کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا بتێحان به‌ فیتی تاڵه‌بانی ته‌پڵی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر کاک نه‌وشیروان لێ ئه‌دا!!!

Wednesday, 08/04/2009, 12:00


مه‌لا بتێحان له‌ سه‌ر داواو رێنوێنی تاڵه‌بانی ده‌ستی کردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێکی کۆبوونه‌وه‌ کردن له‌ شاره‌کانی کوردستان. قسه‌و گوتاره‌کانی مه‌لا بتێحان لێدانی ته‌پڵی شه‌ڕه‌ له‌گه‌ل کاک نه‌و‌شیروان. ئه‌مرۆ له‌ که‌لار هێرشێکی ناراسته‌وخۆی توندی کرده‌ سه‌ر کاک نه‌وشیروان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕان‌و چاکسازی له‌ ناو یه‌کێتی‌و سیستمی حوکم له‌ کوردستان ئه‌که‌ن. مه‌لا بگێحان مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕێکه‌ که‌ خۆی‌و تاڵه‌بانی خه‌ره‌فاو وه‌ستاو مامۆستان تیایا‌. مه‌لا بتێحان زۆر بێ ئه‌ده‌بانه‌ باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ گوایه‌ کاک نه‌وشیروان له‌ دوای ئه‌نفال ویستویه‌تی مفاوه‌زه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دامدا بکاو دواتریش کاتێک یه‌کێتی وه‌زعی خراپ بووه‌ ئه‌و یه‌کێتی جێهێشتووه‌. با که‌مێک له‌ قسه‌کانی مه‌لا بگێحان شیکه‌ینه‌وه‌:
مه‌لا بگێحان له‌وه‌ ئه‌چێ مێژووی خۆی‌و ڕووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابوردووی بیر چوبێته‌وه‌. کاک نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر له‌ دوای ئه‌نفال پێی وابووبێ که‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی به‌عس ئاماده‌ بێت مفاوه‌زه‌ له‌گه‌ل كوردا بکاو بتوانرێ ئه‌و 182000 بێسه‌روشوێنه‌ی ئه‌نفال ئازاد بکرێن‌و قه‌لادزێ‌و ئۆردوگاکانی ده‌وروبه‌ری که‌ بڕیاری ته‌ختکردنیان درابوو به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کرابوو، وێران نه‌کرێن کارێکی باش بووبێ تاوان نیه‌‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکا که‌ هیچ ووڵات‌و هێزێک ئه‌و کاته‌ ئاماده‌ نه‌بوو به‌رگری له‌ کورد بکه‌ن. به‌ڵام تاڵه‌بانی ئاغای مه‌لا بگێحان وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ی له‌ کاتی ئه‌نفالا پێشمه‌رگه‌کانی جێهێشبوو ئه‌یویست به‌ ته‌سریحاته‌ ئاگرینه‌کانی له‌ شامه‌وه‌ ئه‌و 182000 بێسه‌روشوێنه‌ی ئه‌نفال بکوژرێن‌و قه‌ڵادزێ‌و ئۆردوگاکانیش به‌ زووترین کات ته‌خت بکرێن تاکوو ئا‌شه‌که‌ی ئه‌م باشتر بگه‌ڕێ‌و پاره‌ی زیاتر بۆ خۆی‌و هێرۆ‌و شاناز‌و گه‌لاوێژ‌ خان‌و دوو کوڕه‌ داماوه‌که‌ی له‌نده‌نی، که‌ ئه‌وسا یه‌کێکیان پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگای مه‌لهاو ئه‌وی تریشیان شاگرد فیته‌ر بوو، په‌یدا بکا. ئایا مه‌لا بتێحان له‌ بیریه‌تی کاتێک کۆڕه‌وی سێ ملیۆن کورد دنیای هه‌ژاند‌و هه‌موو دنیا له‌سه‌ر کورد هاتنه‌ ‌جواب‌و‌ هێزی هاوپه‌یمانان له‌ کوردستان بوون بۆ به‌رگریکردن له‌ کورد تاڵه‌بانی ڕووڕه‌ش له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن سه‌دامی ماچکرد‌و ووتی با هێزی بێگانه‌ بڕۆنه‌وه‌ ووڵاته‌کانی خۆیان‌و ئێمه‌ خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک سه‌دامدا کێشه‌کانمان حه‌ل ئه‌که‌ین!
داوا له‌‌ مه‌لا بتێحان ئه‌که‌م ئه‌م جاره‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ترا باسی ئه‌وه‌مان بۆ بکا ئه‌و کاته‌ی کاک نه‌وشیروان بیری له‌ ڕێگا چاره‌یه‌ک ئه‌کرده‌وه بۆ ڕزگارکردنی گیراوه‌کانی ئه‌نفال‌ مه‌لا بتێحان له‌ کوێ بوو. ئه‌گه‌ر‌ بیری نه‌ماوه‌ وا بیری ئه‌هێنمه‌وه‌ که‌ جه‌نابیان له‌ زیندانه‌که‌ی نۆکان بوو چاوه‌رێی جێبه‌جێکردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌کرد له‌سه‌ر خیانه‌تکردن له‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‌و له‌تکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌‌.
مه‌لا بتێحان له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیا باسی ئه‌وه‌ ئه‌کا که‌ له‌و کاتانه‌ی وه‌زعی یه‌کێتی خراپ بوو له‌ ته‌نگانه‌یا بوو کاک نه‌وشیروان‌و هاورێکانی یه‌کێتیان جێهێشتووه‌. ئایا ئه‌کرێ مه‌لا بتێحان پێمان بڵێ ئا له‌و کاتانه‌یا کاک دکتۆر به‌رهه‌می جێگری ئێستای سکرتێری گشتی له‌ کام سه‌نگه‌را شه‌ڕی ئه‌کرد‌و له‌ کام ئه‌شکه‌وتا(با ڕاستتر بڵێم له‌ کام هوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یا) شه‌وی ئه‌کرده‌وه‌؟ ئه‌ی بۆ ئاماده‌یه‌ پێلاو بۆ دکتۆر به‌رهه‌م دابنێ؟
ئه‌گه‌رچی مه‌لا بتێحان وه‌ستای براکوژی‌و به‌کوشتدانی کوڕی خه‌ڵکه‌و کاره‌ساتی شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر‌و شه‌هید ئیسماعیل گه‌وره‌دێی‌و شه‌هید شیرکۆی شێخ عه‌لی‌و هاورێکانیان باشترین نموونه‌ن، به‌ڵام ئه‌بێ باش بزانێ که‌ کاک نه‌وشیروان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌ ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و جۆره‌ قسه‌ سووکانه‌ش‌ بداته‌وه‌. ڕه‌نگبێ مه‌لا بگێحان بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ بکات تاکو ئه‌گه‌ر ئیعتیرافه‌ ئابڕووبه‌ره‌که‌ی کاتی خۆی، که‌ له‌سه‌ر ئاش گیرابوو، به‌ ده‌نگ‌و به‌ خه‌تی خۆیشی بڵاو بۆوه‌ بڵێ ئه‌مه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و قسانه‌یه‌ که‌ ئه‌م کردوونی. یاخود به‌ خه‌یاڵی خۆی کاتێک‌ به‌ڵگه‌‌ی پێشنیاره‌که‌ی مه‌لا بڵاوبێته‌وه‌ که‌ کاتی خۆی ویستی بچێ به‌ ئار بی جی‌ گۆڕه‌که‌ی خوالێخۆشبوو بارزانی له‌ شنۆ هه‌ڵته‌کێنێ بڵێ ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ستراوه‌و من قه‌ت نه‌مویستووه‌ ئار بی جی له‌ مردوو بده‌م به‌ڵکو ئه‌مه‌ بوختانه‌ بۆم هه‌لئه‌به‌ستن له‌ تۆڵه‌ی ئه‌م قسانه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە