کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانی نوێ له‌ باره‌گاکه‌ی خۆیدا، ژوورێکی داوه‌ته‌ کوردستانپۆست.

Saturday, 12/02/2011, 12:00


له‌سه‌ر ئه‌و گۆته‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ ئه‌وان ئاماده‌ن ژورێک له‌ گرده‌که‌ بده‌ن به‌ ده‌زگای زانیاری ، کوردستانی نوێش وه‌لامی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت : منیش لێرەوە داواکارم لەسەرانی گردەکە، کە ئەوانیش با ژوورە کریستاڵییەکەی (کوردستان پۆست)ی موبارەک دابخەن کە بۆتە موخابەراتی تەشھیرکردن بەخەڵکو سووکایەتی بەدەستکەوتو سەروەرییەکانی گەلەکەمان، ئەمە باشترین دەستپێشخەرییە... لینکه‌که‌ی له‌ خواره‌وه‌یه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌ بێسه‌روبه‌ره‌که‌ی زمانحاڵی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاله‌بانی.
لێره‌دا ئه‌م وه‌لامدانه‌وه‌ قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له‌ دووخاڵدا چڕی بکه‌ینه‌وه‌:
1- ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سه‌ر هه‌ڵه‌ی زانیارییه‌کانی ده‌زگای به‌دناو و بنه‌ماڵه‌یی ئامۆژگاری یه‌کێتی کرد بێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ له‌مه‌ودوا زانیاریی هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر گۆڕان نه‌درێ به‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ، ژورێکیان له‌ نێو باره‌گاکانی خۆیانیان پیده‌ده‌ن و تا به‌ هاسانی و بێ ماندووبوون و له‌ نزیکه‌وه‌ راپۆرته‌کانیان له‌سه‌ر بنووسن و بنێردرێن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دیوێکی بێت، ئه‌وا دیوه‌که‌ی دیکه‌ ته‌حه‌دییه‌کی دیکه‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌که‌ که‌ ئه‌وان هیچ شتێکیان نییه‌ له‌ ژێر په‌رده‌ تا لێ بترسن و ماهیه‌تی ئه‌و ده‌زگا نا پرۆفیشناڵه‌ حزبییه‌ش‌ بۆ هه‌موان ئاشکرا ده‌کات..
2- خاڵی دووه‌م که‌ دیاره‌ مه‌به‌ستمان ، بریتییه‌ له‌و وه‌ڵامه‌ نا لۆژیکییه‌ که‌ داوا ده‌که‌ن ، ئه‌و ژووره‌ی که‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌ گرده‌که‌ دابخرێت و ناویشی لی ناوه‌ ژووره‌ کریستاڵیه‌که‌ ، که‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وه‌ نیشانده‌دا ژووره‌که‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ شه‌فافه‌ که‌ له‌ ژووره‌وه‌ هه‌موو کوردستانی لێوه‌ دیاره‌ و هه‌موان ده‌بینین. بۆ ئه‌م خاڵه‌ ده‌کرێ به‌ دوو بڕگه‌ی دیکه‌دا درێژه‌ی پێبده‌ین:
2-1- ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ کوردستانپۆست زۆر له‌ ده‌زگا زانیارییه‌که‌ی ئه‌وان به‌تواناتره له‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و بڵاوکردنه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئه‌وان سه‌رباری ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌کی زۆریان له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ته‌رخانکراوه‌‌ ، ئینجا ناتوانن نهێنییه‌کانیان بپارێزێ وله‌ خه‌نده‌قی به‌رگریکردنی نێگه‌تیڤ بیانخاته‌ خه‌نده‌قی هێرشبردنی پۆزه‌تیڤ . کوردستانپۆست ئاگاداری یه‌که‌یه‌که‌ ژووره‌ داخراوه‌کانی ماڵ و باره‌گای به‌رپرسه‌کانیانه‌ ، هه‌ر‌ له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی تا ده‌گاته‌ بچووکترین به‌رپرسی تاڵانچییان بۆ ئێمه‌ کراوه‌یه‌. ئێمه‌ خه‌لکی کوردستان پشتوپه‌نا و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کانمانن ، ئێوه‌ ناتوانن به‌ پاره‌ی دنیاش زانیارییه‌کانمان لێ سانسۆر بکه‌ن.. ئاخر نازانم بنووسی ئه‌و وتاره‌ی کوردستانی نوی ‌ ده‌زانێت ئێمه‌بووین چووینه‌ ژووره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ به‌غدا وچه‌کمه‌جه‌ی مێزی دانیشتنه‌که‌یمان کردوه‌و دیمان ده‌یه‌ها وتاری کوردستانپۆستی تیا پرینت کرابوو تا جه‌لال تاڵه‌بانی بیخوێنێته‌وه‌ و ئاگای له‌ حاڵی یه‌کێتییه‌که‌ی بێت.. خۆ جه‌لال تاله‌بانی و به‌رپرسه‌کانیان نانی به‌یانیان ناخۆن ئه‌گه‌ر وتاره‌کانی کوردستانپۆستیان بۆ پرینت نه‌کرێت ، چه‌نکه‌ له‌و سه‌کۆیه‌وه‌ ده‌زانن دنیا ج حاڵه‌ ، ئه‌وان باش ده‌زانن ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانیان! پاراستن و زانیاریی، زانیارییه‌کانیان هه‌ڵه‌ن و هیچ نین .. ئێمه‌بووین نهێنی نێو کۆنگره‌ی شوومی 13ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانیمان ده‌قه‌ به‌ده‌قه‌ ده‌گواسته‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێمه‌ بووین ئه‌و ژنه‌مان ئاشکراکرد که‌ مه‌سعود و کوڕه‌که‌ی مه‌سرور به‌ نۆره‌ لاقه‌یان کردبوو ، به‌ڵگه‌شمان خسته‌ڕوو. ئای خه‌ڵکی کوردستان چ بێ که‌رامه‌تێک ده‌ێت باسی سه‌روه‌رییه‌کان ده‌کات!.
کوردستانپۆست راسته‌ له‌سه‌ر گردێکه‌ به‌لام گردی زه‌رگه‌ته‌ نییه‌ ، گردێکه‌ خه‌ڵکی کوردستان بۆی ئاواکردووه‌ ، راستیشه‌ له‌ نێو ژووریکی شووشه‌داین به‌ڵام یه‌که‌یه‌که‌ زه‌لامه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌بینن، ئه‌وان هه‌رگیز ئێمه‌ نایبینن ،چونکه‌ له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکداین که‌ ، هه‌زاری به‌ر هه‌زاره‌‌.. کوردستانپۆست نانی به‌یانی له‌گه‌ل هه‌زاران که‌س ده‌خوا ، نێوه‌ڕۆیانیش ده‌ئه‌وه‌نده‌ ، شه‌ویش خه‌وی نییه‌.
کوردستانپۆست ئه‌رکێکی گرتۆته‌ده‌ست که‌ گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی له‌ ژوریکدا خۆی حه‌شاربدات ،گۆڕان و هه‌موو ئۆپزسیۆنی دنیایێ ،جگه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان، ناتوانێ دایبخات.. ئێمه‌ به‌وردی چاودیری گۆرانیش ده‌که‌ین ، له‌ ئاست خواسته‌کانی خه‌ڵکدا نه‌بێت لێیدێینه ‌ده‌نگ. گۆران کوڕ و کچی خه‌ڵکی کوردستانه‌‌ ، ئێمه‌ش له‌ له‌ دایکبوونیدا رۆلمان هه‌بووه‌ ، بۆیه‌ ده‌ستبه‌رداری نابین و چاوه‌دێری ده‌که‌ین تا به‌لارێدا نه‌ڕوات.
2-2- بنوسی وتاره‌که‌ی کوردستانی نوێ ده‌نووسێ که‌ گوایه‌ ئێمه‌ین ته‌شهیر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین و سووکایه‌تی به‌ سه‌روه‌رییه‌کان ده‌که‌ین.. جارێ ئێمه‌ ده‌ستکه‌وتێک نابینین ده‌ستکه‌وتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێت ، جگه‌ له‌ تیرۆر و تاڵانچێتی ، بۆیه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ بنووسی ئه‌و وتاره‌ ده‌ڵێین: ده‌ستکه‌وت که‌ نه‌بێ ته‌شهیر به‌چی ده‌که‌ین؟!.. ده‌ترسین ئه‌وه‌ به‌ته‌شهیر دابنێن که‌ ده‌ڵێین : فوئاد مه‌عسومێک که‌ کچه‌که‌ی ملیۆنه‌ها دۆلاری دزیوه‌ و ئه‌مر قه‌بزه‌که‌یشمان بڵاوکرده‌وه‌ ، به‌ ته‌شهیر بزانێت؟!.. یا ده‌ترسین باره‌سووتاوه‌که‌ی فڕۆکه‌سووتاوه‌که‌ی سلێمانی ئه‌و دواییه‌ به‌ ته‌شهیر بزانن که‌ وتمان: فاروقی مه‌لا مسته‌فا ملیاره‌ها دۆلاری سه‌رۆک! جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌سلیم به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بانکێک کردبوو، به‌لام گڕی گرت!.
دواتر باس له‌ سووکایه‌تی کردن به‌ سه‌روه‌رییه‌کان ده‌کات ، گوایه‌ کوردستانپۆست سوکایه‌تیان پێده‌کات ، کام سه‌روه‌ری؟!، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ لای ئێوه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی سه‌روه‌ریی بن بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وا ئه‌و رووداوانه‌ی تونس و میسر سه‌لماندیان دیکتاتۆره‌کان سه‌روه‌ر نین به‌ڵکو بریتین له‌ که‌سانی تاڵانچی و مافیا ، لای ئێمه‌ دوو ره‌گه‌ز سه‌روه‌رییه‌کان پێکده‌هێنن یه‌کێکیان مرۆڤه‌ و له‌وانه‌ش مرۆڤی کورد ‌ و ، دووه‌میشیان خاکی کوردستانه‌ که‌ دیاره‌ ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ر ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ سنوور به‌زاندنه‌ ده‌یخه‌ینه‌ قاڵبی تاوانی مه‌زن .. جه‌لال تاله‌بانی رۆژانه‌ سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ دورستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ون ده‌بینێ و مه‌سعود بارزانیش ده‌یه‌وێ به‌ ده‌نگه‌ ته‌زویره‌کانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تی کوردستان بنه‌ڕێنی و سه‌رده‌شته‌کان تیرۆر بکات ، ئه‌و دوانه‌ لای ئێمه‌ هه‌رگیز سه‌روه‌ر نین به‌ڵکو تاوانباری مه‌زنن ، که‌ ده‌بێ له‌ راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستاندا له‌ به‌رده‌م ئاپۆڕای خه‌ڵکی به‌رخۆده‌ر دادگای عادیلانه‌یان بۆ هه‌ڵبخسترێ له‌وه‌ که‌متر هه‌ڵاتنیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک و له‌ ژێر هیچ هه‌لومه‌رجێک قه‌بوڵ نابێت‌.
نێچیر له‌ به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌کانی تورکدا ، شانازی به‌ کوشتنی 3600 لاوی کورد ده‌کرد که‌ له‌ شه‌ڕی ناڕه‌وایان له‌ دژی گریلاکانی په‌که‌که ئه‌نجامیاندا‌ ، جه‌لال تاڵه‌بانیش له‌و ژماره‌ که‌متره‌ی بۆ تورکیا له‌ دژی کوردان به‌ کوشتن نه‌داوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و دوانه‌(مه‌به‌ست له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌) سه‌روه‌ریی کوردانیان پێشێل کردووه‌ و هه‌ر ئه‌وانیش سوکایه‌تی به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن. بۆ تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ مه‌زنانه‌ ، کوردستانپۆست سوێندی به‌ خوێنی سۆران و سه‌رده‌شت خواردووه‌ که‌ تا له‌ گۆڕنانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ بێ ده‌نگ نابێت..ئێمه‌ین ده‌مانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان سه‌روه‌رییه‌کانی پێشێل نه‌کرێت ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ ئێوه‌ن جه‌لادی رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
له‌ دوایین قسه‌ماندا ، با بنووسی وتاره‌که‌ له‌ رێگای حوکمه‌ت و چه‌کداره‌کانیان و چیان هه‌یه‌ و نییه‌ فشار دورست بکه‌ن بۆ سه‌ر گۆڕان بۆ داخستنی ئه‌و ژووره‌ کریستاڵییه‌! ، بزانن پێیان ده‌کرێت؟!.. با باش باش دڵنیابن که‌ ، کوردستانپۆست فه‌رمان له‌ که‌س وه‌رناگرێت ، ته‌نها شه‌قامی کوردستان ده‌توانێ فه‌رمانمان بۆ ده‌ربکات و دامانخا و نه‌مانخوێه‌یته‌وه‌ و پشتیوانیمان لێ نه‌کات ، ئه‌گینا ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیێن ، خاوه‌ن تۆڵه‌یین ، له‌ نێوان ئێمه‌ و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خوێنی به‌ناهه‌ق رژاو هه‌یه‌.بێ ده‌نگ بوونمان مردنمانه‌ و خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وتنه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدانمان و خه‌ڵکی زوڵملیکراوی کوردستان.
ئه‌م لینکه‌ وتاره‌که‌ی کوردستانی نوێیه‌:
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=6073&Cor=2&Besh=Witar

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە