڕێنەوە تەنها ئەوەیە یان مەعیشەتەكە ,ئێوە لە پلینیۆمەكەشتاندا نەتانتوانى بڕیارى هیچ بدەن , تەنانەت ئەو دزەى ئەمرى گرتنى هەبوو پلینیۆم نەیتوانى هیچى پێ بڵێ ,مەلا ئەڵێ (ئهو بڕه (پارهیهی تازه لهناو فهردهی داخراوهوه بۆیان هاتوه)، دادی سیاسهتی ههڵهیان نادات، بهڵكو وهرگرتنی پاره، لهو هێزهی دهیهوێ، ناكۆكیهكانی ریزی گهلهكهمان قوڵتر بكات) مەلا تۆش باش ئەزانى ئەو كادرانەى لیستى گۆڕان هیچیان ئەوەیان نەكردوە بە پارە وەكو تۆ بیانەوێت یەكڕیزى گەلەكەمان تێك بدەن , ئەوانیش باش ئەناسین و ئێوەش بەتایبەت تۆ باش ئەناسین , ئەوە لە تۆ جوانە و تۆ خاوەن شارەزایت لەو بابەتەدا , گۆڕان ئەگەر وەكو دەڵێى بە فەردەى دەم داخراو پارەیان بۆ بهاتایە ئەیانتوانى وا لەوانە بكەن كەنەگەڕێنەوە بۆلاى ئێوە ,خەڵك ئێوە و گۆڕانى لەمەحەك دا بۆیە ئاواتان لێ هات , ئەو ڕۆژەى كە فایلى سەركردەكانتان دەركەوت ئیتر خەڵك ئێوەى لە مەحەك دا ,ئەم شەڕەى جەنابت ئەیكەیت تەنها خشەخشەكەیەو هیچى تر , ئەگینا هیچتان پێ نەماوە , لە لیستى كراوەى ئەم جارەدا كە بەتەنیا دادەبەزن ئەو كاتە قورسایى ڕاستە قینەى خۆتان ئەزانن , ئێوە پەلەتانە و خەڵكیش بۆى هەڵگرتون بۆ ئەو كاتە , بەسە تۆزێك ئاقڵ بن , هاش و هوش هیچتان بۆناكات , ئەو گەڕانەوانە ش دادتان نادات ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست