کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماڵئاوایی تالەبانی...سەرەتای کۆتایی ڕێکەوتنی ستراتیجی و گۆڕێنی دەسەڵاتی بنەمالەیی دەبیت؟

Friday, 21/12/2012, 12:00











ئەوەتای گەردوون و ژیان بوونیان هەیە مردنیش وەک بەشێکی جیانەکراوە لێیان بوونی هەیە، من نامەوێت لەم نووسینەمدا

باس لە گەردوون و ژیان و مردن بکەم، بەڵام بە پێویستم زانی باس لەوە بکەم کە کەسمان لە سەرویاساکانی سروشتەوە نین و مردنیش هەر کاتێک بێت تەمەن و پلە و پایە ناناسێت و دەبێتە میوانمان و دەبێت ماڵئاوایی لە ژیان بکەین....!؟

تاڵەبانی وەک مرۆڤ و سەرکردە بەدەرنیە لەویاسایەی سروشت و هاوکێشەی گەردوون، بۆیە درەنگ بێت یان زوو هەردەبێت ماڵئاوایی لە ژیان و گۆڕەپانی سیاسی کوردستان وعێراقیش بکات....!؟

کوردستان لەژێر سایەی دەسەلاتی ناشەرعی بنەماڵەییدا بۆتە خراپترین دەسەڵات و شوێنێک لەم جیهانەدا بۆ لەناوبردنی مرۆڤی جوان و بەهەڵوێست و نەهێشتنی جوانی و زۆربەی ڕەوشتە بەرز و جوانەکانی مرۆڤ و داماڵینی لێێ....هەروەها پڕبووە لە گەندەڵی و تاوان و درۆ و دووڕوویی و ملشکانی یەکتر و دروستکردنی ژیانی شاهانە و خۆش بە درۆ و دووڕوویی لەسەر حسابی ئازاارەکانی خەڵکی چەوساوە و ئازادیخواان بەناوی پارێزگاری لەبەرژەوەندی باڵای نیشیمان وکوردستان ..؟
بەڵام لەڕاستیدا کوردستان بۆتە دۆزەخی مرۆڤی پاک جوان و ئازادیخوازان و خاوەن هەڵوێستەکان..!!
لە کوردستان دەکرێت دەسەڵاتێک هەبێت کە تیایدا هەموومان هەستی هاوڵاتی بوونمان تیا دروست بکرێت و ئەرک و مافەکانمان لە دەستوردا جێگیر کرابێت، هەروەها کەسیش لەسەر و یاساوە نەبێت بە سەرکدەکانیشەوە......!!!
بە ماڵئاوایی تاڵەبانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان زۆر هاوکێشەی سیاسی لە کوردستان و عێراق دەگۆڕێت و دەبێتە سەرەتای کۆتایی دەسەڵاتی ببەماڵەیی داسەپاو لەلایەن تاڵەبانی و بارزانیەوە...!؟
ڕێکەوتنی ستراتیجی نێوان تاڵەبانی و بارزانی لەسەر گۆڕەبانی سیاسی بێ نرخ و بایەخ دەمێنێتەوە و دەخریتە ژێر پرسیارەوە؟ لەبەرئەوەی تا ئێستا تاڵەبانی لە پێناو قازانجی خۆیی و دەسەلاتی بنەماڵەیی خۆیاندا بە زۆر سەپاندوویەتی بەسەر باڵەکانی ناویەکێتی و لایەنەکانی تری کوردستاندا..!؟
نەوشیروان مستەفا و لیستی گۆڕان بەدەر لە کێشە ناوخۆییەکانی ناو بزووتنەوەکەیان، گەر بیانەوێت و بوێرن دەتوانن جڵەوی ئەو گۆڕانکارییانە بە ڕاستی بگرنە دەست و هاوکێشەیەکی نوێی سیاسی و دەسەڵاتێکی شارستانیتر لە کوردستان دروست بکەن و ڕێکەوتنی ستراتیجی لەگەڵ ماڵئاوایی تاڵەبانیدا کۆتایی پێبهێنن ...!؟
گه‌ربێت و یه‌کێتی و گۆڕان ببنه‌ هاوپه‌یمانێکی نوێ، ئه‌وا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌توانن پارتی بکه‌ن به‌ ئۆپۆزسیۆن و خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست له‌ کوردستان، به‌مه‌ش پارتی و بارزانی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان داده‌ماڵن و ئه‌وه‌نده‌ی تر بچوکیان ده‌که‌نه‌وه‌ و بەمەش گرێکوێرەیەکی گەورە دەکرێتەوە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان...!؟
یه‌کجاریش پارتی ببێت به‌ ئۆپۆزسیۆن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت، ئه‌وا تا ماوه‌ ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جارێکی تر خه‌و به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ببینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان گه‌ر پاره‌ و هێزیان له‌ ده‌ستدا نه‌ما ئه‌وا زۆر که‌س وه‌ک ئێستا دوایان ناکه‌ون و ناتوانن خه‌ڵکیش وه‌ک ئێستا سه‌رکوت بکه‌ن...!؟ خه‌ڵکی ناڕازیش زۆر بێزار و توڕه‌ن لێیان...!؟
سیاسه‌تی له‌سەرگۆڕەپانی کوردستان له‌ بازنه‌ی شه‌یتانی بارزانی و تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و گرێکوێره‌کانیان ناتوانێت به‌ ئاسانی ده‌ر‌بچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی بێ ئیراده‌ کراون و خۆشباوه‌ڕن پێیان...!!!
ئه‌و هاوکێشه‌ سیاسی یه‌ی کوردستان و ڕێکه‌وتنی ستراتیجی ده‌بێت بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی سیاسی جیهان و ناوچه‌که‌ له‌ گۆڕانکاریه‌کی خێرا‌ و به‌رده‌وامدایه و چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌کی نوێ دروست بوون و ده‌بن، پارتی و یه‌کێتی هه‌ست به‌و کۆڕانکاریانه‌ ده‌که‌ن بۆیه‌ ناکۆکی که‌وتۆته‌ نێوانیان و ڕێکه‌وتنی ستراتیجیان خستۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌...؟؟
چۆنیه‌‌تی گۆڕانکاریه‌کانیش به‌شێکی زۆری په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ئاستی هۆشیاری خه‌ڵکی ناڕازی و بوونی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خه‌مخۆری داخوازی یه‌کانی خه‌ڵكی ناڕازی بن‌ و سنورێک دابنێن بۆ ئه‌م پاشا گه‌ردانی یه‌ سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌، پاشان خۆیان جڵه‌وی گۆڕإانکاری جدی بگرته‌ ئه‌ستوی خۆیان...!؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانی گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن ببنه‌‌ ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگه‌ر‌ و له‌ خه‌و و خه‌یاڵی پاکێجی چاکسازی به‌خه‌به‌ربێنه‌وه‌ و زۆر ووریایانه‌ که‌ڵک له‌ پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و عێراق و کوردستان وه‌ربگرن...؟
به‌ڵام مانه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تر له‌و‌ په‌رله‌مانه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا تا ئێستا، شه‌رعیه‌تیان داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بارزانی و تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها به‌ ڕێکه‌وتنی ستراتیجی نێوانیان...!!؟
مافی گۆڕانخوازانیشه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانیان بپرسن ، ئایا ئه‌وان له‌به‌ر گۆڕینی هاوپه‌یمانیه‌کان بوون به گۆڕان، یان له‌ پێناو گۆڕینی سیستمی سیاسی کوردستان، له‌ بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری یه‌وه‌ بۆ سیستمێکی شارستانی و مۆدێرن...؟
هه‌رکاتێکیش ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌ نێوان پارتی و یه‌کێتی نه‌ما ئه‌وا گۆڕانکاری گه‌وره‌ و کاریگه‌ر له‌ هاوکێشه‌ ی سیاسی کوردستاندا ڕووده‌دات و چاره‌نوسی سیاسی کوردستان به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی تردا ده‌بات...!؟
ئه‌و ئاڕاسته‌ سیاسی یه‌ نوێ یه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ دیاری ده‌کرێت که‌ ده‌بنه‌ هاوپه‌یمانی نوێ له‌ کوردستان...؟
له پشت ئه‌م سینارێۆیانه‌شه‌وه‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ و دراوسێکان ڕۆڵی کاریگه‌رده‌بینن له‌ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نوێدا...؟؟؟
بە هیوام ساڵی نوێ 2013 ساڵی نەمانی دەسەڵاتی بنەماڵەیی ودروستکردنی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن بێت..!؟
هەروەها ببێتە ساڵی ئاشتی و تەبایی نێوان مرۆڤەکان بەبێ شەڕ و خوێن ڕشتن، لەبەرئەوەی شەڕهیچکات لە قازانجی خەڵکی چەوساوە دا نیە، بەڵکولە قازانجی چینە چەوسێنەرەکاندایە...!!!!!
شەڕی خەڵکی چەوساوە لە گۆڕەانەکانی شار و شوێنی کار و ژیانیاندایە نەک لەبەرەی چەوسێنەراندا....!



مانگرتنی کەم ئەندامان نموونەیەکی زیندووە و پێمان دەڵێت کە چەوسێنەرانی کوردستان هەمیشە دژی مافەکانی خەڵک و باشکردنی ژیان و گوزەرانیانن، تا هەمیشە خەڵک وابەستەی دەسەڵاتی ناشەرعی و نایەکسانیان بکەن...!!
ئەوان ئامادە نین مافی کەمئەندامانی کوردستان بدەن، بەڵام شەڕو هەرایەکایان لەگەڵ مالکی دروستکردووە و بەتەمان ڕۆڵەی خەڵکی چەوساوە و هەژارانی کوردستان بکەنە قوربانی یان کەمئەندام لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی خۆیاندا....!!
خەڵکی چەوساوەی کوردستان گەر ئیرادەبکەن دەتوانن خۆیان ببنە بڕیاردەربەسەرژیان و چارەنووسی خۆیاندا، بە پێچەوانەوە گەرهۆشیار نەبن، ئەوا هێزە چەوسێنەرودیکتاتۆرەکانی کوردستان لەبەرگی جیاوازدا دەیانکەنەوە بە کۆیلەی خۆیان و بۆ دەورەیەکی تر دریژە بە دەسەڵاتی پڕچەسانەوەی خۆیان دەدەن...!؟
بژی ئازادی و یەکسانی و سەربەخۆیی بۆ خەڵکی چەوساوەی کوردستان لەژێر سایەی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرندا...!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە