داڵاشەكانى سەر ئاسمانى كەركوك كێ هەڵیكرد؟ تەلەفۆنەكەى ئۆباما یان سەركردەكانى كورد؟!
Friday, 08/01/2010, 12:00
دەستەڵاتى كوردى تەنانەت لە بێهیزترین و داماوترین بارودۆخیدا هەردەم خۆى بە بە كوێخا دەزانێت ،ئەگەرچى بە هۆى لاوازى بیركردنەوەكان و داروخانى بنەماكانى پێكەوە ژیان ، كە رۆژێك لە رۆژان بەرێوەبردنى ماڵى كوردى لاواز كرد ،واى كرد بەرێوەبردنى شتەكان زیاتر رووى لە پەرەسەندنى هەرەمەكى بكات زیاتر لە رێكخستن،و ئەم بارودۆخەى ئەمرۆمانى تیا كەوتوین بەرهەمى هاوشێوەى بیركردنەوەى دەسەڵاتى كوردە بەهەردوو رووى نێگەتیفى و هەوڵە پۆزەتیفەكەی،وناكرێت بەیەك پێوەر هەموان هەڵسەنگێنین و هەمو كوێخاكان بە یەك ناو بهێنینن ئەوەى كوێخاى گەندەڵە و ئەوەى كوێخاى ساختەى هەڵبژاردنە وئەوەى كویخاى بەخششەو كورس پەرلەمانى بەغدا دەبەخشێ و ئەوە كۆیخاى قسەى زلەو ئەوەى كوێخاى فەرهودى نەوتە وئەوەى كوێخاى دەلالى تاندەرەو بۆكۆمپانیاكەى دەینێرێت وئەوەى كویخاى شەڕى دەستەڵاتەو ئەوەى وەك بازرگانێكى بۆرنۆگرافست وێنەى بازار ئەكێشێ و ئەوەى دڵسۆزە،و بە یەك چاویش سەیریان بكرێت ،چونكە هەر كوێخایەك بەپێى یاساى هەبوون ئەم هەڵسوكەوت و رەوشتەى لەسەرى دامەزراوە گەیشتووەتە ئەم شوێنەى كە ئیستا تیایەتى .
كێ هەراجى كرد؟
جێگاى خۆیەتى پرسیارێك بكەین كە ئایە هەراجكردنى بەشە كورسیەكانى كورد لە پەرلەمانى عیراق وهەرزان فرۆشى رێژەى نوێنەرایەتى كورد لە بەغدا لە 17% بۆ 12%،كێ لێى بەرپرسیارە؟ و كێ بەر پرسە؟ ودواتریش كێ لە هەڵكردنى داڵاشەكانى سەر ئاسمانى كەركوك بەرپرسیارە؟ تەلەفۆنەكەى ئۆباما یاخود كوێخاكانى كورد ؟!.
پرسیارێكە لە وەڵامێك زیاتر هەڵدەگرێت كە یەكەمیان تیۆرى بەخزمەتكارى بونى جەماوەرە كە هەر لەدواى هەڵبژادنى یەكەمى پەرلەمانى كوردستان وەك پێشەنگى كارى ئایدیالزمێكى كوردى خۆى بەسەر واقیعى كوردستاندا سەپاند ،لەرووى داهێنانى حزبى بۆ چارەسەركردنى ئەم مەسەلانەى كە پێوەندیان بە ژیان و بەرژەوەندى حزبەوە هەیە نەك بەگەل و میللەت، ئایدیاكان لە تەواوى قۆناغەكانى رابردوو لەسەر ئەم بنەمایە پەرەیان سەند ولەهەموو بەشەكانى چاڵاكى ژیانى هاوڵاتى بونیان هەبووە ،وئەم جۆرە بیركردنەوەش نهێنى بەهێزبونى دەستەڵاتى حزبەكان بووە وەك تێكڵاوكردنى حزب وحكومەت وبەنوسینگەكردنى دامو دەزگاكانى وبەشكردنى داهات ودەستەڵات... كە بەجۆرێك لە جۆرەكان بە شاردراوەی كارى بۆ دەكرا ،هەرچەندە هەرەشەیەكى مەترسیداربوو لەسەر مەسەلەى كورد تا هاتنە كایەوەى هێزى ئۆپۆزسیۆن.
هەربەم رۆح و ئایدیایە كە مامەڵە لەگەڵ پرسى وەرگرتنى دەسەڵاتى ناوخۆى هەرێم دەكرا ،بگرەلە ففتى ففتیەوە تایەكگرتنەوە رواڵەتیەكانى هەردوو ئیدارە هەمان سەرەتاى سەردێری مامەڵەكردن بوو كە گوازرایەوە بۆ پارێزگاى كەركوك بە مەبەستى بەدەستهێنانى دەستكەوتنێكى زیاتر كە هەمان تیۆر هەمان نزمى هەڵسەنگاندن هەمان هەڵسوكەوت هەمان هەنگاوى دابەشكردن هەمان بۆ چونى بەرژەوەندیەكانى حزبى دابەزێنرایە سەر ئەرزى واقیع،بەڵام بەبێ ئەوەى حسابى ئەوە بكرێت ئەم ئەرزەى كە تۆى ئایدیاى حزبەكانى تیا روا لەكوردستان،ئایە هەمان تۆ لەدڵ وقودسەكەى كەركوك دەرۆێت بەم بارو دۆخ و كەش و هەوا سیاسیە تایبەتیەى كە هەیەتى وتا چ رادەیەك زەمینە سازیەك هەیە بۆ گشتگیر كردنى تیۆرى هەمو شتێك لە پێناو بەرژەوەندى حزبدا ، وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارە لێكدانەوەو راڤەكردنى ناوێت زیاتر لە خوێندنەوەیەكى واقعیانەى سیاسى مەسەڵەى كەركوك كە پەیوەندیەكى راستەو خۆى بە بارودۆخى ئەمرۆوە هەیە، كە نوێنەرانى كورد بە سەركردایەتى یەكێتى وپارتى لەم بارو دۆخەى هێزو توناى سیاسى وعەسكرى ودارایییاندا كە هەیان بوو نەیان توانى باى هەزەى مۆبایلێكیش مادەى 140 بجولێنن !لەگوێرەى گرنگى مادەكە، ئەى دواى كەم كردنەوەى رێژەى كورسى نوێنەرایەتى كورد لە بەغدا بەرامبەر نوێنەرانى عەرەب چۆن ؟! لە كۆى گشتى 325 كورسى پەرلەمانى بەغدا چەندمان بەر دەكەوێت؟ مەسەلەكە تەنیا 39 و43 كورسى كورد نیە كە (زۆرى نەمابوو ئاهنگى خۆشى بۆ بگێرن) زیاتر لەوەى بەرامبەر ئەم زیادكردنە بێ وێنەیەیى كە لەشارەكانى ترى عیراقى فیدراڵ زیادكراوە كە كاریگەرى نێگەتیفى دەبێت لەسەر هاوسەنگى هاوكێشەى سیاسى عیراقى بەرامبەر بەكورد كە لەزۆربەى حالەتەكاندا هێزو بڕیارى سیاسى بەلاى حزبە عەرەبیەكاندا دەشكێتەوە ولە سەخترین بڕیارى یەكلایى كردنەوەى مەسەلەكانى پەیوەست بەنەتەوە لەئەنجومەنى نوێنەرانى عیراقى دەنگەكانى كورد بەهایەكى ئاواى نامینێت .
حاجى بۆش وشێخ ئۆباما
ئەگەر پێشتر هێزى سەربازى كورد كە بەتوانا تربوو بەرامبەر بەغدا حسابى زیاترى بۆ دەكرائەوا ئێستا ئەوان بەهێزترن ئەگەر پێشتر هاوپەیمانى ئەم سەنگە سیاسیەیاان هەبووبێت لە یەكلایى كردنەوەى مەسەلەكان ئەوا لە داهاتوو ئەوان بەبخششى كورسیەكان بە خێرو سەدەقەكانیەوە حزبە عەربیەكان بەهێزتردەبن،ئەگەرپێشتریش پشت راستیمان بە دەستور بێت ئەوا داهاتوو بۆمان دەردەكەوێت بە رێژە كورسیەكانیان چۆن مادەى 140 بۆمان لادەبەن و مادەى 142 جێگاى دەگرێتەوە وبەكۆى دوو لەسەر سێى دەنگەكانى ئەندامانى پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستكارى دەستور دەدەن ودەیخەنە راپرسى گشتى، وئەگەر كورد پێشتر دڵیان بەحاجى(بۆش) خۆش كردبوو ئێستا ئەوان شێخ (ئۆباما)یان هەیە ،وئەم بەڵێنەى شێخ (ئۆباما)ش لە نوقلێك زیاتر نیە بۆكورد چونكە مادەى 140 ئەوا چەند ساڵە هاتۆتە وجود ودوا وادەى جێبەجێكردنى 31/12/2007 دواتریش درێژكردنەوەى بۆ شەش مانگى تر،بۆ ئەم چەند ساڵەى رابردوو ئەمریكا پشتگیرى لە جێبەجێى نەكرد ؟باش ئەیتوانى كاتێك كە بارودۆخ لەبارترو ئەمریكاو كوردیش بەهێزتر بوون ،ونەدبووایە كورد بە بەڵێنێك بروا بكات كە بەڵێندەرلەم بارودۆخەى ئێستا خاوەنى نیە،چونكە بەپێى یاساى مەنتق ئەمریكا ناتوانێت بەرنگارى بڕیارى دەنگەكانى پەرلەمان ببێتەوە كە بەم لاوازیەى پێشتر بەربەست بوون لەبەردەم جێبەجێكردنى مادەى 140،و دواى هەڵبژاردن پارتە عەربیەكان بەپێ دابەشكردنى ماتماتیكى ژمارەى كورسیەكانى پەرلەمان لەسەر بنەماى سنورى جوگرافى بەهێزتر دەبن كەنوێنەرى نەتەوەى عەرب زیاترن،وئەوەى حزبە عەربیەكان لەم كێشمە كێشمە سیاسەى دوایى بۆ ئەمەریكا دانایان پیانەنا بە هاوپەیمانیان كرد، ئەم كاتیش وەڵامى ئەم پرسیارەمان ناوێت كە: كێ كەركوكى بەخشى تەلەفۆنەكەى ئۆباما یاخود كوێخاكانى كورد؟ بەڵكو دادگایەكى نەتەوەیى بڕیار دەدات كە كێ لەكات وساتى خۆى بەئەركى نەتەوەیى هەڵنسا.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست