بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ئەم جارەش بروسکەی دووهە مم،بەڵام تەنها بۆ دکتۆر فایەق محەمەد گووڵپی ! !

Tuesday, 26/10/2010, 12:00




زۆربەڕێز کاک دکتۆر فایەق. وەک کوردێک ، لە دەرەوەی کوردستان،هەموو کات هاوڕێی نووسینەکانتم ،هیچ بابەتێکی بەڕێزتان نی یە من چاوم لێ نەکردبێت، شەو لە خەو ما بوو بوومەوە بە پێشمەرگە وا ئەم جارەش پاڵنەرم بوو دووەم پەیامی خۆمت جیاواز لە برووسکەی ڕابردوو، سەبارەت بە خەو بینینەکەت کە بووبوویتەوە بە پێشمەرگە بۆ بنووسم.
ئەم بابەتە زۆر سەرنجی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا تا دوا دێڕی هاوەڵی بووم،دکتۆری بەڕێز،هیچ کات لە خەویش دا ئاوات مەخوازە ببیتەوە بە پێش مەرگە،چوونکە کاتێک پێشمەرگە بوون نرخ و باوی هەیە بەربەرەکانی دووژمەنە سەرسەختەکانمان بکات، لوولەی تفەنگەکانی ڕووی لە ڕوخساروو ئەو زبانانە بێت کە دەیان ووت کورد بوون تاوانە،کورد بوون،خەونە چەتەبوون وکاری خیانەت کارییە،ئێستا دوکتۆری بەڕێزتۆ خەون دەبینی ببیەوە بە پێشمەرگە بۆ چیو بەرابەر کێ؟دژ بە کێ؟لە پێناوی چی؟ئەگەر دژ بە دووژمن،دوژمنان لە خۆمانن! ئەگەر دژ بە چاشە خۆفرۆشەکان،ئێستا لە باوە ش ما نن!بۆ ڕزگاری کوردستان کوردستان ڕزگارە!!بۆ پشتیوانی لە کۆمەڵانی کوردستان،پشتو پەنایان زۆرە !خەون دەبینی تا کوردستان ئازاد بێت وزانکۆ و پەیمانگاکانی لە سەر دەستی شارەزایانی وەک بەڕێزتان پێش بخرێن و فێرخوازەکانی پەروەردە بکرێن وببن بە لێزان و زانا بۆ پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو بە بیری پاکی نەتەوەیی؟ ئێستا هەرێمی ئازاد لە زۆر لاوە تەنراوە بە پرۆفیسۆری بیانی و زانکۆی ئەمریکی وخوێنداکاروو فێرخوازی لوکس ومامۆستای بیانی جۆراو جۆر بە کارنامەو نەخشەی دووژمنانمان ! خەون دەبینی ببیەوە بە پێشمەرگە بۆ ئەوەی فەرهاد بە دەنگە گڕوو بێ هاوتاکەی باسی نەبەردیو خۆنەویستیو چاڵاکییەکانی نێ وجەرگەی دووژمن بە گوێی خەڵکیدا گووزەر پێ بکات؟نا ئەگەر یش وا بێت بە داخەوە تا زە بۆ هەتایی فەرها دوو دەنەگە نێرەکەی بوون بە قوربانی لە پێناوی چەند دەنگێکی بێ تام و بێ برەوو بێ ئیرادە!ئەگەریش وەک من تامەزرۆی جامێکی دۆی ترشی ژنە داوێن پاکەکانی لادێیەکی کوردستان دەکەیت بە داخەوە دەسڵاتی خۆماڵی ئەو هەلەشی لە بار بردوو هیچ گوندێکی کوردستان شنەی فێنکی جاران و باوەشی خۆشەویستیان نەما وەلە تاوی درۆی دەسڵات داران و پێشمەرگەکانی دوێنیی شاخ وخواپێداوانی خاوەن کارەکەری بیانی ئەمڕۆ!نا دکتۆر گیان تواخوا هیچ کات خەونی لەو شێوە مەبینە،چونکە گوندە کان نەما ون،پیا وانی قسەخۆش و،پەیوەندییە بە هێزەکانی نێوان پێشمەرگەو ئیرادە بە هێزە کانی نێوانیان لە گەڵ هەڵدانی پێکە کهولییەکاندا بوون بە خەیاڵ!
ئەو ئیرادە یەی کە وای لە پێشمەرگە کردبوو لە پێنا وی گرتنی مۆڵگەیەکی دووژمندا هیچ ئەژمارێک بۆ هێزی لۆجیستیکی داگیرکەر نەکات و ئارە زووی بێت بە پلەی گیان بەختی بگات،نا نا توخوا خەون مە بینە بەرزی تەلاری بەرپرس و خوا پێداوە کان ئومێدیان لە لای خەڵکانی خۆشەویست بەرابەر بە پێشمەرگە نەهێڵاوە !ئێستا جۆری خەباتی نەتەوەیی گٶڕاوە کەس باسی زرنگی و جلەخاکییەکانی ها وەڵانی مامە ڕیشە و،شەهید ئارام و،خالد گەرمیانی و،حە مەڕەش وهەزاران پارتی زانی ڕۆژانی سەختی دوای کیمیا بارن ناکات،نا نا کەس ئێستا بیرە وەریەکانی مەلا ئەحمەد کەلاری ناخوێنێتەوە ئەو سەرکردە قارەمانەی کە خۆیو هەڤاڵەکانی لە ئەشکەوتی داری خلە لە کۆ مەرگێکی تراژیدیدا گیانیان بەخت کرد،ئێستا ووڵات هەر بە ناو هی کۆمەڵانی خەڵکی ستەمدیدەو پاشماوەی ئەنفالو کیمیا بارانە،ووڵات ئێستا هەر هەمان گۆڕەپانی کەسا نی وەک قاسم ئاغاو هاوشێوەکانییەتی،ئەزانم زۆر برین داری بەڵام نا زە مە نی ڕوو کردن لە شاخ وەک نرخی ئەو دراوانەی لێ هاتووە کە قەیرانی ئابووری جیهان هەڵی لووشاندن!من بە بیرم دیت ئەو ڕۆژەی دەستەیەک لە خاکی پۆشەکانی یەکێتی لە ١١ی٣ی ١٩٩١ دا لە پاش نیوەڕۆیەکی ساردوو دژواردا بە جلێکی قوڕاویو، بە تفەنگێکی ڕزاوو، بە کۆڵەپشتێکی خاڵی و،بە شارێک خۆشەویستییەوە ،لە گەڵ ئیرادە یەکی بە هێزوو پڕ باوەڕ بوون بە خۆ، بە بێ وەستان بە بێ ترس بەرەو خانەقین و کەرکووکی هەتا ئێستا دیل ،لە پێشەوەی جەماوەر وەک ئەوەی هێزی ئاسمانی مۆدێرن و،چەکی سەردەم وباشترین خواردنیان پاڵ پشت بێت،بە گەروویەکی تینوو جەستەیەکی ماندووە وە، کەوتنە ڕاماڵینی سوپای دووژمن،ئەو کا تە پێشمەرگەبوون خەون بوو نەک ئێستا لە باتی پاتەی لاستیک پیاڵاوی ئیتالی و،لە باتی جلە خاکییەکانی سەردەمی شاخ پانتۆڵ وقەمیسی ئوتوکراوو،لە باتی تفەنگە ژەنگاوییەکانی شاخ تفەنگی کاتمە سەوت ولە باتی تراکتۆروو گوێدرێژەکانی سەردەمی شاخ مۆنیکاو پرادۆو وەنەوشەو دەیان جۆر مۆدێلی تر لە ئۆتۆمۆبیل سەروە توو، ئارە زوو ئامێری بەردەست وپاراستنیانە.
نا نا توخوا ئەمجارە ئارەزووی خەوبینینیت بوو با خەونێک بێ تفەنگی ئاوێتە نەبێت،ناوی سەرۆکو بەرپرس و،کەرتو مەڵبەندو، ناوچەو پەنجا بە پەنجاو، بووجەو گومرک و،نەوت و گازوو ڤیزای دیبلۆماسیو، بەڵین و بەڵێن کاری تیا نەبێت،با تەنها خەونێک بێت بتوانێت خەونی بە دی هاتنی نەمانی ستەم وبووژانەوەی ووڵات بێت لە ڕووی ئابووری و بەرهەمی نێو خۆیی، تا چیتر هیچ کۆمپانیاو سپۆنسەرو بەرهەم هێنەرێکی دەرەکی، نەتوانێت خانەی تەوە زلی لە سەر خاکی کوردستان بۆ دەسڵات دارن بکاتەوەو لە دەرزییەکەوە بگرە هەتا تەلارێکی بەرز شەریکیان بێت نا نا توخوا ئەو خەونانە مەبینە تا ئەو کاتەی دڵنیا ئەبی گیرفانەکان بوونەتەوە بە یەک ودانیشتوانی زاخۆو خانەقین لە تیرۆر کردنی هەر سەردەشتێک دا یەک دەنگ و یەک هەڵوێست دەبن.
نا نا دکتۆر گیان هەرچەندە وەک تاک ئازا دی لە هەر هزروو بیرێک دا کە ئارەزوو تە،بەڵام توخوا ئەم جارە کە خەونت بینا خەون بە ئازادی کوردستانی گەورە وە ببینە بەڵکوو ووڵات لە دەستی گەندەڵی و بیرۆکراتی و سیستیمی فیو داڵی و دەستە گەرایی و کوڕوو کوڕەزاو براو برازا بۆ هەتایی ڕزاگری ببێت و، من و سەدان هەزار کوردی ئاوارەی دەرە وەی ووڵات ،خانووو ژوورە ساردوو سڕەکانمان، شەقامە بێدەنگوو سیستمە ماشینییەکانی ئەو ووڵاتانە بە جێ بهێڵین وبە باوەشی گەرمی نیشتیمان ئاشت بینەوە.
تێ.بی.نی: دوو ساڵ پێش لە ڕێگەی کوردستان پۆستەوە وەک کوردێکی ئاوارەو دوورە ووڵات، ،بابەتێکم بە ناونیشانی برووسکەیەکی نەتەوەیی بۆ هەر سێ سەرکردەی بووێر کاک نەوشیروان و،کاک جەوهەر نامیق و دکتۆر فایە ق نارد، سەبارەت بە دەست تێوەردانەکانی نەیارانی دژ بە نەتوەکەمان و، بەرەو خراپی چونی هەرێم لە ڕووی ئیداریو تەشەنەسەندنی گەندەڵی و چەند ترسێکی تر لە سەر ئایندەی کوردستان .بەو هیوایەی لە ئەرشیفی کوردستان پۆست دا نامەکە ئەرشیف کرابێت.

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە