کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یەکیتى مامۆستایانى کوردستان لەخزمەت مامۆستایاندایە یان لەخزمەت حیزبدان ؟

Monday, 17/12/2012, 12:00




پاش ئەوەى یەکیتى مامۆستایان بریارى هەڵبژاردنى دا لە (2/12/2010)پاش 10مانگ کەریکەوتى(4/10/2011)کونگرەبەسترا دواى ساڵ ونیوێک لەکونگرە ڕیکەوتى (15/6/2011)کونفراسى لقەکان بەسترا هەرلەسەرتاوە تائەمرۆش ئەم ریکخراوە کارەکانى هەربەسستى رۆیشتووە و کاتیان کوشتووە ئەم بەروارەى کەباسم کرد نمونەیەکى حاشا هەل نه گرەو ئینکارى لى ناکریت ، بابینەسەر ئەداو کارى ئەم ریکخراوە لەماوەى ئەم 6 مانگەدا بزانین چیان بۆ ماموستا یان کردووە ئەو بڕە پارەیەى کەوەک ئابوونە لە مامۆستایان وەردەگیریت کە 3هەزار دینارە بۆ مامۆستا زۆره %70ى بۆمامۆستایان خۆیان خەرج دەکریتەوە کە پى دەلین دەستە بەرى کە وەک مینحە دەدریتەوە بەماموستایان بۆ نەخوشیەکان %20ى بۆ لقەکان %10ى بۆسکرتاریەتە مانگانە مووچە ى ریکخروەى لە حکومەت وەردەگریت کە نازانریت چەندە ؟ بەپى زانیاریەکان ریژەى %25ى ئەندامانى ئەم ریکخراوە کەمى کردووە 125هەزار ئەندامى هەبووە لەرابردوودا پاش ئەوەى ئەندام بوون بوو بەئارەزوومەندانە بووە 70هەزار ئەم ریژەیەزۆرە بۆریکخراویک کە فشار لەسەر حکومەت درووست بکەن بۆ بەدەست هێنانى مافەکانیان هەر لەدەرمالەى پشەیى و دەرمالەى هاتوچۆوو دەرکردنى یاسایەک بو کەسیتى ماموستا باشترکردنى گوزەرانى مامۆستاو دانانى کەسى شیاو لەشوینى شیاو لە جومگەکانى پەروەردە ،.....هتد ئەم ریکخراوە نەیتوانیوە رۆلى بەرچاو ببینیت مامۆستایان و پەروەردەش لەو قەیرانە دەرباز بکات کە تێ ى کەوتووە تا ئەمرۆ ش ئەلف بى ماموستا ئەمین بالدار لەدەڤەرى زەرد دەخوینریت و ئەلف بى ماموستا عبدولا سوور لەدەڤەرى سەوز دەخوینریت وە دەستى حیزب بەئاشکرا باڵى کێشاوەبەسەر ئەم رێکخراوەدا بەبەڵگەى ئەوەى لە ڕۆژانى ڕابردوودا سەرۆکى یەکیتى مامۆستایان سەردانى دەرەوەى وولاتى کرد بەنوسراوى فەرمى بەرپرسى رێکخراوە جەماوەرییەکانى سەربەحیزبەکەى ئاگادارکردوتەوە وەلاى ماموستایان روونە ففتى بەففتى واتە پەنجا بەپەنجا هەرماوە ئەم چوارسالە دووسالى بۆپارتى یە سەرۆکى یەکیتى مامۆستایان بیت دووسالەکەى تریش بۆیەکیتى یە هەروەها ئەم بەرپرسانەى ئەم ریکخراوە تائیستا تەفروغیان نەکردووە لەوەزارەتى پەروەردە پۆستیان هەیە ئەمە لەکونگرە دا بریارى لەسەردراوە کە نابیت ئەندامانى سکرتاریەت و سەرۆکى لقەکان پۆستى بالایان هەبیت
وابریارە شوقە بۆمامۆستایان دروست بکەن دراوە بەکۆمپانیایەک بۆدرووستکرنى نیگەرانى زۆرى لاى مامۆستایان دروست کردووە لەبەرزۆرى نرخەکەى کەلەتواناى مامۆستایاندا نىیە ،،،ماوەى 3مانکە ى ئەمسال رۆیشتووە کولیجى ئیوارانى ماموستایانى بنەرەتى یەک وانەیان نەخویندووە ئەمەش ناوى زل و شارى ویران
ئەم ریکخراوە لەبازنەیەکى داخراودا دەسوریتەوە خەریکى کات کوشتنە مامۆستایان گلەى وگازندەیان لى هەیە تائیستا نەیانتوانیوە ئامانجەکانى خویان بپیکن هیچ چالاکیەکیان نى یە کە جیگاى دلخۆشى ماموستایان بیت وا دووسال تێپەرى بەسەرکۆنگرەدا تائیستا یەک نوینەریان نى یە لە قوتابخانەکاندا وەمامۆستایانى لیستى هاوبەشیش کە %30ى ئەندامانى سکرتاریەت و لقەکانیان وەرگرتووە وەک پیویست نەیانتوانیوە دەست بخەنە سەر کەم و کوریەکان وەک ئەندام پەرلەمانەکانى ئوبوزسیون ئەو ریگریانە بۆمامۆستایان ئاشکرا بکەن بوجەى ئەم ریکخراوەلەراگەیاندنەوە ئاشکرا بکەن و بوجەى سالانى پیشوو چۆن سەرف کراوە جەند گەندەلى تیدا کراوە بیخەنە روو بویرانە دەست بخەنەسەربرینەکان و پیشیلکاریەکان ئاشکرابکەن وپرۆژە پیشکەش بکەن مامۆستایان چاویان لە دەستى ئێوەیە یە ئەگەر چاوەروانى ئەوان بن ئەوا هەرلە ئیستاوە دەست بخەنە ژوور سەرتان هیچ بۆمامۆستایان ناکەن ئەم دوو حیزبە ئەیانەویت بەهوى ئیوەوە ئەم ریکخراوە جوان کەن تکاتان لى دەکەم ئەو دەنگانە بەفیرۆمەدەن کەمامۆستایان لەکاتى هەڵبژاردندا پیاندان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە