كورد سیمبولی (پیرۆزی و نه‌فره‌ت) به‌شی دووه‌م.
Tuesday, 08/07/2014, 12:00
1806 بینراوە
هه‌ر وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمكرد. ناوچه‌ی به‌ینی دوو ڕووبار(میزۆپۆتامیا)كه كوردستانی گه‌وره‌ش به‌شێكه له‌م ناوچه جوگرافیه. به درێژایی مێژوو. ڕۆلێكی گرنگی هه‌بوه. له بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌مه ئاسمانی و پێشكه‌وتنه زانستیه‌كاندا. له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا ته‌نانه‌ت. پێش ئیمپڕاتۆرێتی میسری فیرعه‌ونی. ئیمپڕاتۆرێتی خۆری یابانی. سیسته‌مه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی یۆنانیش. ئه‌وه‌ی كه له جیهاندا باڵاده‌ست بو. خودی ئه‌و چواچێوه دهوڵهتیهبو به‌ناوی ده‌وڵه‌تی (سۆمه‌ر) كه له‌ناوجه‌رگه‌ی میزۆپۆتامیا له دایك بوو،
ده‌ستكه‌وت و داهێنانه‌كانی كورد.له پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تی. فه‌لسه‌فی. زانستی. سیسته‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی. لانكه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می مرۆڤایه‌تی.
1. به‌پێی به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هه‌ردوو زانكۆی به‌رلین و هارڤاردی ئه‌ڵمانی. كه دوو تیمیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی كوردستانی باكور كردبو. به سه‌ركردایه‌تی زانای به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی شوێنه‌وارناس (كلاوپ سمیپ) له دوای 25ساڵ تاقیكردنه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئاده‌م و حه‌وا له كوردستانه‌وه په‌ره‌یان به خستنه‌وه و زیادبونی مرۆڤایه‌تی داوه،
2. جارێكی‌تر و له دوای تۆفانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی(نوح)پێغه‌مبه‌ر. نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی له چیای پیرۆزی(جودی) له كوردستانی باكور. دووباره ژیان ده‌ستی پێكرده‌وه له‌م خاكه پیرۆزه‌دا.
3. شۆڕشی كشتوكاڵ. هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌وه. كشتوكاڵ به جیهاندا بڵاو بۆیه‌وه. نمونه‌ی ئه‌مه‌ش شارستانیه‌تی(چه‌رمو)ه له ناوچه‌ی گه‌رمیانی باشوری كوردستان. نزیك له قه‌زای(چه‌مچه‌ماڵ) كه مێژوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3500_4000ساڵ پ.ز.
4. شۆڕشی ئاسن. دۆزینه‌وه‌ی پیشه‌سازی ئاسن. له سه‌رده‌می حكومڕانی(میتانیه‌كان) دا. دۆزرایه‌وه كه بێگومان میتانیه‌كان. پێش ده‌وڵه‌ته كۆنفیدراسیۆنهكهی(میدیا) به باوه گه‌وره‌ی كورد داده‌نرێت. له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میتانیهكاندا. ئاسنیان دۆزی یه‌وه. كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیان پێ دروستكرد. دژی ئه‌و ئیمپڕاتۆرێتیانه به‌كاریان ده‌هێنا. كه ده‌یان ویست خاكه‌كه‌یان لێ داگیربكه‌ن. له‌م سه‌رده‌مه‌دا میسری فیرعه‌ونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی. جدی بوه بۆسه‌ر میتانیه‌كان. له دوای یه‌ك دوو جه‌نگ میسر نه‌یتوانی به‌سه‌ر میتانیهكاندا. سه‌ربكه‌وێت. چونكه چه‌كی ئه‌وكاته‌ی میسریه‌كان. له مس دروست ده‌كرا. له‌به‌رانبه‌ر چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی میتانیهكاندا. ده‌چه‌مایه‌وه.
5. بونیادی سیسته‌می فه‌لسه‌فه. ڕه‌نگه له هه‌ر كوێ. باسی فه‌لسه‌فه بكه‌ی یه‌كسه‌ر بیری ئه‌و كه‌سه. بچێته‌وه سه‌ر یۆنان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی وا ڕاهاتوه. یۆنان به شوێنگه و له دایك بونی سه‌رجه‌م فكره فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌زانن. به‌ڵام به قوڵبونه‌وه له مێژوو شتێكیترمان ده‌ست ده‌كه‌وێت. ده‌گه‌ینه ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر. كه سه‌ره‌تای له‌دایك بونی سیسته‌مه فه‌لسه‌فیه‌كان. ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی كۆنتر له شارستانیه‌تی یۆنان. فه‌لسه‌فه به‌له‌دایك بونی حه‌زره‌تی(زه‌رده‌شت) ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌ر چه‌نده ئه‌م زاته. سه‌ره‌تا وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك ناسرا. به‌ڵام له بنچینه‌دا فكره‌كه‌ی زیاتر فه‌لسه‌فیه نه‌ك ئاینی. ده‌توانین بڵێین تێكه‌ڵه‌یه‌كه له(فه‌لسه‌فه. ئاین) فكره‌ی زه‌رده‌شت لایه‌نی ژینگه پارێزیشی فه‌رامۆش نه‌كردوه. وته‌یه‌كی زه‌رده‌شت هه‌یه. ده‌ڵێ(هه‌ر كوڕ و كچێك هاوسه‌رگیریان كرد ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان دارێك بچێنن) نمونه‌یه بۆ ژینگه پارێزی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌نده‌ی فه‌یله‌سوفه ئه‌وروپیه‌كان. زه‌رده‌شت. ده‌ناسن و بایه‌خی پێده‌ده‌ن. ئێمه‌ی كورد نه‌ك بایه‌خی پێ ناده‌ین. به‌ڵكو په‌یڕه‌و كاره‌كانی له كوردستاندا به شه‌یتان و ئاگرپه‌رست ناوده‌به‌ین. فه‌یله‌سوفێكی گه‌وره‌ی وه‌ك(نیتچه)له كوردستاندا بێگومان كه‌سانێكی زۆرهه‌ن. كردویانه‌ته پێشه‌وا و قوتبی خۆیان. ئه‌م فه‌یله‌سوفه به زه‌رده‌شت سه‌رسامه و ته‌نانه‌ت كتێبێكی له‌سه‌ر زه‌رده‌شت نوسیوه. به‌ناوی(زه‌رده‌شت وای وت)،
6. سیسته‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی. ئه‌وه‌ی كه لای هه‌موومان. ڕونه حه‌زره‌تی(ئیبراهیم) به باپیره‌گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران داده‌نرێت. ههرچهندهپێش ئه‌ویش. پهیامبهریتر هه‌بون. به‌ڵام به‌هاتنی (ئیبراهیم) په‌یامبه‌ری كرابهسیستهم. بێگومان ئه‌وه‌لای كه‌سمان نهێنی نیه. كه حه‌زره‌تی ئیبراهیم خه‌ڵكی ڕۆحایه(ئۆرفا) كه شارێكه له باكوری كوردستان،
7. ده‌وڵه‌تی كۆنفیدراسیۆنی ماد. له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی(كورد. فارس) وه‌ك له مێژوودا ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه. به ئامۆزای یه‌كتر به‌ناوبانگن. ده‌وڵه‌تی(ماد) یان ڕاگه‌یاند. نمونه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له دوای2714ساڵ تائێستا له جیهاندا بونی نیه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا. دوو نه‌ته‌وه هه‌ستان به دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك. له سه‌ر شێوه‌ی كۆنفیدراسیۆنی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان یه‌كتردا. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له دوای ساڵانێك. فارسه‌كان. له ڕێگه‌ی (ئه‌ستیاك)ه‌وه هه‌ستان به كوشتنی پاشا كورده‌كه‌یان. به‌ناوی(كیرۆس)له‌كاتێكدا كه ئه‌م دووانه خاڵ و خوشكه‌زای یه‌كتریش بون. ده‌توانین بڵێین سه‌رده‌می زێڕینی كورد. له‌و كاته‌وه ئاوا بوو.