کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرهاد پیرباڵ لەزاگرۆز تێ ڤێ چى بەداما نەهات ..؟!!

Thursday, 17/03/2011, 12:00


هەروا بەسوتفە كۆنترۆڵی ڕیسیڤەرەكەم هەڵگرت و بەرەو لاى كوردستان تێ ڤێ و زاگرۆز كەناڵم دەگۆڕی كە هێندە لەناو لیستەكەم دا  دورم خستونەتەوە بەڕاستى نازانم لە چ كون و قوش بنێك دان..
 كەوتە سەر زاگرۆزتێ ڤێ و لەیادى كیمیابارانى هەڵەبجەدا فەرهاد پیرباڵیان هێنا.
 نازانم پێشتر چى بەدەماهاتبوو بەڵام لێرەوە كە گوێم لێبووە وەڵام ئەدەمەوە ..بەتوانج وگاڵتە جاڕی چەند جارێك ووشەى هەڵمەت و قوربانى هێنا و ووتى:((دەفەرموون ئەوە هەڵمەت و ئەوە قوربانى بزانم چ دەكەن))
 لەكۆنەوە ووتراوە ئەگەر دوو گوێرەكە لەدۆڵێك بن ئەوا یان ڕەنگى یەك دەگرن یان خووى یەك.
 زۆر ڕاستە پیر باڵ تەواو خووى مەسعودى گرتووە و لەبیری چووە كە سەدام هێندە بەهێز بوو ئەوكاتە مەسعود لەكەرجیش نەیدەوێرا بێتە خاكى كوردستان مەگەر یەك دوو جارو بۆ موناسەبەو كامێرە یان كامێراى ڤیدیۆى بەشوێنەوە بێت و هێندە ئەو چەند پێشمەرگەى پارتى یەى كە بەپەنجەى دەست دەژمێردران سیقەى لەسەر نەبوون پێشوەخت نەیدەووت دێم یان ناێم..ئەو كاتە سەدام ئەوابوو كەچى خۆتان دیتتان نەئەمریكا پشتیوانى لێكردو نەبەرگەى ڕقی گەلیشی گرت.ئەوی ئێستە هاتوەو سەیری هێزە فشۆڵەكەى خۆى دەكاو گاڵتە بەمیللەت دەكا و دەڵێ دەفەرموو ئەوە هەڵمەت و ئەوە قوربانى..
 ووتى :((فەرەنسا%30خەڵك بێكارە و لەكوردستان %9))
 ئەوە رأستە بەڵام ئەو باسی ئەوەى نەكرد كە ئەوروپا داتاى كاركەر لە سەر وەكو خۆى دەڵێ پاقلەفرۆش و گوڵەبەڕۆژە و كەلانەفرۆش دانێ وەكو حكومەتەكەى تۆ ،ئەوەى بەماسیحەوە دێتە دەر لەماڵ بۆ هەڵكردنەوەى كارەباى موەلیدەكەى بڵێ هەلی كاركردنمان بۆ ڕەخساندووەو بیخاتە ناوو داتاوە..!!ئینجا لەبیری چوو بڵێ جاك شیراك هێشتا كرێچیە بامن بڵێم ماڵێكى وەكو خەڵكە سادەكە هەیەو موچەكەى كاكە مەسعودى تۆ مانگێكى دووهێندەى ساڵێكى جاك شیراكە ..!
 لەدەمی دەرچوو
 باسی 31ى ئابی كردوو بو بەقسەى خۆیەوەو لەناكاوو خۆى لەناو حەقلی ئەڵغام دیەوەو هەرزو هەڵەكەى خۆى ڕاستكردەوەو ووتى:((تاریخ لەهەولێر لە31ى ئابەوە دەستیپێكرد))
 یەكەم  گەورەترین سوكایەتى بوو بە یەكێتى و بەتایبەت كۆسرەت رەسوڵ دووەم سەرەراى ئەو هەموو خۆسوركردنەوە و پەرۆشیە بۆ هەولێریەكان ..ئەوەندە نورى جەماڵی كاكە مەسعود شەوارەى كردبوو كوێرایی داهاتبوو نەیدەزانى هەولێرى قەڵاومنارەووهۆلاكۆبەزێنە..!ئەوەشى بیرچوو بڵێ چۆن،بەچ شێوەیەك ،بەپاڵپشتى كێ و لەكوێوە لە31ى ئاب دا پارتى هاتەوە هەولێرو مێژوى بۆ هەولێر دەست پێكرد..
 كەوایە فەرهادپیرباڵ گەورەترین سوكایەتى بە مێژوى هەولێر كرووەو پێیان دەڵێ مێژوى هەولێر لە31ى ئاب و لەسەر پشتى دەبابەى بەعسیەكانەوە دەستى پێكرد.
 بریا ئەوەشى بووتایە چۆن 31ى ئاب پارتى هاتەوە كەنەیووت،چونكە دەیەوێ خەڵك بگەوجێنێ..!یان خۆى گەوجە..
 ووتى پێش 31ى ئاب مووچەكەم 75دۆلاربوو ئێستە 2000دۆلار بەڵام نەیووت ئەوكاتە بوتڵی غاز بە3  دیناربوو پاش 31ى ئاب بوو بە 31 دینار..!ئینجا ..یان ئەوكاتە برایم خەلیل دەرامەدى مانگانەى 700ملیۆن دینارى سویسری بوو بیلامانێ بۆچى كاكە نەی ئەدا پێتان..یان بەحسابی خۆى هەولێرچێتى دەكات.. بەم  زەرە زەرەى دەیەوێ لای پارتى خۆى بكات بەمەڕجەعێكى سەقافی ..هەروەكو چۆن لەشەڕی ناوخۆدا مەلائەحمەدى شایەر (مەلائەحمەدى خانەقا)بەنەڕەنەڕ دەیویست ببێت بەمەڕجەعێكى ئایینى لاى پارتى كەشەڕ تەواو بوو ئەوپڕۆگرامەى پارتى لەسەری داوونلۆد كردبوو ماوەى بەسەر چوو ئەبدەیتیان نەكردەوەو بەپەڕۆیەكى پیس دەمیان بۆ هەتا هەتا داخست و ڕسواى دونیاو قیامەتیان كرد و لەبری ئەو پرۆگرامێكى كراوەتروژنانىتری وەكو عومەر سەلەفی (چنگیانى)یان هێناو دایان نا، ئاواش بەتۆ دەكەن هەى گەوجى نەزان..
 باشە هێندە بۆ هەولێری دلسۆزیت كە ئەوان حەشا لە تۆ دەكەن و دەڵێن شێتە بۆ ناڕۆى یەخەى ئەو بەرپرسە بەرزەى پارتى و بەرزانى بگریت كە ناوى (نەسرەدینى عەوڵاكوێرەیە)،كاتێك لەشەڕی ناوخۆدا دێنە هەولێر ،ڕۆژێك بەلاى قەڵادا تێ دەپەڕێ وبۆنى پیسایی خەڵك دێت ،سێ بەسێ تەڵاق دەخوا  هۆلاكۆ لەبۆنى (گوو)ڕایكردووە..!!یان هۆلاكۆى هەولێر بەزێن ئەفسانەیە و مێژوو لە31ى ئابەوە دەست پێدەكات..!!
 من پێت دەڵًیم هەولێر هەتا 31ى ئاب مێژوویەكى سپی سپی وەكو بەفری هەبوو لە31ى ئابەوە مێژووى هەولێر تاراى ڕەشی پۆشی..!
 بەڕاستەوخۆوناراستەوخۆ تێرتێر بەشان و باڵی پارتى و بارزانیدا هات و كە دەگەیشتە ئەوەى بڵێین (مام سالح زۆرە)دەیووت باسی پارتى ناكەم سندانم دا لەپارتى ..!ووتى دووا ووتەم ئەوەِیە :((گۆڕان گەوجاندن دەكات لەبەردەركى سەرا))پاشان ووتى:((بائەوخەڵكە ویژدانى خۆى بخاتە گەڕو ڕاستیەكان ببینێت))
 منیش بەفەرهادى پیرباڵ دەڵێم هێندە لەسەر شتى لاوەكى و نائەساسی باست كرد خۆزگە ویژدانت ببوایەو باسی شتى گەورەو خیانەتى گەورەو بەتاڵان و تاراج بردنى پارەوپولی ئەم ووڵاتەت بكردایە،بریا دكتاتۆریەتى بنەماڵەت باس بكردایە..!بتووتایە  ((بۆ وان  مانگاین،ئەسپین كەرین،بارە بەرین..شیرمان دەخۆن، سوارمان دەبن، غارمان ئەدەن.. لەسەد بەردوو دارمان دەدەن..)).
پێشمەرگەیەكى ساڵی هەشتاكان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە