کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك(200) ملێۆن دۆلاری گه‌یاندۆته‌ ئه‌لمانیا

Monday, 03/09/2012, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست 2/ دهۆک
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ ده‌زگای پاراستن نزیك له‌ دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆک ئه‌وه‌ی لی ئاشكرابووه‌ به‌ماوه‌ی 6 مانگ بری 200 ملێۆن دۆلاری گه‌یاندۆته‌ ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی بۆ ولاتی ئه‌ڵمانیا و سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ش بۆ یۆریۆ گۆردراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به‌ هۆی سه‌لاح ناوێكه‌وه‌ كه‌ بیركاریتی که‌ وه‌كیلێتی له‌ ئه‌ڵمانیا به‌و 200 ملێۆن دۆلاره‌ ده‌یان پرۆژه‌ی كرینی ڤێلاو هۆتیل و به‌شه‌ كارگه‌ی جۆرا وجۆر و ڕیستورانتی كڕیوه‌.

به‌ پیی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پاراستن ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به‌ هۆی به‌كارهینانی ناشه‌رعی و نایاسای و قۆرخكاری و ده‌سته‌لاته‌كانیه‌وه‌ له‌ سنوری بادینان بۆته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 800 ملێۆن دۆلار به‌ مولك و سامان و پرۆژه‌ و سه‌همی پرۆژه‌ی جۆراوجۆری خه‌ڵكییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها پاراستن ئه‌وه‌شیان زانیوه‌، كه‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به‌هۆی فارس كۆچه‌ری ئامۆزایه‌وه‌ توانویێتی ده‌ست تێوه‌ردان له‌ موساته‌حه‌ و پرۆژه‌ و پرۆژه‌ی دیکه‌ی هه‌مه‌جۆره‌ بدات، به‌ هۆی كۆمپانیای ئارتوووشه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌دا 75 پرۆژه‌كانی بادینان له‌لایه‌ن ته‌مه‌ر كۆچه‌ره‌وه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیای ئارتووشی فارس كۆچه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ دهۆك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ خودی نێچیره‌ڤان بارزانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ له‌ سامان و موڵكه‌كان و پرۆژه‌كانی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به‌لام نیچیره‌ڤان بارزانی ته‌نها سه‌ری باداوه‌ و ده‌موچاوی گرژبووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە