کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌.................. له‌یادته‌ بۆ شه‌هید......هه‌ردی فاروق

Monday, 30/05/2011, 12:00






















کاکه‌ هه‌ردی
ئه‌ی سومبولی
گوڵ و عه‌شق
ئه‌ی نائومێد
له‌ سۆزی
دڵی دایک و
له‌ ئاوازی خۆشه‌ویستی
ئه‌ی ڕێبازی چینی هه‌ژار
ئه‌ی مه‌ل شه‌یدا ی
کۆڕ خه‌بات
ئه‌ی به‌جێ ماو
له‌ خه‌ونی
وه‌رزی به‌هار
ئه‌ی سه‌ر قافڵه‌ی شاری شه‌هید
ئه‌ی زیاتر ........زیاتر شه‌هید
له‌ که‌یس
ئه‌نفال و کیمیاوی

چه‌ندین ساڵه‌ هه‌وڵدانت
بۆ به‌دی هێنانی ماڵێک بوو
له‌ هێلانه‌ی خۆشه‌ویستی
بڕوانامه‌ی...... زانکۆ ت
فریات نه‌که‌وت
چۆنکه‌ واسته‌ت نه‌بوو
ده‌سته‌کانی گۆله‌ی وێل
هه‌ڵیان فڕاندێت
له‌ هێلانه‌ی خۆشه‌ویستی

له‌ بیرمه‌
به‌یانییه‌ک
ده‌مامک ڕه‌شه‌کانی
ده‌ستی جه‌نگ
هه‌ڵیاندایه‌‌
سه‌ر دووا مۆمی
گڕ ئازادی
دارو به‌ردیان
سوتاند
که‌وتنه‌ به‌ر
ته‌قه‌یی وێڵ
وازیان نه‌هێنا
تا خه‌ڵتانی خوێنیان
کردیت
مۆبایله‌که‌تیان فڕاند
وا ئیستا که‌
دایک......ئه‌ژنۆ شکاو‌
باوک چاو به‌فرمێسک و
ده‌زگیرانێکی دڵ شکاو
به‌ جێ ماوه‌
سه‌بورییان
به‌ دیمه‌نی ژوره‌که‌ ت
دێت
پاکه‌تی موبایله‌که‌ت
هێشتا
له‌ شوین خۆی ماوه‌
دیمه‌نی شار
ڕه‌ش بۆشه‌و
دل گه‌نجه‌کان
کانگای خه‌مه‌
ئاسمانیش
لێو به‌باره‌
له‌ جیی فرمێسک
خۆڵ ده‌بارێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە